بڕی یەدەگی دراوی بیانی لە بانکی ناوەندی عێراق گەیشتە ٧٠ ملیار دۆلار
کوردسات نیوز
٢٥ی نیسانی ٢٠٢٢
٧١٠
(مەزھەر محەمەد ساڵح ) ڕاوێژکاری دارایی سەرۆک وەزیرانی عێراق، بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی ڕاگەیاند، بانکی ناوەندی توانای دارایی خۆی گەڕاندۆتەوە لەڕووی بونی یەدەگی دراوی نەختینەی بیانییەوە.
وتیشی، یەدەگی ئێستای بانکی ناوەندیی عێراق گەیشتۆتە ٧٠ ملیار دۆلار، ئەوەش سێ ھێندەی ئەو قەرزە دەرەکیانەیە، کە پێویستە عێراق لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٨ بیانداتەوە.
مانگی ڕابردوو عێراق داھاتی فرۆشتنی نەوتی گەیشتە ١١ ملیار دۆلار، کە ماوەی ١٤ ساڵە داھاتی مانگێکی فرۆشتی نەوت نەگەیشتۆتە ئەو بڕە.