عێراق زیاتر لە چوار ملیار دۆلار قەرزی دەرەکی لە ئەستۆماوە
کوردسات نیوز
٣٠ی نیسانی ٢٠٢٢
٥٣٢
(مەزھەر محەمەد ساڵح)، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند: قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر عێراق کە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگیراوە، زۆرینەی لە جەنگی دژی داعش کەوتووەتە ئەستۆی عێراق کە کۆی گشتییەکەی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار، بەڵام پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی بەو قەرزانە بھێنرێت.
راوێژکارەکەی مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێک لەو قەرزەی کە کەوتووەتە ئەستۆی وڵاتەکەی بۆ پڕکردنەوە و پشتگیریکردنی بودجە بووە.