ئابووری

وتەبێژی کۆمپانیای یونیبەر کە گەورەترین کۆمپانیای ھاوردەکاری غازی ڕووسییە بۆ ئەڵمانیا ڕایگەیاند، بە پێی ئەو میکانیزمەی مۆسکۆ دیاری کردووە، بەردەوامیی دەدەن بە ھاوردەکردنی غازی ڕووسی بۆ ئەڵمانیا و بە دراوی ڕووسی "ڕوبڵ" غازەکە دەکڕن.

وتیشی، ڕاستەوخۆ پارەکە دەنێرنە بانکی ڕووسیا نەک ئەوروپا، ئەوەش دوای ئەوە دێت کە ڕووسیا بڕیاریدا بە بڕینی غازی بولگاریا و پۆڵەندا، ئەوەش بەھۆی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە ڕەتیانکردەوە بە ڕوبڵ پارەی غازەکە بدەن.

لەلایەکی تریشەوە پەرلەمانی ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێشنیاری پشتگیریکردنی ئۆکراین و گەیاندنی چەکی قورس و کەرەستەی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە و ٥٨٦ پەرلەمانتار دەنگیان لەسەر پێشنیارەکەدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح ) ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندی توانای دارایی خۆی گەڕاندۆتەوە لەڕووی بونی یەدەگی دراوی نەختینەی بیانییەوە.

وتیشی، یەدەگی ئێستای بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتۆتە ٧٠ ملیار دۆلار، ئەوەش سێ ھێندەی ئەو قەرزە دەرەکیانەیە، کە پێویستە عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٨ بیانداتەوە.

مانگی ڕابردوو عێراق داھاتی فرۆشتنی نەوتی گەیشتە ١١ ملیار دۆلار، کە ماوەی ١٤ ساڵە داھاتی مانگێکی فرۆشتی نەوت نەگەیشتۆتە ئەو بڕە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی پێشبینییەکانی پسپۆڕانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، ئەمساڵ پشکی بەرھەمھێنانی نێوخۆیی روسیا زیاتر دادەبەزێت و ساڵی ٢٠٢٤یش ئەم دابەزینە دەگاتە خراپترین ئاست. بەم جۆرەش روسیا پلەی شەشەم گەورەترین ئابووری جیھان لەدەستدەدات و ئەندۆنیزیا پێشیدەکەوێت.

بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و ھاوپەیمانەکانیانەوە سزا دراوە و چاوەڕوانیش دەکرێت سزاکان لە دوورمەودا زیانی کەمەرشکێن لە ئابوورییەکەی بدەن و سیستمە داراییەکەی زیاتر گۆشەگیر بکەن .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی عەلاوی وزیری دارایی رایگەیاند ، ئەگەرچی نرخی نەوت لە ئەنجامی جەنگی ئۆکراین روسیا بەرزبووەتەوە و سودی زۆری بۆ عێراق ھەیە ، بەڵام لە ھەمانکاتدا بەرزبونەوەی نرخی خۆراک و کەلوپەلەکانی تر بەھۆی جەنگەکەوە زیانی لێدەکەوێتەوە.

وتیشی، سەرباری بەرزبونەوەی نرخی نەوت ، بەڵام بەھۆی پابەندبوونی بە رێککەوتنەکەی ئۆپیک ، عێراق ناتوانێت ھەناردەی نەوت زیاد بکات .

لە مانگی مارسدا رۆژانە ٤ ملیۆن و ٣٤٠ ھەزار بەرمیل نەوت ھەناردەی دەرەوە کراوە کە بەراورد بە مانگی شوبات ، ھەناردەی نەوت ٨٠ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە .


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەسەر دۆسێی نەوت، (د. بێوار خنسی)، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: ھەرێم ئامادەیە کێشەی دۆسێی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕێگەی ئەوەی دەرفەت بدەن یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەربکرێت .

وتیشی، دەبێت ھەرێم ھەوڵبدات چارەسەری پرسی نەوت لەگەڵ بەغداد لە بابەتە سیاسییەکان دووربخاتەوە.

ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەرێم دەیەوێت کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز پەرەپێبدات و ئەو بابەتەش بە بێ  ھەماھەنگی بەغداد نابێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا کە ئەمڕۆ بڵاویکردووەتەوە دەڵێت ھەردوولا گفتوگۆ دەکەن لەبارەی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی عێراق و جێبەجێکردنی ڕێوشوێنە نوێیەکان بەرامبەر بە دۆسیەی نەوتی ھەرێمی کوردستان.

وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت ئامانج لە گفتوگۆکان "ھێنانەکایەی زۆرترین سوود و داھاتی داراییە بۆ خزمەتکردنی بەرژەوەندیی گشتی کە ڕۆڵی لە بەھێزکردن و پاڵپشتی ئابووری نیشتمانی و پیشەسازیی نەوت ھەبێت".

ئەوەش لەکاتێکدایە ڕۆژی ٥ی ئەم مانگە وەزیری نەوتی عێراق ڕایگەیاند ئەمساڵ پشکی ھەرێمی کوردستان بەگوێرەی پێوەرێکی دیکە ھەژمار دەکرێت و ساڵی ڕابردوو بڕە پارەیەکی کەمیان داوەتە ھەرێمی کوردستان.

بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، دەبێت بەغدا مانگانە مووچە و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بنێرێت ئەویش لەبەرامبەر ئەوەی ھەرێمی کوردستان رۆژانە داھاتی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داھاتی دەروازە سنوورییەکان رادەستی بەغداد بکات.

بەڵام دوای چەند مانگێک بەغداد وەستا لە پێدانی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و دواتر بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری مانگانە لەلایەن بەغداد بۆ ھەرێمی کوردستان تەرخانکرا و لەگەڵ دواکەوتنی پێدانی ئەم بڕە پارەیە پێدانی مووچەی فەرمانبەرانیش دوادەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلیمانی بە کوردسات نیوزی رایگەیاند، بەنزینی ٦٩٠ دیناری لە ھەولێر و دھۆک بەردەوامە، و کۆمپانیای کار ئەو بەنزینە دابین دەکات، بەڵام کۆمپانیای کار ھیچ بڕێک بۆ سلێمانی ڕەوانە ناکات.

وتیشی، پێشتر لە پاڵاوگەی بێجی ١٤ تانکەر بەنزینی عێراقی بۆ سلێمانی و ھەڵەبجە ھاتووە، و دواتر کەمکراوەتەوە بۆ ٧ تەنکەر، بەڵام ماوەی ھەفتەیەکە پاڵاوگەی بێجی بەشە بەنزینی شارەکانی ھەرێم بۆ پارێزگای موسڵ ڕەوانە دەکات.

عەلی حەمە ساڵح ئەندامی لیژنەی سامانە سروشتییەکانیش لە پەرلەمانی کوردستانیش ئاشکرایکردووە، حکومەت پشکی بەنزینی سلێمانی داوە بە کۆمپانیایەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەھۆی ئەو نادڵنیاییەی کە ھاتووەتە ئاراوە، کە چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ئەوروپا سزای توند نەسەپێنن بەسەر ھەناردەی وزەی ڕوسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانی نزمبوونەوەی تۆمار کرد.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ١٠٠ دۆلار و ٥٨ سەنت و نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکاش بە ٩٦ دۆلار و سێ سەنت مامەڵەی پێوە کرا.

ھۆکاری سەرەکی بۆ نزمبوونەوەی نرخی نەوتی خاو لە کاتێکدایە، وڵاتانی ئەندام لە ئاژانسی وزەی جیھانی، لەم ھەفتەیەدا بڕیاریاندا بری ٦٠ ملیۆن بەرمیل یەدەگ بخنە ڕوو، ھاوکات ئەمریکاش بڕیاری دابوو بڕی ١٨٠ ملیۆن بەرمیلی دیکە لە یەدەگی خۆی بخانە بازاڕەوە ئەئامانجی کەمکردنەوەی نرخ.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...131415