نەوتی تەکساس بە رێژەی لە سەدا ١ پۆینت ٨ دابەزیوە و ھەر بەرمیلێک بە بڕی ١١٨ دۆلار و ٥٤ سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت. 

رۆژی یەکشەممە لێپرسراوانی چین ھۆشدارییان دا لە بڵاوبونەوی خێرای کۆرۆنا لە بەیجینی پایتەختی ئەو وڵاتە، بە وتەی چاودێرانیش زیادبونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا لە چین، مەترسی کەمبونەوەی خواستی ئەو وڵاتە لەسەر سوتەمەنی دروست دەکات و بووەتە  ھۆکار بۆ دابەزینی نرخی نەوت.