ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  دوای زیاتر لە دوو مانگ لە داخستنی ناوەندەکانی خوێندن لە سنوری سلێمانی و ھەستکردن بە مەترسی بەردەوامی ئەو دۆخە، داوا لە سەرجەم مامۆستایان دەکەن پێکەوە شان بدەنەوە بەر بەرپرسیارێتی و دەرگاکانی خوێندن بکەنەوە.

ئەنجومەنی پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت، با لەوە زیاتر خوێندنی خوێندکاران نەفەوتێت و داوا لە مامۆستایانی میلاک و وانەبێژ دەکەن لە رۆژی دووشەممەوە کە دەکاتە ٢٧ی ئەم مانگە رووبکەنەوە ناوەندەکانی خوێندن. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، وەکو ئەنجومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەردەوام دەبن لە پشتگیری داواکانی مامۆستایان و پێویستە حکومەتی ھەرێم ئەم دۆخە لەبەرچاو بگرێت و داوکاری مامۆستایان و وانەبێژان و فەرمانبەران قۆناغ بە قۆناغ جێبەجێبکات.