سبەینێ مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لە ھەولێر خۆپیشاندان ئەنجامدەدەن
کوردسات نیوز
١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٥٤١
پێشتر، عەلی رەوف، نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە ھەرێم بە کوردسات نیوزی راگەیاند، سبەینێ لەگەڵ دابەشکردنی شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی دانەمەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ بەشێوەی ھەمیشەیی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی رێکدەخەن.
کاروخ عەبدوڵا نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ بە کوردسات نیوزی راگەیاند، مامۆستا عەلی رەووف یەکێک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، لە کاتی چوونی لە بەردەڕەشەوە بۆ ھەولێر لە بازگەی کەڵەکچین دەستگیرکراوە.
وتیشی، دەستگیرکردنی مامۆستا عەلی ساردیان ناکاتەوە و سورن لەسەر ئەوەی سبەینێ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم خۆپیشاندان بکەن، ئەگەر نوێنەرەکەیان بە زووترین کات ئازاد نەکرێت بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی.