عەتوان عەتوانی: بۆ مانگەکانی داھاتوو پێدانی مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم لەڕێی بانکەکانەوە دەبێت
کوردسات نیوز
٢٦ی شوباتی ٢٠٢٤
٥٤٧
عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، تەمویلی مووچەی ھەرێم بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی بەمشێوەیە دەبێت، بۆ مانگی دوو لەڕێی ئەو لیستانەوە دەبێت کە حکومەتی ھەرێم بەرزی دەکاتەوە و بەوشێوەیە خەرج دەکرێت، ئەوەش دوای رەزامەندی دادگای باڵای فیدراڵی.
راشیگەیاند، مانگەکانی داھاتووش دەبێت راستەوخۆ لەڕێی بانکەکانەوە بێت بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و چاودێری کۆمەڵایەتی، بەوشێوەیە سەرجەم شایستەی فەرمانبەران دابین دەکرێت بەڕێژەی ١٢.٦٧٪ دواتر ھەر دامەزراوەیەک لە ھەرێم دەبێت کار بکات لەسەر تەمویلکردنی پارە لەڕێی بانکەکانەوە.