ئابووری

ئەمڕۆ دوو شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی ئەمریکی گەیشتە ١١٦ دۆلار و ٥ سەنت و نەوتی خاوی برێنتیش بۆ سەروو ١٢٠ دۆلار بەرزبووەوە، ئەمەش بەرزترین ئاستە لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا تۆمار کرابێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لەکاتێکدایە یەکێتی ئەوروپا سەرقاڵی رێککەوتنێکە لەسەر قەدەغەکردنی نەوتی رووسیا ھەروەھا لە پێش کۆبوونەوەی شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر مۆسکۆ دێت بەھۆی داگیرکردنی ئۆکراین.

بڕیارە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە یەکێتی ئەوروپا کۆببێتەوە و تاوتوێی شەشەمین پاکێجی سزاکانی سەر ڕووسیا بکات بەھۆی لەشکرکێشییەکەی بۆ سەر ئۆکراین، کە مۆسکۆ بە "ئۆپەراسیۆنێکی تایبەت" ناوی دەبات بۆ داماڵینی دراوسێکەی لە چەک.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای (ئۆکسفۆرد ئیکۆنۆمیک) بڵاویکردووەتەوە، ڕووسیا مانگانە بە بەھای ٢٠ ملیار دۆلار وزە ھەناردەی دەرەوە دەکات و بەشێک لە کڕیارانیش ئامادەن بە دراوی ڕوبڵ مامەڵەی گرێبەستەکانی وزە لەگەڵ ڕووسیا ئیمزا بکەن، ئەوەش بەھای ڕوبڵی بەرزکردووەتەوە.

ئاژانسی بلومبێرگیش ڕایگەیاند، لە مانگی ئایاردا ڕوبڵ لە ڕیزبەندی پێشەوەی دراوە سەرەکییەکانی جیھان بووە کە بەرزبوونەوەی بەرامبەر دۆلار تۆمارکردووە، یەک دۆلار بەرامبەر بە ٦٦.٧ ڕوبڵ بووە، ئەوەش لە دوای ساڵی ٢٠١٨ەوە بەرزترین ئاستە کە ڕوبڵ تۆماری کردبێت، بە تایبەتی کە بەھۆی سەرھەڵدانی شەڕی ئۆکراین، ڕوبڵ نزمترین ئاستی تۆمار کرد و یەک دۆلار بوو بە ١٥٠ ڕوبڵ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولناسر ھیممەتی کە لە کابینەکەی حەسەن ڕۆحانیدا سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئێران بوو، ئاماژەی کرد بەوەی حکومەتی ڕەئیسی تەنھا لە ماوەی ھەشت مانگی کۆتایی ساڵی ڕابردوودا ١٤٢ ھەزار ملیار تمەن پارەی بێ پشتیوانی چاپکردووە و ڕاشیگەیاند، بە پێی نوێترین ئاماری بانکی ناوەندیی ئێران، لە ماوەی دەسەڵاتداریی ئیبراھیم ڕەئیسیدا ڕادەی نەختینە لە ئێران ٣٦٠ ھەزار ملیار تومەن زیادیکردووە و ئەمەش ھەڵاوسان و گرانیی لە ڕادەبەدەری سەرجەم شمەک و پێداویستییەکانی لێ کەوتووەتەوە.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد سەعدون، نوێنەری عێراق لە ڕێکخراوی ئۆپیک، ڕایگەیاند، ڕێکخراوەکە ڕەزامەندیداوە لەسەر زیادکردنی ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق، بۆ  چوار ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوت لە ڕۆژێکدا.

وتیشی، ئەو زیادکردنە لە مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و لە سێ مانگی "تەمووز و ئاب و ئەیلوول"ی ئەمساڵیشدا، زیادکردنێکی تر لە ئاستی ھەناردەی نەوتی عێراق، بە قەبارەی ٥٠٠ ھەزار بەرمیل بەردەوام دەبێت.

بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی نەوت، عێراق مانگی ڕابردوو ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٦٢ بەرمیل نەوتی بەرھەمھێناوە، کە بە تێکڕا ڕۆژانە ٣ ملیۆن و ٣٨٠ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای (سۆمۆ) ڕایگەیاند، داھاتی نەوتی عێراق گەیشتووەتە ٣٨ ملیار و ٥٩٤ ملیۆن دۆلار، بەوەش داھاتی نەوت بە ڕێژەی لە ٨٢٪ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە کە لەو ساڵەدا داھات گەیشتووەتە (٢١ ملیار و ١١٣ ملیۆن دۆلار).

سۆمۆ ئاماژەش بەوە دەکات تێکرای نرخی بەرمیلێک نەوت لە ماوەی چوار مانگی سەرەتای ئەمساڵدا گەیشتووەتە ٩٧ دۆلار و ٨٠ دۆلار، بەوەش زیادیکردووە بە بڕی ٦٢.٩٪ بەرامبەر بە نرخی بەرمیلێک نەوت لە چوار مانگی سەرەتای ساڵی رابردوودا (کە لە ساڵی ٢٠٢١ نرخی یەک بەرمیل نەوت بە شێوەی تێکڕای گەیشتووەتە ٦٠ دۆلار).

عێراق لە ئایاری ٢٠٢٠ەوە، پابەندی ڕێککەوتنی کەمکردنەوەی ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتە کە لەلایەن "ئۆپێک پڵەس"وە پەسەند کراوە و ئەوەش کاریگەریی لەسەر ھەناردەکردنی نەوت ئەو وڵاتە کردووە کە لە ڕەوشی ئاساییدا مانگە ١٠٧ ملیۆن بەرمیل ھەناردە دەکات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی داتا و زانیاری کۆمپانیای دانا غاز کە بڵاویکردووەتەوە، پوختەی قازانجی کۆمپانیاکە لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا ٥٤ ملیۆن دۆلار بووە، بەوەش گەشەی داھاتی کۆمپانیاکە بریتی بووە لە ٣٢٪، ھەروەھا تێکڕی بەرھەم لەو ماوەیەدا ٦٢٤٠٠ بەرمیل ھاوتای نەوت بووە، بەوەش نەختینەی کۆمپانیاکە بە پارەی نەختینە گەیشتووەتە ٢٠٩ ملیۆن دۆلار لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵدا.

کۆمپانیای دانا غاز لە ساڵی ٢٠٠٥ دامەزراوە و لە بوارەکانی ھێنان و دەرھێنانی غاز کار دەکات لە وڵاتانی ئیماڕات و میسڕ و ھەرێمی کوردستان، کۆمپانیاکە خاوەنی یەدەگی غازی سروشتییە بە بڕی یەک ملیار بەرمیلی ھاوتای نەوت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ماوەی سێ ڕۆژە لەسەر یەک نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبوونەوە تۆمار دەکات، لە کاتێکدا وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا بڕیاری سەپاندنی گەمارۆی زیاتریان داوە بەسەر ھاوردەی نەوتی ڕوسیا.

چاودێرانی ئابوریش دەڵێن، چاوەڕوان دەکرێت بەھۆی گەمارۆکانی سەر ڕوسیاوە بڕی خستنەڕووی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەدا کەمتر ببێتەوە، ئەوەش وادەکات نرخی نەوت بەرزبوونەوەی زیاتر تۆمار بکات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕێکخراوەکە لە خشتەی مانگانەی سەبارەت بە بڕی بەرھەمی ئەندامەکانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوەوە ڕۆژانە عێراق بڕی بەرھەمی بە ٤ ملیۆن و ٥٠٩ ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.
دەشڵێت، بۆ مانگی ئایاریش بڕەکەی بە ٤ ملیۆن و ٤٦١ ھەزار  بەرمیل دیاریکراوە، دوای ئەوەی ڕۆژانە بڕی ٩٥ ھەزار بەرمیلی بۆ زیادبووە بەراورد بە مانگی ڕابردوو.

ئۆپیک راشیگەیاندوە، لە دوای سعودیە عێراق دەبێتە دووەم وڵاتی بەرھەمھێنەری نەوت لە ڕێکخراوی ئۆپیک.

رونیشیکردوەتەوە، لە مانگی حوزەیرانی داھاتوودا پشکی ڕوسیا و سعودیە بە ١٠ ملیۆن و ٦٦٣ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا دیاریکراوە، پشکی ئیماراتیش بە ٣ ملیۆن و ٥٧ ھەزار بەرمیل دیاریکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بە پێی داتاکانی لیژنەی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش، نزیکەی یەک ملیۆن کرێکاری بیانی لە عێراقدا ھەن و کێبڕکێی دەستکەوتنی کار دەکەن بەرامبەر بە کرێکارانی ناوخۆیی، رێژەیەکی زۆر لە کرێکارە بیانییەکانیش بە نایاسایی و لە ڕێگەی کۆمپانیاکان یان لە ڕێگەی دیکەوە دەھێنرێنە عێراق و ھیچ دەستەبەرێکیان بۆ ئەنجام نەدراوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت دوای کۆبوونەوەی سەرکردەکانی یەکێتی ئەوروپا دێت کە ھەموویان کۆک بوون لەسەر ئەوەی کۆتایی بە پشتبەستن بە وزەی روسیا بھێنن. ئەوەش لەکاتێکدا ھەفتەی رابردوو جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ھەموو ھاوردەیەکی نەوت و گاز و وزەی رووسی قەدەغە دەکەن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا سەرکەوتوو نەبوو لە بڕیاردان لەسەر ڕاگرتنی ھاوردەی سوتەمەنی لە ڕووسیا، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبوویەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت گەیشتە ١١١ دۆلار و ٤٠ سەنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ١٠٨ دۆلار و ١٨ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەو شێوەیەش نرخی نەوت لە ماوەی ٢٤ سەعاتدا، پێنج دۆلار بەرزبووەتەوە.

ئەوە لە کاتێکدایە چاوەڕوان دەکرێت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس بەڕێوەبچێت کە ڕووسیاش تێیدا بەشداری دەکات، چاودێرانیش پێشبینی دەکەن دوای ئەو کۆبوونەوەیە بڕیار بدرێت لەسەر زیادکردنی بەرھەمھێنانی نەوت بە بڕی ٤٣٢ ھەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە وتەی چاودێرانیش، دابەزینی یەدەگی نەوت و سوتەمەنی ئەمریکی، ھۆکارێکی تری بەرزبونەوەی نرخی نەوتە، بەو پێیەی لە کۆتایی مانگی نیساندا، یەدەگی نەوتی ئەمریکی بە بڕی ٣ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل کەمبووەتەوە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت بە پشتبەستن بە راپۆرتە سەرەتاییەکانی کۆمپانیای بەرھەمھێنانی نەوتی عێراق (سۆمۆ) مانگی ڕابردوو  ١٠١ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٦٠٢ بەرمیل نەوتی عێراق ھەناردەی دەرەوە کراوە و بە گشتی داھاتەکەی ١٠.٥٥ ملیار دۆلاربوە.

لەو مانگەدا بڕی رۆژانەی بەرھەمی نەوت ٣ ملیۆن و ٣٨٠ و ھەشتا ھەزار بەرمیل بووە، و نرخی تێکڕای ھەر بەرمیلێکیش ١٠٤.٠٩١  بووە.

لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشوری عێراقەوە بڕی ٩ ملیۆن و ٨١٠ ھەزار و ٤٢ بەرمیل نەوت بۆ ھەناردەکردن بەرھەمھاتووە، بەرھەمی کێڵگە نەوتییەکانی کەرکووکیش بۆ ھەناردەکردن بریتیبووە لە ٢ ملیۆن و ٩٩١ ھەزار و ٦٩ بەرمیل.

لە راپۆرتەکەیدا، وەزارەتی نەوتی عێراق بە ھیچ شێوەیەک باسی نەوتی ھەرێم و بڕی و ھەناردەکەی نەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مستەفا کازمی)، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ رۆژنامەی سەباح رایگەیاند: بڕیاری بەرزکردنەوەی بەھای دۆلار بەرامبەر دینار پلانی چەند ساڵێک لەمەوبەری حکومەتی عێراق بووە و لە کابینەکەی ئەو جێبەجێکراوە، ئەوەش لەسەر بنەمای ئەوەی بەھۆی دابەزینی نرخی نەوت عێراق ڕووبەڕووی کورتھێنانی گەورەی بودجە ببۆوە.

مستەفا کازمی ئەوەشی وت" لە دوو ساڵی رابردوودا توانیویانە رەوشی ئابوری لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی پێشبخەن، بڕیارە ئابورییەکانیشیان ھیچ ئامانجێکی سیاسی یان بانگەشەی ھەڵبژاردنی لە پشتەوە نەبووە، (مستەفا کازمی) نەیشی شاردووەتەوە کە جێبەجێکردنی وەرەقەی سپی چاکسازی حکومەت لەبەردەم ئاستەنگیدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(مەزھەر محەمەد ساڵح)، راوێژکاری سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند: قەرزە کەڵەکەبووەکانی سەر عێراق کە لە سندوقی دراوی نێودەوڵەتی وەرگیراوە، زۆرینەی لە جەنگی دژی داعش کەوتووەتە ئەستۆی عێراق کە کۆی گشتییەکەی زیاتر لە چوار ملیار دۆلار، بەڵام پێشبینی دەکرێت ساڵی ٢٠٢٨ کۆتایی بەو قەرزانە بھێنرێت.

راوێژکارەکەی مستەفا کازمی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، بەشێک لەو قەرزەی کە کەوتووەتە ئەستۆی وڵاتەکەی بۆ پڕکردنەوە و  پشتگیریکردنی بودجە بووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...12131415