حکومەتی ھەرێم ١٠٠ توشبووی تالاسیما بۆ چارەسەر دەنێرێتە دەرەوەی وڵات
کوردسات نیوز
٢٣ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٤٤
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر ئەرکی حکومەتی ھەرێم ١٠٠ توشبووی تالاسیما لە ھەرێم لە دەرەوەی وڵات چاندنی مۆخیان بۆ دەکرێت.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو توشبووانەی تالاسیما لە ھەردوو وڵاتی تورکیا و ئوردن چارەسەریان بۆ دەکرێت و بۆ ئەو مەبەستەش، وەزارەتی تەندروستی ھەرێم و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێم راسپێردراون رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری ھەرێم راشیگەیاندووە، حکومەتی ھەرێم بارودۆخی تەندروستی توشبووانی تالاسیمیا لە سەرانسەری ھەرێم دەکاتە بنەما بۆ ڕیزبەندی کردنیان بە مەبەستی چارەسەرکردنیان لە دەرەوەی وڵات.