بەھای یەک بتکۆین دابەزی بۆ ٢٣,٨٢٠ دۆلار، ئەمە لەکاتێکدایە بەھای ئەو دراوە لەکۆتایی ساڵی ڕابردوو بەرزترین ئاستی تۆمارکردو گەیشتبوە ٦٨,٠٠٠ دۆلار.

زیاتر لە ١٢ھەزار جۆر دراوی گریمانەیی بونی ھەیە و بەھۆی ئەو دابەزینەی لەبەھاکانیان ڕویداوە بە دەیان دراوی گریمانەیی مایەپوچبون و لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوو بەکۆی گشتی ١٠% بەھای بازاڕی دراوە گریمانەییەکان دابەزیوە.

دابەزینی بەھای ئەم دراوانە دوای زیادبوونی ھەڵئاوسان لە بازاڕەکانی جیھان و رێکارەکانی بانکی فیدراڵی ئەمریکا دێت بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم ھەڵئاوسانە.