پارێزگاری سلێمانی لەبارەی پشووی سبەینێوە روونکرنەوەیەک دەدات
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٥٬٠٣٤
د. ھەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بەپێی ئەو پێشبینیی و ئاماژانەی لە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە پێیانگەیشتوون، ئەگەری بارانی زۆرو بەخوڕ ھەیە، دەسەڵاتیان بەخشیوەتە ھەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکانی سنوری پارێزگاکە، کە لە ھەر دۆخێکی پێویستدا، بەپێی تایبەتمەندیی ناوچەکەیان و ئەو دۆخانەی دێنە پێشەوە، بەڕاوێژو ھەماھەنگیی لەگەڵ فەرمانگا پەیوەندیدارەکانی سنورەکەیاندا؛ بڕیاری پێویست لە بەرژەوەندیی ھاووڵاتیان بدەن.
ھاوکات پارێزگاری سلێمانی داوا لە ھاووڵاتیان دەکات، ھاوکار و ھەماھەنگی فەرمانگە و تیمە خزمەتگوزاریی و فریاگوزارییەکان بن و پابەندی رێنماییەکانی شارەوانی و ھاتوچۆ و بەرگریی شارستانیی و لایەنە پەیوەندیدارە فەرمییەکانی تربن.