عێراق لە لیتوانیاوە پێداویستی خۆراک و ئارد بۆ مانگی رەمەزان ھاوردە دەکات
ئاکام
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢١٩
تاڵیب حەسەن نیعمە، بەڕێوەبەری فەرمانگەی پلاندانان لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ حکومەتی لیتوانیا رێککەوتن کراوە بۆ ھاوردەکردنی پێداویستی خۆراکی کوالێتی بەرز بەتایبەت گەنم بۆ ئەوەی لە مانگی رەمەزاندا بەسەر ھاووڵاتیاندا دابەشبکرێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامادەکارییان بۆ دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگی رەمەزان دەستیپێکردووە و ئاردی سفر و مەعکەرۆنی و شەعریە و نیشاستە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەش دەکەن.
ھاوکات، ئەسیر داود غەریری، وەزیری بازرگانی عێراق جەختی لەوەکردەوە، گەیشتونەتە ئاستی پێویست لە ئاسایشی خۆراک و بڕی پێویستی گەنم بۆ تەواوی ئەمساڵ لە سایلۆکاندا ھەیە ھەروەھا ماددە خۆراکییەکان بۆ شەش مانگی داھاتوو بەردەستن.