کوردستان

ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ھەریەکە لە شاھۆ عوسمان بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت و  عوسمان ئەنوەر بۆ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت و رەفعەت فاتیح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و ھیوا محەمەدی بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل راسپارد.

لە مەراسیمی راسپاردنی ئەو لێپرسراوانەدا، ھەریەکە لە عەتا محەمەد وەک نوێنەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئامادەبوون.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێیانگەیشتوون، ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ ھەیە، دەسەڵاتیان بەخشیوەتە ھەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکە، کە لە ھەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان بدەن.

ھاوکات پارێزگاری سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ھاوکار و ھەماھەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان بن و پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی و ھاتوچۆ و بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تربن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشەوا ھەورامانی وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەھۆی بەرزی ڕێژەی پێشبینیکراوی باران بارین، بڕیاردرا سبەی لەسەرجەم  دام و دەزگاکان و ناوەندەکانی خوێندنی ناحکومی بکرێتە پشوو. 

داواش لە ھاوڵاتییان دەکات پابەندی ڕێکارو ڕێنماییەییە خزمەتگوزارییەکان بن و  نزیک نەبنەوە لە ڕوبارو ئەو شوێنانەی ئاستی ئاوییان بەرز دەبێتەوە لەکاتی ناچاریشدا نەبێت ھاتووچۆی ڕێگاکانی دەرەوە نەکەن، ھەروەھا تیمەکانی بەرگری شارستانی لە ئامادەباشیدابن بۆ ھەر حاڵەتێکی فریاگوزاری. 

ھاوکات پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین شاری ھەولێری گرتووەوە و بەوھۆیەشەوە لافاو لە چەند  شەقام و گەڕەکێکی شارەکە دروستبووە، سەرجەم تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی ھەولێر خراوەنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ھاوکاریکردنی ھاوڵاتییان لەکاتی لافاو.  

لای خۆیەوە، د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، تەواوی فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی سلێمانی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی مەترسییەکانی لافاو.

بەپێی پێشبینی کەشناسی ھەرێم، لە ئەمشەوەوە شەپۆلی چڕی بارانبارین ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و بارانی بەخوڕ دەبارێت، سەرەتاش شەپۆلەکە لە ھەولێر و دھۆک دەستپێدەکات و دواتریش بارانبارینی بەخوڕ سلێمانی دەگرێتەوە.
ھاوکات ئاسۆ کەمال بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی سبەینێ بارانبارینی بەخوڕ پارێزگای سلێمانی دەگرێتەوە

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامی  سەرۆک بافڵ لە رێورەسمی ناساندنی کاندیدانی ھاوپەیمانی کەرکوک ھێزو ئیرادەمانە....

ئامادەبووانی بەڕێز 

سڵاوی سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی (کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە) لە ئێوەی خۆشەویست دەکەم.

خۆشەویستان

ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە، ھاوپەیمانیی رەسەنی شاری کەرکووک و کەرکووکییە سەربەرزەکانە بە ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکانییەوە. بەرنەماکەشمان لەپێناو قووڵکردنەوەی ئەو تەبایی، پێکەوەژیان و ئاوەدانکردنەوەی شارە خۆشەویستەکەدایە.

ئێمە ھەمیشە باوەڕی تەواومان بە ھاوبەشیی و کاری پێکەوەیی ھەبووە، ئەقڵییەتی خۆفەرزکردنمان لە بڕیار و بەڕێوەبردندا رەتکردووەتەوە و ویستوومانە ھەموومان پێکەوە خزمەتی کەرکووکی قودسی کوردستان بکەین.  ئێستاش ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە، کۆتایی بەو سەردەمە دەھێنێت و چیتر بڕیار بۆ کەرکووکییەکان نادرێت، بەڵکو خۆیان بڕیاردەر دەبن، چارەنووسی خۆیان ھەڵدەبژێرن و شەڕ لەپێناو مافەکانیان دەکەن.


ئێمە مێژوویەکی درێژمان لەگەڵ خۆڕاگری و قارەمانێتیی کەرکووکییە سەربەرزەکان ھەیە، بۆیە دڵنیام ئێستاش بە ھەمان ئیرادە و رۆحییەتەوە، بەرەو سندووقەکانی دەنگدان دەچن و ژمارە ١٤٢ی ھاوپەیمانییەکەی خۆتان ھەڵدەبژێرن، وە دەیسەلمێنن ئێوەن شەڕە راستەقینەکە بۆ کەرکووک دەکەن و لە قەڵا دێرینەکەی خۆتانەوە مژدەی سەرکەوتن بەگوێی ھەموواندا دەدەن.

ئێمە کەرکووکمان لە دڵماندا ھەڵگرتووە، کەرکووک ھێڵە سوورەکەی ژیانی سیاسی و حزبیمانە، وەکچۆن لەرابردوودا خوێنمان بۆ رشت، لە داھاتووشدا ھەر خۆمان پارێزەرە دڵسۆز و راستەقینەکەی دەبین. پێکەوە لەگەڵ ئێوەی دڵسۆز رووبەڕووی ئاڵنگارییەکان دەبینەوە و بەرامبەر مەترسییەکان دەوەستینەوە، تەعریب ریشەکێش دەکەین و خەونی بەدینەھاتووی دوژمنانی کەرکووک لەباردەبەین. بۆ ئەمەش پێویستە دەنگ بە ھاوپەیمانیی کەرکووک ھێز و ئیرادەمانە بدەن و قەڵغانێکی پتەوبن بۆ پاراستنی ئەو ئاشتی و پێکەوەژیانەی سەرۆک مام جەلال بناغەدانەری بوو و ئێمەش درێژەپێدەری دەبین.

بەڵێ بۆ سەرکەوتن و دەنگدان بە ھاوپەیمانیی کەرکوک ھێز و ئیرادەمانە
بەڵێ بۆ ئاشتی و ئاوەدانی
سەربەرزی و سەرفرازیش بۆ ئێوەی خۆشەویست


بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھەرجۆرە زیادکردن و گۆڕانکارییەک پێویستە بە رەزامەندی حکومەتی فێدراڵ، حکومەتی ھەرێم و کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور بێت، ھەروەھا پێویستە دڵنیایی ھەبێت لەبارەی پارەی ھەناردەی رابردوو و داھاتووش، پێویستیشە پارەی فرۆشی نەوتی کۆمپانیاکانی ئەندامی ئەپیکور راستەوخۆ بدرێتە کۆمپانیاکان .

جەختی لەوەشکردوەتەوە، پێویستە رێککەوتن و شێوازی ئێستای بازرگانی و ئابووری کۆمپانیا ئەندامەکانی ئەپیکور وەک خۆی بمێنێتەوە.

ھاوکات ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە،"ئەپیکور" گفتوگۆکانی نێوان بەرپرسانی حکومەتی فێدراڵ و حکومەتی ھەرێم بە ھەنگاوێکی گرنگ و ئەرێنی بە ئاڕاستەی دەستپێکردنەوەی بەرھەمھێنان و ھەناردەی نەوت لە رێگەی بۆری نەوتی عێراق - تورکیاوە دەزانێت و پابەندە بە چارەسەرکردنی کێشە ھەڵواسراوەکان.

لە بەشێکی تری راگەیەندراوەکەدا ھاتووە، بەھۆی بڕیاری راگرتنی ھەناردەی نەوت لە ئاداری ئەمساڵەوە قەبارەی زیانەکان بۆ زیاتر لە حەوت ملیار دۆلار بەرزبوەتەوە، حکومەتی فێدراڵیش بەھۆی جێبەجێنەکردنی پابەندییەکانی بە رێککەوتنی بۆری نەوتی عێراق - تورکیا رۆژانە زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلار سزا دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لەھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مامۆستا عەلی رەووف یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە کاتی چوونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەلەکچین دەستگیرکرا.

وتیشی، دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی رەوف ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زووترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لە سەر ھەرێمی کوردستان، پێشبینیدەکرێت رۆژی یەکشەممە بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچەکان بەشێوەی مام ناوەند دەستپێبکات، لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە قوڵتر دەبێتەوە رێژەی دابارینەکە زیاد دەکات ھەندێ جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دادەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کلیۆمەرت لە سەعاتێکدا، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆک دەستپێدەکات پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان .

ئاسکراشیکرد، لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەل بەھێزبوون و چالاک بوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە لە ھەندێ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەکو ئامێدی، چمانکێ، شێڵادزە،  سەنتەری پارێزگای ھەولێر، بەحرکە، خەبات، ھیران، قوشتەپە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و مەیدان .

راشیگەیاند، لەدوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە باران بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کە لەنێوان (٥ – ٨) پلەی سیلیزی .

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان وتیشی، کاریگەری ئە نزمە پاڵەپەستۆکە تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، رۆژی ھەینی لە یەکەکانی نیشتەجێبونی ئیسکانی شاری ھەولێر، ژنێک کەوتووەتە خوارەوە، بەوھۆیەشەوە باری تەندروستی ناجیگیرە.

لە بەشێکی تری رونکردنەوەکەدا ھاتووە، لەسەر ئەو رووداوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی رۆژی یەکشەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بە سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکیسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە.

لە سکاڵاکەدا کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراون داواکراوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر نادەستوری بوونی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە کورسی پێکھاتەکان دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پێشتر، عەلی رەوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی ھەمیشەیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکدەخەن.

کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مامۆستا عەلی رەووف یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە کاتی چوونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەڵەکچین دەستگیرکراوە.

وتیشی، دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زووترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 سەرچاوەیەک لە لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، وەزارەتی دارایی ھەرێم لە گەیشتنی وادەی پارەکە ئاگادارکراوەتەوە بۆئەوەی ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەران بکات.

 بەپێی دواین رێککەوتنی نێوان ھەرێم بەغداد، حکومەتی فیدڕاڵ بۆ ماوەی سێ مانگ  بڕی ٧٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێم دەکات.

لە دوو مانگی رابردوشدا بەغداد بۆ ھەر مانگێک بڕی ٧٠٠ ملیار دیناری بەشێوەی قەرز رەوانەی ھەرێم کردووە، بەوتەی بەشێک لە بەرپرسانی ھەرێم لە چەند رۆژی رابردوشدا سەرۆکوەزیرانی ھەرێم داوای لە سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە، بۆ سێ مانگی داھاتووش ئەو بڕە پارەیە رەوانەی ھەرێم بکات، بۆئەوەی بتوانن مووچەی مانگەکانی کۆتایی ئەمساڵی موچەخۆران دابین بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاخەوان عەبدوڵا، جێگری سەرۆکی دووەمی ئەنجومەنی نوێنەران، لەگەڵ عەبدولئەمیر یارەڵا سوپا سالاری عێراق تایبەت بە لیوای ٢٠ی ھاوبەش کۆبووەوە، لە دیدارەکەشدا، بڕیادراوە تەواوی کێشە و گیروگرفتەکانی بەشێوەیەکی کاتی دوابخرێت و فەرمانی دەستبەکاربوونیان بۆ دەربچێت.

بەپێی راگەیەندراوەکە، لە رۆژی یەکی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ تەواوی لیوای ٢٠ی ھاوبەش دەستبەکاردەبن و مووچەی ھەمان مانگیش وەردەگرن.

 ساڵی ٢٠٢١، وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵ گەیشتنە لێکتێگەیشتن و رێککەوتنێک بۆ پێکھێنانی دوو لیوای ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای فیدراڵ بۆ کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەی بۆشایی ئەمنییان تێدایە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە کۆبوونەوەیەکی فراوان کە سەرۆک ھۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی خزمانی جبور و ھەڤاڵ ئەحمەد رەشید کاندیدی ھاوپەیمانی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا ئامادەی بوون، پێشوازییەکی گەرم لە ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی یاوەری کرا، لە وتەکیشیدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جبور لە خەبات و قوربانیدان  و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری خەڵکی شارەکە بەرزنرخاند و رایگەیاند، ھاوپەیمانیەکەمان گوزارشت لەھەموو پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانی نەینەوا دەکات بەبێ جیاوازی، خزمەتکردنی شاری نەینەوا بە ئەرکی خۆمان دەزانین .

لای خۆشیانەوە خزمانی جبور ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و ئاراس محەمەد ئاغا_یان کرد و رایانگەیاند، وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتی بەحزبی خۆیان دەزانن، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا وکاندیدانی دووپاتکردەوە .

ھەروەھا ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا لەبارەگای کۆمیتەی حەمدانیە چاوی کەوت بە ژمارەیەک کادری یەکێتی لە دەڤەرەکە و رایگەیاند، پێویستە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بکەین و زۆرترین دەنگی شارەکە بەدەستبھێنین، دواتریش سەردانی شوێنەوارە مێژوویەکانی ناحیەی نەمرودی کرد و لەلایەن بەرێوبەری گشتی شوێنەواری شارەکە پێشوازی کران، ھاوکات ئاراس محەمەد ئاغا شوێنەواری مێژووی نەمرودی بە شوێنیکی گرنگ و تایبەتی وەسفکرد و رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لەم شوێنە و پارچە شوێنەواریەکان بکرێت چونکە شوێنەوار گرنگیەکی زۆری ھەیە لە بوژاندنەوەی ئابوری و گەشتوگوزاری پشتیگیری ھاوکاری خۆشی دووپاتکردەوە .
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھێمن سلێمان وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ھاووڵاتییەک بەناوی ھاریوان حسێن کە تەمەنی ٣٧ ساڵە، ماوەی حەوت رۆژە لە ماڵ چوەتەدەرەوە و تائێستا نەگەڕاوەتەوە و بێسەروشوێن بووە.

وتەبێژی پۆلیسی دھۆک داواشدەکات، ھەر کەسێک زانیاری لەسەر ئەو ھاووڵاتییە ھەیە ئاگاداریان بکاتەوە بۆ ئەوەی بەدواداچوونی بۆ بکرێت و چارەنووسی ئاشکرا بکرێت.

ھاوکات بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئەو ھاووڵاتییە خێزاندارە و پیشەی پێشمەرگەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حدکا لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، رووداوی تەقەکردن لە سوھراب ڕەحمەتی لە ھەولێر، ئێرانی لە پشتەو چاوەڕوانن دەزگای دادوەری و ناوەندە ئەمنییەکانی حکومەتی ھەرێم بەدواداچوون بۆ ئەو کردەوە تیرۆریستییە بکەن

راشیگەیاند، سوھراب رەحمەتی کادری پێشووی حزبی دیموکراتە و پارێزەری چەند دۆسیەیەکە و پێشتریش لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانی ئێرانەوە ھەڕەشەی کوشتنی لێکراوە.

ھاوکات تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، سوھراب رەحمەتی ئەرکی پارێزەرایەتی ژمارەیەک دۆسیەی پێوەندیدار بە تیرۆری چالاکانی سیاسیی کوردی لە ھەرێم گرتووتەئەستۆ، بەوھۆیەشەوە چەندینجار لەلایەن دامودەزگاکانی ئێرانەوە ھەڕەشەی لێکراوە، شەوی رابردووش لە بەردەم ماڵەکەی خۆی لە ھەولێر بە دەمانچەی بێدەنگ تەقەی لێکراوە.

ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا سێ ئەندامی دیکەی حزبی دیموکرات بە ناوەکانی "سیامەند شابۆیی، عادل موھاجیر، لوقمان ئاجی" لە ھەرێمی کوردستان تیرۆرکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە دەروازەی تیلەکۆ لەگەڵ وەفدێکی ئێرانی و لێپرسراوی "دەروازەی تیلەکۆ/ئێران" کۆبووەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەکەدا دوای گفتوگۆکرد و لێکتێگەشتنی ھەردوولا بڕیاردرا، ھەفتەی داھاتوو رێگای کۆڵبەری لە دەروازەی تیلەکۆ بەڕووی کاسبکاراندا بکرێتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە ماوەی زیاتر سێ ساڵە کۆڵبەری لە دەروازەی تیلەکۆ بە بڕیاری کۆماری ئیسلامی ئێران راگیراوە، کە پێشتر ڕۆژانە ژمارەیەکی زۆر لە کاسبکاران لەو دەروازەیەوە کاریان دەکرد و بژێوی رۆژانەی خێزانەکانیان دابیندەکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...104105106107108...674