راوێژکاری سەرۆکی حکومەت: بە ھەماھەنگی لەگەڵ بەغداد دەتوانین غاز ھەناردە بکەین
کوردسات نیوز
٢٠ی نیسانی ٢٠٢٢
١٬١٢٠
لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ دەنگی ئەمریکا لەسەر دۆسێی نەوت، (د. بێوار خنسی)، ڕاوێژکاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند: ھەرێم ئامادەیە کێشەی دۆسێی نەوت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی چارەسەر بکات، ئەوەش لەڕێگەی ئەوەی دەرفەت بدەن یاسای نەوت و گاز لە پەرلەمانی عێراق دەربکرێت .
وتیشی، دەبێت ھەرێم ھەوڵبدات چارەسەری پرسی نەوت لەگەڵ بەغداد لە بابەتە سیاسییەکان دووربخاتەوە.
ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، ھەرێم دەیەوێت کەرتی پیشەسازی نەوت و گاز پەرەپێبدات و ئەو بابەتەش بە بێ ھەماھەنگی بەغداد نابێت.