پارێزگای ھەولێر لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، بەمەبەستی چارەسەرکردنی لێکەوتە و مەترسییەکانی کەمی ئاو لە ھەولێر و مەترسییەکانی لافاو و گۆڕانی کەشوھەوا، ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ١٤ ملیار دیناری بۆ پارێزگای ھەولێر تەرخانکرد.
ئەوەشی خستوەتەڕوو، تەرخانکردنی ئەو پارەیە بۆ جێبەجێکردنی ئەو پڕۆژانەن کە تایبەتن بە لێدانی بیری تازە و دروستکردنی ژمارەیەک پۆند و چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی پڕۆژەکانی ئاو، بەوەش بەشێکی دیکە لە پلانەکانی رووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەش و ھەوا لە پارێزگای ھەولێر جێبەجێ دەکرێن.
بەپێی زانیارییەکان سەرەتا وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ ھەریەکە لە کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبێتەوە.
ئەندامانی وەفدی یەکێتی پێکدێن لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، و سالار سەرحەد.
کۆبوونەوەی وەفدە باڵاکەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان لە چوارچێوەی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم دێت ئەوەش بەمەبەستی یەکخستنی ناوماڵی کورد، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی ٧ی ئەم مانگە وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و رایانگەیاند، جەخت لە کۆکردنەوەی توانای لایەنەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.
وەزارەتی کارەبای ھەرێم لە روونکردنەوەیەکدا باسی لەوەشکردوە، لە ڕۆژی ١٥ی ئەم مانگەوە بەھۆی پرۆسەی چاکسازی لە ھەردوو یەکەی وێستگەی خەبات، ٣٠٠ مێگاوات کارەبا کەمبووەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، تا کۆتایی ئەم مانگە پرۆسەی چاکسازی لە ھەردوو یەکەی وێستگەکە تەواو دەبێت و ماوەکانی پێدانی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە.
روونکردنەوەکەی وەزارەتی کارەبا ھاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەی خواست لەسەر کارەبا بەھۆی دابەزینی پلەکانی گەرماوە، ئەوەش وایکردووە ماوەی چەند رۆژێکە کاتەکانی پێدانی کارەبا بە ھاوڵاتیان کەم بێتەوە.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە رۆژئاوای کوردستان رایگەیاند، سەعات ١١:٣٠ خولەکی شەوی ٢٣ی ئەم مانگە لەسەر رێگەی ناحیەی عامودا و رێگەی نێودەوڵەتی، درۆنێکی تورکی ئۆتۆمبێلێکی بۆردومانکرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئەنجامی بۆردومانەکە سێ کەس برینداربوون کە برینی یەکێکیان سەختە.
لە ھەمان رۆژیشدا درۆنێکی تورکی دوو ئۆتۆمبێلی دیکەی لە قامیشلۆ بۆردومان کرد و لە ئەنجامدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەدا، حکومەتی فیدراڵ ئامادەییە راستەوخۆ مووچەی مووچەخۆرانی ھەرێم دابەشبکات، ئەگەر حکومەتی ھەرێم لیستی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێشکەشی حکومەتی فیدراڵ بکات.
ئەوەشی خستەڕوو، لە ساڵی داھاتووەوە کار بۆ دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم لەلایەن حکومەتی فیدراڵەوە دەکرێت و ئەمەش لە دەسەڵاتی حکومەتی ھەرێم کەمناکاتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا، قەیرانێکی زۆر گەورەی ھەرێم چارەسەر دەکات.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران وتیشی، پێویستە حکومەتی فیدراڵی رەزامەندی نیشانبدا بە ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ حکومەتی ھەرێم بۆ دابینکردنی سێ مووچەی کۆتایی ئەمساڵی فەرمانبەرانی ھەرێم.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ھەرێم ١٠٠ توشبووی تالاسیما لە ھەرێم لە دەرەوەی وڵات چاندنی مۆخیان بۆ دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو توشبووانەی تالاسیما لە ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن چارەسەریان بۆ دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم راسپێردراون رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێم راشیگەیاندووە، حکومەتی ھەرێم بارودۆخی تەندروستی توشبووانی تالاسیمیا لە سەرانسەری ھەرێم دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندی کردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.
وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی ھەرێم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، وەزارەتی نەوتی حکومەتی فیدراڵی ئامادەیی نیشانداوە بۆ رەوانەکردنی پشکی ھەرێمی کوردستان لە نەوتی سپی، بەڵام تا ئێستا ھیچ بڕێکی نەوت نەگەیشتووە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەرەڕای ئەوەی ھیچ بڕە نەوتێک نەگەیشتووە ھەرێم، بەڵام تواندراوە بە نرخی پاڵپشتیکراو تائێستا زیاتر لە ١١٦ ملیۆن و ٢٠٩ لیتر نەوتی سپی لە ھەرێم دابەشکراوە و نزیکەی ٦٠٠ ھەزار خێزان لێی سوودمەندبوون.
وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ھەرێم راشیگەیاندووە، چاوەڕوانی حکومەتی فیدراڵن و بۆ ناردنی نەوتی سپی و بۆ ئەو مەبەستەش چەندین نووسراویان ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە.
ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری سلێمانی و ھەستکردن بە مەترسی بەردەوامی ئەو دۆخە، داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەن پێکەوە شان بدەنەوە بەر بەرپرسیارێتی و دەرگاکانی خوێندن بکەنەوە.
ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، با لەوە زیاتر خوێندنی خوێندکاران نەفەوتێت و داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن لە رۆژی دووشەممەوە کە دەکاتە ٢٧ی ئەم مانگە رووبکەنەوە ناوەندەکانی خوێندن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، وەکو ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوام دەبن لە پشتگیری داواکانی مامۆستایان و پێویستە حکومەتی ھەرێم ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرێت و داوکاری مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبکات.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر خەڵکی غەززە ئەنجامدەدرێن، ھێزەکانیان ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر.
مقاوەمەی ئیسلامی دەشڵێت، ھێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە.
بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ١٧ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠ ھێرش بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە و ٦٢ سەربازییان برینداربوون.
ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ و لە سوریاش ٩٠٠ سەربازە.
رۆژی یەکشەممەی داھاتوو، دادگای فیدڕاڵی یەکەمین دانیشتنی لەسەر سکاڵایەک ئەنجامدەدات کە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.
سکاڵاکارەکان کە نۆ کەسن و فەرمانبەری حکومەتی ھەرێمن، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.
رۆژی ١٠ی ئەیلولی ئەمساڵیش دادگای فیدڕاڵی داوایەکی بۆ بەنادەستوریی لەقەڵەمدانی راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو سکا{یە لە تایبەتمەندی داداگەکەدا نییە.
دەقی پرسەنامەکە...
بەڕێز کاک یوسف زۆزانی
بەبیستنی ھەواڵی ماڵئاوایی یەکجارەکی (تاریق ئیبراھیم)ی برای بەڕێزتان، زۆر غەمباربووم.
بۆ ئەم کۆچە پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خانەوادەکەتان ئەکەم و ھاوبەشی خەم و پەژارەتانم.
خوای گەورە لەکۆچکردوو خۆش بێت و جێگای بەھەشت بێت، سەبرو ئارامی بەھەمووان ببەخشێت.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد
كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لە سێ بڕگە پێكهاتووە، لە بڕگەی یەكەمدا، ئەنجومەنی راژەی گشتی، راپۆرتێك سەبارەت بە میلاكی گشتی حكومەتی هەرێمی كوردستان و دەرەنجامی پرۆسەی وردبینی هاوبەشی هەردوو دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵ و هەرێم دەخاتەڕوو.
بڕگەی دووەمی كۆبوونەوەكە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی كۆنووسی كۆبوونەوەی هاوبەشی وەزیری داد و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان و سەرۆكی ئەنجومەنی شورای هەرێمی كوردستان، تایبەت بە دیاریكردنی چوارچێوەی یاسایی ئەو یاسا و بڕیارانەی پەرلەمانی كوردستان، كە لە دوای شەشی تشرینی دووەمی 2022، كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردن.
لە بڕگەی سێیەمیشدا، دوو بابەت دەخرێنەڕوو سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕگە و ماددەكانی یاسای چاكسازیی.
دەقی پرسەنامەکەی قوباد تاڵەبانی...
ھەڤاڵی بەڕێز کاک یوسف زۆزانی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (تارق ئیبراھیمی) برای بەڕێزتان، نیگەران و دڵگران بووم.
ھەمیشە خۆتان و بنەماڵە شۆڕشگێرەکەتان نمونەی باڵای تێکۆشانی کوردایەتی و جوامێری و نیشتمانپەروەری بوون، بۆ ئەم کۆچە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەھۆی کێشەیەکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی غازی کۆرمۆر، ناردنی غاز بۆ وێستگەکانی بەرھەمھێنانی کارەبا لە قەزای چەمچەماڵ راگیراوە و بەوھۆیەشەوە لە سەعات ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە کارەبای نیشتمانی لەو قەزایە بڕاوە.
ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا تیمەکان سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەن و رەنگە لەماوەی چەند سەعاتی داھاتوودا کێشەکە چارەسەربکرێت.
وتەبێژی وەزارەتی کارەبای ھەرێم وتیشی، لەگەڵ چارەسەرکردنی کێشە تەکنیکییەکە دۆخی کارەبای نیشتمانی لە قەزای چەمچەماڵ ئاسایی دەبێتەوە.
ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، بەپێی راگەیەنراوێکی کۆبونەوەکەش سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی، ڕاپۆرتێکی سەبارەت بە میلاکی گشتی و ھێزی کاری کەرتی گشتیی حکومەتی ھەرێم، بە ژمارە و داتا و زانیاریی خستەڕوو، بە مەبەستی بە دامەزراوەییکردنی پرۆسەی دامەزراندن لە کەرتی گشتی و بەڕێوەبردنی پێکھاتەی وەزارەت و دامەزراوەکانی ھەرێم.
ھەروەھا، ئەنجامی پڕۆسەی وردبینی ھاوبەشی ھەردوو دیوانی چاودێریی دارایی فیدراڵ و ھەرێمی خستەڕوو، دوای وردبینیش خشتەی مووچەخۆرانی ھەرێمی پێشکەش بەھەردوو حکومەتی فیدڕاڵ وھەرێم کرا، ئەوەش ھەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی دابینکردنی شایستەی دارایی مووچەخۆران.
لە بڕگەیەکی تری کۆبونەوەکەدا، جێبەجێکردنی یاسای چاکسازی دووپاتکرایەوە کە پرۆسەیەکی ستراتیژیی بەردەوامە بە ئاراستەی رێکخستنەوەی میلاکی گشتی و خانەنشینی لە ھەرێم، لە کۆبونەوەکەدا جەختیش لە گرنگیی جێبەجێکردنی ئەو یاسایە کرایەوە کە ئامانج لێی داکۆکیکردنە لە مافەکانی مووچەخۆری شایستە کە پێویستە مافیان پارێزراو بێت.
دەقی پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی....
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو حاجی کافیە نانەکەلی
بەبیستنی ھەواڵی کۆچی دوایی (حاجی کافیە)،
خێزانی شەھید علی سور قازی خانەیی نیگەران و دڵگران بووم.
کۆچکردوو حاجی کافیە ژنە تێکۆشەرێکی کۆڵنەدەر و بوێر و خۆڕاگربوو دایکی ھەر چوار ڕۆڵەی شەھید (سەعید، عەباس، رۆستەم، و عوسمان) و سێ کچیشی لەزیندانەکانی رژێمی لەناوچوودا ئازار و مەینەتییان چەشت، کۆچکردنی دایە کافیە جێگای داخە.
بۆ کۆچی دوایی ئەم خانمە ماندونەناسە، پرسە و سەرەخۆشیتان ئاڕاستە دەکەم، خوای گەورە لێی خۆش بێت، سەبوری و دڵنەواییش بەھەموو لایەک ببەخشێت.
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال