گۆڕانکاریی لە ژمارەیەک لە پۆستە کارگێڕییەکانی پارێزگای سلێمانی کرا
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٬٣٥٣
ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، د.ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، ھەریەکە لە شاھۆ عوسمان بۆ جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ کاروباری کارگێڕی بەوەکالەت و عوسمان ئەنوەر بۆ قائیمقامی قەزای شارباژێڕ بەوەکالەت و رەفعەت فاتیح بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی بەکرەجۆ و ھیوا محەمەدی بۆ بەڕێوەبەری ناحیەی سیوەیل راسپارد.
لە مەراسیمی راسپاردنی ئەو لێپرسراوانەدا، ھەریەکە لە عەتا محەمەد وەک نوێنەری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم و ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای مەڵبەندی سلێمانی ئامادەبوون.