بەرزبوونەوەی نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بۆ سەروی ١٢١ دۆلار لە کاتێکدا بووە لەسەرەتای مانگی ئازاری ڕابردووەوە نرخەکەی بەو شێوەیە بەرزبوونەوەی تۆمار نەکردبوو.

لەگەڵ دەستپێکردنی ھێرشەکانی ڕوسیا بۆ سەر ئۆکراین و گەمارۆکان بۆ سەر نەوتی ڕوسیا، نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی وزەی جیھانیدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، چاوەڕوانیش دەکرێت بەھۆی بەردەوامی جەنگی ئۆکراینەوە نرخەکەی بەرەو بەرزبوونەوەی زیاتر بچێت.