لە کۆبوونەوەیەکی فراوان کە سەرۆک ھۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و پیاوماقوڵانی خزمانی جبور و ھەڤاڵ ئەحمەد رەشید کاندیدی ھاوپەیمانی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا ئامادەی بوون، پێشوازییەکی گەرم لە ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی یاوەری کرا، لە وتەکیشیدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی جبور لە خەبات و قوربانیدان  و ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و ھاوکاری خەڵکی شارەکە بەرزنرخاند و رایگەیاند، ھاوپەیمانیەکەمان گوزارشت لەھەموو پێکھاتە و نەتەوە جیاوازەکانی نەینەوا دەکات بەبێ جیاوازی، خزمەتکردنی شاری نەینەوا بە ئەرکی خۆمان دەزانین .

لای خۆشیانەوە خزمانی جبور ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتی و ئاراس محەمەد ئاغا_یان کرد و رایانگەیاند، وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتی بەحزبی خۆیان دەزانن، پشتگیری و پشتیوانی خۆیان بۆ لیستی ھاوپەیمانی _ یەکێتی خەلکی نەینەوا وکاندیدانی دووپاتکردەوە .

ھەروەھا ئاراس محەمەد ئاغا سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا لەبارەگای کۆمیتەی حەمدانیە چاوی کەوت بە ژمارەیەک کادری یەکێتی لە دەڤەرەکە و رایگەیاند، پێویستە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانی یەکێتی خەڵکی نەینەوا بکەین و زۆرترین دەنگی شارەکە بەدەستبھێنین، دواتریش سەردانی شوێنەوارە مێژوویەکانی ناحیەی نەمرودی کرد و لەلایەن بەرێوبەری گشتی شوێنەواری شارەکە پێشوازی کران، ھاوکات ئاراس محەمەد ئاغا شوێنەواری مێژووی نەمرودی بە شوێنیکی گرنگ و تایبەتی وەسفکرد و رایگەیاند، پێویستە پارێزگاری لەم شوێنە و پارچە شوێنەواریەکان بکرێت چونکە شوێنەوار گرنگیەکی زۆری ھەیە لە بوژاندنەوەی ئابوری و گەشتوگوزاری پشتیگیری ھاوکاری خۆشی دووپاتکردەوە .