گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ھاتووە، لە بەرامبەر ئەو تاوانانەی کە بەرامبەر خەڵکی غەززە ئەنجامدەدرێن، ھێزەکانیان ھێرشیان کردووەتەسەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی ھەولێر. 

مقاوەمەی ئیسلامی دەشڵێت، ھێرشەکە لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ئەنجامدراوە و راستەوخۆ ئامانجەکەی پێکاوە. 

بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە ١٧ی مانگی رابردوەوە تا ئێستا نزیکەی ٧٠ ھێرش بۆ سەر ھێزەکانیان لە عێراق و سوریا ئەنجامدراوە و ٦٢ سەربازییان برینداربوون. 

ژمارەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ و لە سوریاش ٩٠٠ سەربازە.