عێراق

لیوا ئەحمەد زەرکانی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ماددە ھۆشبەرەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، لە درێژەی ھەوڵەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، تیمێکی ئەمنی ھاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم تیمێکی ھاوبەش پێکھێنداوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی ھۆشبەر، ئەوەش یەکەمجارە لە مێژووی عێراقدا ڕوودەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆک وەزیرانی عێراق گرنگییەکی زۆردەدات بە دۆسییەی روبەروبونەوەی ماددەی ھۆشبەر، لەو چوارچێوەیەشدا ھەوڵی دەزگا ئەمنییە پەیوەندیدارەکان چڕکراوەتەوە، بۆ بەرەنگاربوونەوەی بازرگانان و بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر لە عێراق.

جەختیلەوەشکردەوە، لە رووی ئەمنییەوە ھەماھەنگییەکی زۆرباش لەنێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم ھەیە، ئەو تیمە ھاوبەشانەشی لەنێوان ھەردوولادا پێکدەھێندرێن، نوێنەرایەتی تەواوی گەلی عێراق دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعید عەقیلی، بەڕێوەبەری دابەشکردن لە کۆمپانیای غازی نیشتمانی ئێران رایگەیاند، بەپێی ئەو پلانەی ھەردوولا لەسەری رێککەوتون، وڵاتەکەی پابەندە بە ھەناردەکردنی غاز بۆ عێراق .

روونیشیکردۆتەوە ،بەپێی ئەو رێککەوتنەی دوو مانگ بەر لە ئێستا لە نێوان ئێران و عێراقدا ئیمزاکراوە، ھەناردەکردنی غازی ئێرانی بۆ عێراق، لە رێگەی دوو خاڵەوە دەبێت کە یەکێکیان  لە سەرەتای ٢٠٢٤ دا دەکرێتەوە بەو ئامانجەی پرۆسەی پێوانەکردنی خولی جێبەجێ بکرێت، بۆ کردنەوەی خاڵی دوەمیش لە ئێستادا کار بۆ جێبەجێکردنی ئەو پابەندبونانە دەکرێت کە عێراق و ئێران لەسەری رێککەوتون .



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی لیتوانیا رێککەوتن کراوە بۆ ھاوردەکردنی پێداویستی خۆراکی کوالێتی بەرز بەتایبەت گەنم بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشبکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەکارییان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەستیپێکردووە و ئاردی سفر و مەعکەرۆنی و شەعریە و نیشاستە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەش دەکەن.

ھاوکات، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، گەیشتونەتە ئاستی پێویست لە ئاسایشی خۆراک و بڕی پێویستی گەنم بۆ تەواوی ئەمساڵ لە سایلۆکاندا ھەیە ھەروەھا ماددە خۆراکییەکان بۆ شەش مانگی داھاتوو بەردەستن. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بڕیارێکی پرەنسیپییە و ناگۆڕدرێت، لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵ و گەلی عێراقیشەوە پشتیوانی لێدەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە زووترینکات سەرۆک وەزیران رێوشوێنەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێبکات و لەگەڵ ئەوەش کار بۆ بەرەوپێشبردن و بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات.

زیاتر لە چوار ساڵە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای کۆتایھێنانی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە عێراق پەسەندکردووە و تائێستا حکومەتی فیدراڵ بڕیارەکەی جێبەجێنەکردووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ھێزەکانیان لە سوریا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان و مووشەک ھێرشیانکردووەتە سەر ھەریەک لە بنکە سەربازییەکانی " خەراب جیر و کێڵگەی نەوتی عومەر" لە پارێزگاکانی دێرەزو و حەسەکە کە ھێزەکانی ئەمریکایان تێدا جێگیرکراون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بە ئامانجگرتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا، وەک ھەڵوێستێکە لە دژی پشتیوانییەکانی واشنتۆن بۆ ئیسرائیل لە واێرانکارییەکانی کەرتی غەززە.

گروپی چەکداری مقاومەی ئیسلامی جەختیلەوەشکردووەتەوە، تاکو ئەمریکا لە پشتیوانیکردنی ئیسرائیل بەردەوام بێت لە شەڕی غەززە، بە ئامانجگرتنەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەردەوام دەبێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەی ١٣ی ئەم مانگە کە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی کەسێک وەکو جێگرەوەی حەلبوسی بەڕێوەچوو و بڕگەی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەستەی سەرۆکایەتیەوە بۆ سەرۆکایەتی دانیشتنەکە زیادکرا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕی یەکەمی کۆبونەوەکە پێنج کەس کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەنگیان دا و شەعلان کەریم ١٥٢ دەنگ و سالم عیساوی ٩٧ دەنگ، تەڵاڵ زوبەیعی یەک دەنگ، عامر عەبدولجەبار شەش دەنگ  و مەحمود مەشھەدانی ٤٨ دەنگی بەدەستھێنا و ١٠ دەنگیش بە بەتاڵی خرابونە ناو سندوقی دەنگدانەوە.

دەشڵێت، ھیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بھێنن و دانیشتنەکە نیو کاتژمێر دواخرا و دواتر کۆبونەوەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دواخستنی دانیشتنەکە بەھۆی ناکۆکی و تێبینی فراکسیۆنەکان بووە لەسەر شەعلان کەریم. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

یوسف کیلابی پەرلەمانتاری چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھەڵدەدەن لە خولی داھاتووی دەنگدان نیسابی یاسایی بشکێنن، سکاڵاش دژی شەعلان کەریم تۆمار دەکەن و بەڵگەی گرنگیان ھەیە کە بەعسی بووەو رۆڵی ھەبووە لە شاڵاوی ئەنفال.

شەعلان کەریم سەربە ھاوپەیمانێتی تەقەدومە بە سەرۆکایەتی محەمەد حەلبوسی، لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران زۆرترین دەنگی بەدەستھێنا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمشەو ئەنجومەنی نوێنەران بە ئامادەبوونی ٣١٤ پەرلەمانتار بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی نوێ کۆبووەوە، لە گەڕی یەکەمی کۆبوونەوەکەشدا رکابەری لەنێوان سێ پەرلەمانتاردا چڕببوەوە کە بریتین بوون لە شەعلان کەریم کاندیدی ھاوپەیمانی تەقەدوم کە لە خولی یەکەمدا ١٥٢ی دەنگی بەدەستھێنا، سالم عیساویش کاندیدی ھاوپەیمانی سیادە ٩٧ دەنگ و مەحمود مەشھەدانیش ٤٨ دەنگی بەدەستھێنا.

لەئێستادا پرۆسەی دەنگدان بۆ خولی دووەم دەستیپێکردووە و رکابەرییەکەش لەنێوان شەعلان کەریم و سالم عیساویدا یەکلایی دەبێتەوە، سێ کاندیدەکەی دیکەش چوونە دەرەوە کێبەرکێکە.

شەعلان کەریم تەمەنی ٥٦ ساڵە، پەرلەمانتاری حزبی تەقەدوم و سەرۆک ھۆزێکی ناسراوی پارێزگای سەڵاحەدینە، پێشتر دوو خول ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران بووە و ساڵی ٢٠٢١ جارێکی تر ھەڵبژێردراوەتەوە، دوایین پۆستیشی سەرۆکی گەورەترین فراکسیۆنی سوننەکان بوو لە ئەنجومەنی نوێنەران کە خاوەنی ٦٣ پەرلەمانتار بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆتاییھێنان بە مانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق بڕیارێکی نەگۆڕە و ئێستا بووەتە خواستێکی جەماوەریی.

داواشی لە محەمەد شیاع سودانی کرد بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکات.

دوای بۆردومانکردنی ژمارەیەک پێگەی حەشدی شەعبی و کوژرانی فەرماندەیەکی ئەو ھێزە لەناو بەغداد لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە، داواکارییەکان بۆ  چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق تا دێت زیاتر دەبن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
لە دیدارێکدا کە ھەریەک لە شێخ زازا کالاشۆڤ و گیۆ رگی ئۆزدیلارۆڤ، بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکە ئامادەبوون، وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان تیشکی خستە سەر گرنگی کاری رێکخراوەیی و پەرەپێدانی کولتوور و فەرھەنگ و ھونەری کوردی لە دەرەوەی وڵات و دەستخۆشی لە کاروخزمەتەکانی ڕێکخراوی ڕۆنایی کرد، کە تایبەتە بە کوردانی جۆرجیا.

حەمەی حەمەسەعید، پشتیوانی وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی بۆ کاروچالاکییە کولتووری و ڕۆشنبیرییەکانی ڕێکخراوەکە دووپاتکردەوە و ستایشی ھەوڵەکانی کردن لەپێناو پاراستنی ناسنامەی کولتووری کوردانی جۆرجیا.

لە بەرامبەردا، وەفدی میوان وێڕای خۆشحاڵیان بە دیداری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان ھیوایان خواست پەیوەندییەکی تۆکمەتر لە نێوان دامودەزگا کولتووری و فەرھەنگییەکانی ھەرێمی کوردستان و ڕێکخراوی ڕۆنایی و چالاکانی کوردی جۆرجیا بنیاتبنرێت لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کایەی ڕۆشنبیری و کولتووری و فەرھەنگی کوردانی جۆرجیا.
 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی مەراسیمەکەدا سەرۆککۆمار وتەیەکی پێشکەشکرد، کە تیایدا رۆڵی گرنگی شەھیدی میحرابی بەرزنرخاند لە بەرەنگاربوونەوەی دیکتاتۆرییەت و کاری ھاوبەش لەگەڵ سەرۆک مام جەلال و سەرکردەکانی ھێزە نیشتمانییەکان بەمەبەستی یەکخستنی ھەوڵەکان لە ئۆپۆزسیۆنی عیراق، کە لە ھەلومەرجێکی مێژوویی زۆر ئاڵۆز و دژواردا بوو.

سەرۆک کۆمار دووپاتی کردەوە، "بە گەل و حکومەت و ھێزە سیاسییەکان و ھێزە چەکدارەکانەوە سەرکەوتووبووین لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنی سەرسوڕھێنەر لە دژی تیرۆر و گەیشتن بە ژینگەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە بەسەر زۆرێک لە کێشەکاندا سەرکەوت و سەقامگیری ئاسایشی چەسپاند"، ئەمەش پێویستی بە زیادکردنی ھەوڵەکان ھەیە بۆ نەھێشتنی تەواوەتی ئاستەنگەکان، بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری و بەردەوامبوونی ھەوڵەکان لەپێناو بونیادنان و پێشکەوتن لە عیراقدا."

سەرۆک کۆمار ئاماژەی بە ئەو ئاڵنگاریانەش کرد، کە ھەڕەشە لە ئاسایش و ئارامی ناوچەکە دەکەن، جەختی لەسەر ھەڵوێست و رۆڵی عێراق کردەوە لە دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری و سەرخستنی زمانی وتوێژ و لێکتێگەیشتنی باش.

د. لەتیف رەشید بە توندی ئیدانەی جەنگی جینۆسایدی دژی گەلی فەلەستین کرد و ئاماژەی بەوەدا، کە وەستاندنی ئەم شەڕە لەئەستۆی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و پێویستە ھەڵوێستێکی یەکلاکەرەوەتری ھەبێت بۆ بەدیھێنانی ئاشتی. ھەروەک سەرۆک کۆمار ھەوڵەکانی فراوانکردنی روبەری جەنگی ئیدانە کرد و دوپاتیکردەوە، کە لەم چوارچێوەیەدا ئاگری سەرکێشی بۆی ھەیە ھەمووان بسوتێنێت.

 ئەمەش دەقی وتارەکەی سەرۆک کۆمارە:


بەناوی خودای گەورە و میھرەبان
خوشکان و برایان، ئامادەبوانی بەڕێز
سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت

ئەمڕۆ لەم بۆنە ئازاربەخشەی شەھیدبوونی سەماحەتی ئایەتوڵڵا سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم بەشداری دەکەین، کە کۆتایی بەمێژوویەکی شەرەفمەندانەی جیھاد و خەباتگێڕیی بوێرانە و پڕ باوەڕی سەماحەتی شەھید ھێنا.

زۆرجار لەماوەی بەرەنگاربونەوەی دیکتاتۆریەت یاخود پاش روخانی رژێمی دیکتاتۆری، چاوم بە سەماحەتی سەید ئەلحەکیم کەوتوە. پێکەوە کارمان دەکرد لەپێناو ئازادیی عیراق و دیموکراسییەت، لە گشت دیدارەکانماندا لە کوردستان یاخود لە دەرەوە، دواتر لە بەغدادیش، سەماحەتی ئەلحەکیم پەرۆشی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی عیراق دەردەبڕی، بایەخی بە بونیادنانی عیراقێکی دیموکراسی فیدراڵی دادپەروەر و ئازاد و سەربەخۆ دەدا.  
ناکرێت لەم ساڵیادەدا رۆڵی گرنگی شەھید لە بەرەنگاربونەوەی دیکتاتۆرییەت و کارکردنی ھاوبەشی لەگەڵ خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال و سەرکردەکانی ھێزە نیشتمانییەکان لەپێناو یەکخستنی ھەوڵەکانی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی لەبیربکرێت، ھەرچەندە لە بارودۆخێکی مێژوویی زۆر ئاڵۆز و دژواردا بون.

ھەروەھا ناتوانین رۆڵی شەرەفمەندانەی سەماحەتی ئەلحەکیم لەبیربکەین دوای روخانی دیکتاتۆریەت و پەرۆشییان بۆ بەشداری ھەموان لە قۆناغی بنیاتناندا. بۆیە لەدەستدانی پێشوەختەی کاریگەری ھەبوو، بەڵام خانەوادە بەڕێزەکەی، خانەوادەی ئال حەکیم، ئەو بۆشاییە گەورەیەی پڕکردەوە، کە شەھید لەدوای خۆی بەجێیھێشت، لەڕێگەی ئەو رۆڵە سەرەکییەی لەلایەن خوالێخۆشبو سەماحەتی سەید عەبدولعەزیز ئەلحەکیمەوە گێڕدرا و ئێستاش سەماحەتی سەید عەممار ئەلحەکیم بە دانایی و لێھاتوییەوە درێژەی پێدەدات. 

لەڕاستیدا، پرۆسەی سیاسی لە وڵاتدا ھەمیشە پێویستی بە ھەوڵی ھەمووان ھەیە بۆ بەرەوپێشبردنی پرۆسەی بونیادنان و وێناکردنی ئاسۆی ستراتیژی بۆ عیراق، کە ھیوای بۆ دەخوازین.

بە گەل و حکومەت و ھێزە سیاسییەکان و ھێزە چەکدارەکانەوە سەرکەوتو بوین لە بەدەستھێنانی سەرکەوتنی سەرسوڕھێنەر لە دژی تیرۆر و گەیشتن بە ژینگەیەکی نیشتمانیی یەکگرتوو، کە بەسەر زۆر لەکێشەکاندا سەرکەوت و سەقامگیری ئاسایشی چەسپاند، ئەوەش پێویستی بە زیاترکردنی ھەوڵەکانە بۆ کۆتاییھێنانی یەکجارەکی بە ئاڵنگارییەکان و پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیری و درێژەدان بە ھەوڵەکان لەپێناو بونیادنان و پێشخستنی عیراق.
ھەروەھا لە بواری سیاسی و بەڕێوەبردنی دەوڵەتدا، دەتوانین ئەو پێشکەوتنەی بەدەستھاتوە، بیچەسپێنین، کە ئەوەش بە رێزگرتن لە جیاکردنەوەی دەسەڵاتەکان و لەڕێگەی کاری ھاوبەش و راوێژکردن لەبارەی بڕیارە ستراتیژییەکان و  داڕشتنی سیاسەتە گشتییەکانەوە دەبێت، لەپێناو بەدەستھێنانی تێگەیشتنێکی نیشتمانی بەرپرسیار لەڕوبەڕوبونەوەی جیاوازییەکان و نزیککردنەوەی بۆچون و ھەڵوێستەکان.
ھەموو ئەمانە بە ھەماھەنگی نێوان گشت لایەنەکان بەدەستدەھێنرێت، لەپێناو چەسپاندنی کۆڵەکەکانی دەوڵەت و پاراستنی دەستور و رێگریکردن لە تاکڕەوی لە بڕیاردان و رێوشوێنە تاکلایەنەکان.

ھەروەھا عیراق سەرکەوتوو بووە لە پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و دەوڵەتەکانی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیھان، ئەوەش بەپیادەکردنی سیاسەتێکی دەرەکی لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە ھاوبەشەکان و رێزگرتن لە بنەماکانی سەروەری و سەقامگیری و دەستوەرنەدان لە کاروباری ناوخۆ، بەدیھاتوە.

ئێستا پرۆسەی بونیادنان و خزمەتگوزاری لەپارێزگاکاندا بەردەوامە و ھیوادارین ئەم ھەوڵانە زیاتر گەشە بکەن بەتایبەتی دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە چاوەڕوانی ئەوە دەکەین ئەم ئەنجومەنە ھەڵبژێردراوانە ھەوڵەکان یەکبخەن بۆ باشترکردنی پرۆسەی بونیادنان و گەشەپێدان.

خوشک و برایان، ئێمە لە ناوچەیەکدا دەژین، کە ئێستا روبەڕوی چەندین ئاڵنگاری بوەتەوە و ھەڕەشە لە ئاسایش و ئاشتی دەکەن. لەم رووەوە ھەڵوێستی عیراق و رۆڵی لەبارەی پەرۆشی بۆ ئاسایش و سەقامگیری و سەرخستنی زمانی دیالۆگ و لێکتێگەیشتن، دوپاتدەکەینەوە.

ھەروەھا بەتوندی سەرکۆنەی پرۆسەی جینۆسایدکردنی خەڵکی فەلەستین دەکەین، کە زۆرینەی قوربانییەکانی ئەو جەنگەی روبەڕوی بونەتەوە ژن و منداڵ و بەتەمەنن. ھاوکات جەختدەکەینەوە کە راگرتنی ئەم جەنگە بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییە و پێویستە ھەڵوێستێکی توندتر بگرێتەبەر بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دابینکردنی بەرژەوەندییەکانی گەلی فەڵەستین کە دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆیە لەسەر خاکی نیشتمانەکەیان و قودسی پیرۆزیش پایتەختی بێت.

ھەروەک بەتوندی سەرکۆنەی ھەوڵەکانی فراوانکردنی روبەری جەنگ دەکەین و جەختدەکەینەوە، کە لەم چوارچێوەیەدا ئاگری سەرکێشی بۆی ھەیە ھەمووان بسوتێنێت.


رەحمەتی فراوانی خودا بۆ شەھید سەید محەمەد باقر ئەلحەکیم.
رەحمەتی خودا بۆ ھەموو شەھیدانی عیراق
دوبارە سڵاوی خوداتان لێ بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.بڕیار ڕەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزیری نەوتی حکومەتی فیدراڵ گفتوگۆیانکردووە لەسەر کێشەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی ھەرێم سەبارەت بە پرسی ھەناردەی نەوتی ھەرێم و تێچووی دەرھێنانی نەوت، لەئێستاشدا لەنێوان ھەردوو حکومەتدا لێکتێگەیشتنێک لەسەر ئەو بابەتانە دروستبووە.

ئەوەشی خستەڕوو، حکومەتی فیدراڵ دەیەوێت لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان بگاتە رێککەوتن لەسەر پرسی دەرھێنانی نەوت و لەگەڵ ئەوەشدا، حکومەتی ھەرێم ڕەزامەندی نیشانداوە سەرجەم گرێبەستەکان پێشکەشی دیوانی چاودێری دارایی عێراق بکات.

د.بڕیار ڕەشید راشیگەیاند، حکومەتی عێراق بە پشتبەستن بە ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەیەوێت خشتەی خەرجی و مووچەکانی بۆ ئەمساڵ  دیاریبکات، ھەروەھـا دەیەوێت لە ھەمواری یاسایی بودجە پرسی خەرجی بەرھەمھێنانی نەوتی ھەرێم چارەسەر بکـات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالید شوانی وەزیری دادی عێراق رایگەیاند، ھەندێک لەلایەن لە رێگەی میدیاکانیانەوە تۆمەتی جیاجیا بۆ شێوازی مامەڵەکردن لەگرتووخانەکان دروست دەکەن تەنھا لەپێناو بەدەستھێنانی بەرژوەندی و خۆباش پیشاندان، وەزارەتی دادیش کە لایەنێکی یاساییە ئەو جۆرە تۆمەتانە لە ھیچ ھێز و لایەنێک قبوڵ ناکات کە ببێتە ھۆی بە ناشرین پیشاندانی چاکسازییەکان لە عێراق، چونکە مەرج نییە ئەو کەسانەی دەخرێنە زیندانەوە، ھەموویان کەسانی خراپ بن لەبەرئەوەی رەنگە بە ھەڵە یان بەھۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە سزادرابێتن، بۆیە رێگە نادەن ناو و ناوبانگی ھیچ کەسێک لەکەدار بکرێت.

وتیشی، بۆ رەتکردنەوەی ئەو تۆمەتانە و رێگرتن لە ئەشکەنجەدان و خراپ مامەڵە کردن لەگەڵ بەندکراوان، لە ھەر ھۆڵێکی چاکسازییەکان چوار کامێری چاودێری جێگیر دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چرۆ حەمە شەریف ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێشتا ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەنگی لەسەر ھەمواری یاسای بودجە نەداوە بۆ ئەوەی رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بکات.

وتیشی، ئەگەر بابەتەکان گۆڕانکارییان بەسەردا نەیەت، ئەوا لە نێوان فراکسیۆنەکان رێکەوتن کراوە، ھەرکاتێک ھەموارەکە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا بەبێ گرفت پەسەند بکرێت و کێشەی مووچە و بودجەی ھەرێم چارەسەر بکرێت.

راشیگەیاند، دوای دیاریکردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کارەکان خێراتر دەکرێن، بابەتەکان یەکلایی دەکرێنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فادی شەمەری، راوێژکاری محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەشێک لە وڵاتانی ڕۆژئاوا لە ھەوڵدان بۆ قوڵکردنەوەی ململانێکان و فراوانترکردنی بازنەی شەڕ لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەشی خستەڕوو، وڵاتانی رۆژئاوا دەیانەوێت لە رێگەی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤەوە سەرنجی جیھان لەسەر وێرانکارییەکانی کەرتی غەززە دووربخەنەوە.

ئەو راوێژکارەی سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەشداوە، لەکاتێکدا بەشێک لە وڵاتانی رۆژئاوا لە ھەوڵی فراوانکردنی شەڕن لە ناوچەکە، بەشێکی دیکەیان داوای کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە دەکەن و لەگەڵ چارەسەری کێشەکان بە رێگەی گفتوگۆ و دانووستان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موعین کازمی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا لەناو ماڵی سوننە رێککەوتنی سیاسی لەسەر کاندیدێکی گشتگیر بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، مەرج نییە سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران لە حزبی تەقەدوم بێت کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات، راشیگەیاند، ھاوپەیمانی عەزم مەحمود مەشھەدانی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشنیازکردووە و چوارچێوەی ھەماھەنگیش پشتیوانی ئەو کاندیدە دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، شەعلان کەریم کاندیدی حزبەکەی حەلبوسییە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و تەڵاڵ زوبێعـیش وەک کاندیدی سەربەخۆ کێبڕکێ بەدەستھێنانی پۆستەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5455565758...337