رۆژی یەکشەممەی داھاتوو، دادگای فیدڕاڵی یەکەمین دانیشتنی لەسەر سکاڵایەک ئەنجامدەدات کە دژی جێبەجێنەکردنی یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت ژمارە (٢٢ی ساڵی ٢٠٠٨) لەسەر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت و ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی ھەرێم تۆمارکراوە.

سکاڵاکارەکان کە نۆ کەسن و فەرمانبەری حکومەتی ھەرێمن، داوایان لە دادگای فیدڕاڵی کردووە حکومەتی ھەرێمی کوردستان پابەند بکات یاسای مووچەی فەرمانبەرانی دەوڵەت وەک خۆی جێبەجێ بکات بەتایبەت ماددەکانی (٦ و ٧ و ٨ و ٩) و بڕیاری راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانیش ھەڵبوەشێنێتەوە.

رۆژی ١٠ی ئەیلولی ئەمساڵیش دادگای فیدڕاڵی داوایەکی بۆ بەنادەستوریی لەقەڵەمدانی راگرتنی پلە بەرزکردنەوەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان رەتکردەوە و رایگەیاند، ئەو سکا{یە لە تایبەتمەندی داداگەکەدا نییە.