دادگای فیدراڵی بۆ بڕیاردان لەبارەی سکاڵایەک لەسەر یاسای ھەڵبژاردنی ھەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٣٤
بەپێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵی رۆژی یەکشەممە ١٩/١١/٢٠٢٣ دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، سەبارەت بە سکاڵایەکی زیاد جەبار سەرۆکی فراکیسیۆنی یەکێتی لە خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان و ئامانج نەجیب شەمعون ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی کۆببێتەوە.
لە سکاڵاکەدا کە لەسەر سێ سەرۆکایەتییەکەی ھەرێم تۆمارکراون داواکراوە، دادگای فیدراڵی بڕیار بدات لەسەر نادەستوری بوونی ماددەکانی ١ و ٩ و ١٥ و ٢٢ و ٣٦ لە یاسای ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، تایبەت بە کورسی پێکھاتەکان دیاریکردنی بازنەکانی ھەڵبژاردن.