دیلان رەشاد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان، لەئەنجامی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست لە سەر ھەرێمی کوردستان، پێشبینیدەکرێت رۆژی یەکشەممە بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچەکان بەشێوەی مام ناوەند دەستپێبکات، لەکاتەکانی شەوی یەکشەممە لەسەر دووشەممە کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆکە قوڵتر دەبێتەوە رێژەی دابارینەکە زیاد دەکات ھەندێ جار ھەورە تریشقەی لەگەڵ دادەبێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، خێرایی چالاک دەبێت بۆ سەروی ٣٥ کلیۆمەرت لە سەعاتێکدا، سەرەتا لە سنوری پارێزگای دھۆک دەستپێدەکات پاشان کاریگەریەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ سنوری پارێزگاکانی ھەولێر و سلێمانی و تەواوی ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان .

ئاسکراشیکرد، لەبەرەبەیانی رۆژی دووشەممە لەگەل بەھێزبوون و چالاک بوونی کاریگەری ئەم شەپۆلە بارانبارین بەشێوەی لێزمە باران دەبێت ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاستی ئاو ھەیە لە ھەندێ ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان وەکو ئامێدی، چمانکێ، شێڵادزە،  سەنتەری پارێزگای ھەولێر، بەحرکە، خەبات، ھیران، قوشتەپە، چەمچەماڵ، دەربەندیخان و مەیدان .

راشیگەیاند، لەدوای نیوەڕۆی رۆژی دووشەممەوە باران بارین مام ناوەند دەبێت و بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبارێت و پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن کە لەنێوان (٥ – ٨) پلەی سیلیزی .

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی ھەرێمی کوردستان وتیشی، کاریگەری ئە نزمە پاڵەپەستۆکە تا ئێوارەی رۆژی سێشەممە بەردەوامی دەبێت و باران بەشێوەی پچڕ پچڕ دەبێت .