وەفدێکی باڵای یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی لایەنەکان دەکات
کوردسات نیوز
٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣
٢٩٤
بەپێی زانیارییەکان سەرەتا وەفدەکەی یەکێتی لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان کۆدەبێتەوە و دواتریش لەگەڵ ھەریەکە لە کۆمەڵی دادگەریی و یەکگرتووی ئیسلامی کۆدەبێتەوە.
ئەندامانی وەفدی یەکێتی پێکدێن لە بافڵ جەلال تاڵەبانی، عیماد ئەحمەد، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، سەعدی ئەحمەد پیرە، و سالار سەرحەد.
کۆبوونەوەی وەفدە باڵاکەی یەکێتی لەگەڵ لایەنەکان لە چوارچێوەی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەم دێت ئەوەش بەمەبەستی یەکخستنی ناوماڵی کورد، لەو چوارچێوەیەشدا رۆژی ٧ی ئەم مانگە وەفدی باڵای یەکێتی و پارتی لە پیرمام کۆبوونەوە و رایانگەیاند، جەخت لە کۆکردنەوەی توانای لایەنەکان دەکەنەوە بۆ پاراستنی قەوارەی ھەرێمی کوردستان.