بەپێی پێشبینییەکانی پسپۆڕانی سندوقی نێودەوڵەتی دراو، ئەمساڵ پشکی بەرھەمھێنانی نێوخۆیی روسیا زیاتر دادەبەزێت و ساڵی ٢٠٢٤یش ئەم دابەزینە دەگاتە خراپترین ئاست. بەم جۆرەش روسیا پلەی شەشەم گەورەترین ئابووری جیھان لەدەستدەدات و ئەندۆنیزیا پێشیدەکەوێت.

بەھۆی ھێرشی روسیا بۆ سەر ئۆکراین، ئەو وڵاتە لەلایەن ئەمریکا و ئەوروپا و ھاوپەیمانەکانیانەوە سزا دراوە و چاوەڕوانیش دەکرێت سزاکان لە دوورمەودا زیانی کەمەرشکێن لە ئابوورییەکەی بدەن و سیستمە داراییەکەی زیاتر گۆشەگیر بکەن .