عێراق

پات ڕایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا، لەبارەی بە مانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق رایگەیاند، ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر داوای حکومەتی فیدراڵ لە عێراقن و ئەرکی سەرەکییان بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعشە لە ناوچەکە.

وتیشی لە ڕۆژی چواری ئەم مانگەوە تائێستا نۆ جار ھێرشکراوەتە سەر ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا بەوەش کۆی گشتی ئەو ھێرشانەی کراوەتە سەر ھێزەکانیان لە ناوچەکە گەیشتووەتە ١٢٧ ھێرش.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەیوەستە بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، ھەر کاتێک ئەنجامەکان پەسەندکران، بە دوو ھەفتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکدەھێندێن.

ئەوەشی خستەڕوو، ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەرێنین و لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھەیە بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و تانەکانی ڕادەستی دەستەی دادوەری کردووە و بڕیارە لەماوەی ١٠ رۆژدا بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر لە پەیامێکدا وەڵامی ئەو کەس و لایەنانەی دایەوە کە داوایان لێکردووە کۆتایی بە بایکۆت بھێنێت و بگەڕێتەوە ناو گۆڕەپانی سیاسی و جەختیکردەوە، ناگەڕێتەوە بۆ پرۆسەی سیاسی.

ھەروەھا لایەنەکان تۆمەتبار دەکات بەوەی گەندەڵن یان ھاوپەیمانی گەندەڵکارانن تەنانەت ئەوانەش کە پێشتر ھاوپەیمانی رەوتی سەدر بوون.

سەدر داواشدەکات خەڵک لە چاکسازیی بەردەوام دەبن، تەنانەت دوای مردنی ئەویش و لەگەندەڵی دوربکەونەوە.

ساڵێک و شەش مانگە موقتەدا سەدر لە سیاسەت دوورکەوتووەتەوە و بایکۆتی پرۆسەکەی کردووە، دوای ئەوەی لە ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ٢٠٢١ لیستەکەی پلەی یەکەمی بەدەستھێنا، بەڵام نەیتوانی حکومەتی زۆرینەی نیشتمانی پێکبھێنێت و پەرلەمانتارانی فراکسیۆنەکەی دەستیان لەکارکێشایەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد بە ھەماھەنگی نێوان دەزگای ھەواڵگری سەربازی و فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان، لە ئۆپراسیۆنێکدا بە فڕۆکە ئێف ١٦ سێ پێگەی تیرۆریستانی داعشیان لە ناوچەی شایی باشووری پارێزگای کەرکوک کردووەتە ئامانج.

ئەوەشی خستەڕوو، لە بۆردومانەکەدا ژمارەیەک تیرۆریستی داعش کوژراون و چەندین کەرەستە و کەلوپەلی سەربازی و لۆجیستی لە پێگەکاندا تێکشکێندراون.

فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق جەختیلەوەشکردەوە، لە ئۆپراسیۆن و چالاکییەکانیان بەردەوام دەبن بۆ لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستانی داعش لە تەواوی سنووری خاکی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە میانی دیدارەکەدا، کە ئەمڕۆ سێشەممە ٩-١-٢٠٢٤ لە کۆشکی بەغداد بەڕێوەچوو، باس لە پێشھاتە ئەمنییەکانی ئەمدواییەی عیراق و ناوچەکە کرا، ھەروەھا پێویستی پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی و یەکخستنی ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ نەھێشتنی قەیران و گرژییەکان و گرتنەبەری پرەنسیپی دیالۆگی جدی و لێکتێگەیشتنی نێوان لایەنە ھەرێمی و نێودەوڵەتییەکان، جەختیان لەسەر کرایەوە.

سەرۆککۆمار تیشکی خستەسەر بارودۆخی ھێزەکانی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عیراق، کە پێویستە ئەرکیان  لە چوارچێوەی پشتیوانی ھێزە ئەمنییەکان بێت لە بوارەکانی مەشق و راھێنان و پێشکەشکردنی راوێژ، ھەروەک گرنگە چوارچێوەیەکی بەرنامەی کاری دیاریکراوی  بۆ دابنرێت.

سەرۆککۆمار ئاماژەی بەوەکرد، عیراق سورە لەسەر بونیادنانی پەیوەندی ھاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و جیھان، بەشێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عیراق و گەلانی ناوچەکە بکات و بەشداربێت لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان وڵاتان.

ھەر لە دیدارەکەدا، سەرۆککۆمار ھەڵوێستی نەگۆڕی عیراقی لە بەرامبەر پرسی فەلەستین و پێویستی راگرتنی دەستدرێژی و بەئامانجگرتنی رۆژانەی دانیشتوانی سڤیلی لە غەززە و شارەکانی دیکەی فەلەستین دوپاتکردەوە. جەختی لەوەشکردەوە، کە لێکەوتەکانی جەنگ لە کەرتی غەززەدا، کاریگەری نەرێنی لەسەر سەقامگیری تەواوی ناوچەکە ھەیە، بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ئەمریکا بە تایبەتی، بەرپرسیارێتی خۆیان لەئەستۆبگرن بۆ وەستاندنی دەستدرێژی سەر فەلەستین.

لەبەرامبەردا باڵیۆزی ئەمریکا جەختیکردەوە لەسەر بایەخی چەسپاندنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی لەبارەی ئەو پرسانەی جێی بایەخی ھەردوولان ئەویش بەگوێرەی رێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان کۆماری عیراق و ویلایەتە یەکگرتووەکان. ھەروەھا ئاماژەی بە پەرۆشیی ئەمریکا کرد بۆ ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و پشتیوانیکردن لە ھەوڵە نێودەوڵەتییەکان بۆ کۆتاییھێنان بەو دۆخەی لە فەلەستیندا ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئوسامە مەجید، بەڕێوەبەری کار و راھێنان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پلانی پێدانی قەرز بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوانە دەگرێتە کە لە ئێستادا بێکارن و بەدوای کاردا دەگەڕێن، بڕیاریشە بەمزوانە بە ھەماھەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆژەکە بکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لەگەڵ راگەیاندنی پڕۆژەکە لیژنەکەیەکیش چاودێری کارەکان دەکات و پلانەکەش قۆناغەکانی راھێنانی دەرچووان،  پێدانی قەرز، چاودێریکردن و رەخساندنی ھەلیکار لەنێوان گەنجان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە خۆ دەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکەی سەرۆککۆمار...

بەبۆنەی ١٠٢ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عیراقەوە، پیرۆزبایی لە کارمەندان و ئەفسەرانی گشت یەکەکانی پۆلیس دەکەین. یادی ئەو قوربانییە گەورانەی دەکەینەوە، کە شان بەشانی ھێزە چەکدارەکان بەخشیان لە جەنگی دژبە تیرۆریزم و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و جێبەجێکردنی یاسا و شەونخونی بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان.

لێرەدا جەختدەکەینەوە، کە پێویستە ھەموو پشتیوانییەکیان بۆ دەستەبەربکرێت بۆ جێبەجێکردنی ئەو ئەرکانەی پێیان سپێردراوە. ھەروەھا بەڕێزەوە یادی ئەو شەھیدانە دەکەینەوە، کە گیانیان بەخشی لەپێناو نیشتمان و شکۆی ھاووڵاتیانیدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بڕیاربوو ئەمڕۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆک فراکسیۆنەکان کۆببنەوە بە مەبەستی دیاریکردنی رۆژێک بۆ کۆبوونەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵام کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە.

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران لە دوایین نوسراوی خۆیدا رایگەیاندبوو، رۆژی سێشەممە ٩ی کانونی دووەم وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنەکە دەستپێدەکاتەوە و داواشی لە پەرلەمانتاران و لیژنەکان کردبوو کارەکانی خۆیان دەستپێبکەنەوە.

پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کە پشکی سوننەکانە، بەھۆی ناکۆکیە سیاسییەکانی ئەو پێکھاتەیە تائێستا یەکلایینەکراوەتەوە و سوننەکان زیاتر لە شەش کاندیدیان بۆ ئەو پۆستە ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد موتەڵیبی، ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتی نوری مالکی کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شێعەکان رایگەیاند، لە ئەنجامی گفتوگۆ و دانووستانەکانی چەند ھەفتەی رابردوو، چوارچێوەی ھەماھەنگی گەیشتووەتە رێککەوتن بۆ پێکھێنانی سەرجەم حکومەتە خۆجێییەکان لە ھەموو پارێزگاکان و بۆئەو مەبەستەش سەرجەم ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە و ھیچ ناکۆکییەکیش لەناو چوارچێوەی ھەماھەنگیدا نییە لەسەر ئەو پرسە.

وتیشی، ئەو رێکەوتنەی چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ پێکھێنانی حکومەتە خۆجێیەکان، تەنھا پارێزگای بەسرە ناگرێتەوە، لەبەرئەوەی ئەسعەد عیدانی کە پێش ھەڵبژاردنیش پارێزگاری بەسرە بوو و لە ھەڵبژاردنیشدا سەرکەوتنی بەدەستھێناوە، پابەندی بڕیارەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی نابێت ئەوەش بەھۆی ئەوەی نزیکە لە رەوتی سەدرەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سعود ساعدی، سەرۆکی کوتلەی حقوق ئاشکرایکرد، لە ھەفتەی داھاتوودا ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دیاریکردنی سەرۆک لە خشتەی کاری کۆبوونەوەکە دەبێت و رێککەوتنێک ھەیە لەسەر سێ کەس بۆ پڕکردنەوەی پۆستەکە، کە ئەوانیش بریتین لە "شەعلان کەریم و سالم عیساوی و مەحمود مەشھەدانی". 

وتیشی، ئەو ناوانە ئەگەرچی دیارترینن بەڵام رەنگە گۆڕانکارییان بەسەردا بێت، چونکە ھێزە شیعەکان لەسەر دیاریکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دابەش بوون. بابەتی یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە رەنگە بۆ ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بەجێبھێڵدرێت و چەند خولێکی دەنگدانی بوێت. 

 سەرۆکی کوتلەی حقوق ئاماژەی بەوەشدا، دۆسیەی کردنەدەرەوەی ھێزەکانی ئەمریکاش لە خشتەی کاری یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەراندا دەبێت، ھەروەھا ئەوان جدین لەسەر پێشکەش کردنی داواکارییەک بۆ دورخستنەوەی باڵیۆزی ئەمریکا و ئەوەش داواکارییەکی دەستورییە، داواشی کرد پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەمریکا رێکبخرێنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا رایگەیاند، سەعاتەکانی پێدانی کارەبا لە ١٣ سەعاتەوە بۆ ٢٠ سەعات زیادیکردووە، بەشێک لە وێستگەکانی کارەباش لە ئێستادا سوتەمەنی لە ناوخۆ وەردەگرن نەک لە ئێرانەوە. وتیشی، وەزارەتی نەوتی عێراق پابەندە بە بەڵێنەکانی و پشتیوانی وەزارەتی کارەبا دەکات. 

پێشتر محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق داوایکردبوو بۆ بەرھەمھێنانی کارەبا پشت بە سوتەمەنی و غازی ناوخۆ ببەسترێن و جەختیشیکردبووەوە تا ھاوینی ئەمساڵ بەستنەوەی کارەبای وڵاتەکە بە وڵاتانی کەنداو تەواو دەبێت. 
  

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، وەفدی ھەرێم لە گفتوگۆکانیاندا لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق داوایکردووە مانگانە ٧٥٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان بنێرن تا ئەو کاتەی یاسای بودجە ھەمواردەکرێتەوە.

وتیشی وفدی ھەرێم داوای موچەی سێ مانگی ساڵی رابردووی فەرمانبەرانی کردووە و گفتوگۆیەکی چڕ لەنێوان ھەردوولادا ھەیە لەو بارەیەوە بەڵام نەگەیشتوون بە ئەنجام.

پەیامنێری کوردسات نیوز باسی لەوەکرد، لەبەرامبەردا حکومەتی عێراق داوای قەرزە کۆنەکان و پاکتاوکردنی دۆسیەی قەرزەکانی لە ھەرێمی کوردستان کردووە، لەگەڵ پێشکەشکردنی زانیاری زیاتر لەبارەی داھاتی نانەوتی.

ئەوەشی خستەڕوو، وەفدی ھەرێم داوای ھۆکاری ھەناردەنەکردنی نەوتەکەی کردووە لەلایەن بەغداوە، لەکاتێکدا پێشتر تورکیا و عێراق ئامادەکاریی خۆیان بۆ دەستپێکردنەوەی پڕۆسەکە دەربڕیوە.

وەفدی حکومەتی ھەرێم کە لەلایەن وەزیری داراییەوە سەرۆکایەتی دەکرێت لە رۆژی شەممەی رابردووەوە لە بەغدان و لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق و کۆمپانیای سۆمۆ چەند کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامداوە بە ئامانجی گەیشتن بە چارەسەری یەکجاریی  بۆ کێشەی مووچە و بودجە و دۆسیەی نەوت. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستار جابری، بریکاری وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، عێراق پابەندە بە پێشکەشکردنی ھەموو جۆرە ھاوکارییەک بەخۆراک و دەرمان و سوتەمەنیشەوە بۆ زیانلێکەوتووان و لێقەوماوانی کەرتی غەززە کە بە ھۆی ھێرش و بۆردومانەکانی سوپای ئیسرائیلەوە ماڵ و شوێنەکانیان وێران بووە و ئاوارە بوون و ھیچ پێداویستییەکی بژێوی رۆژانەیان نەماوە.

وتیشی، تائێستا حکومەتی عێراق بە رێگەی ئاسمانی ھەشت کاروان ھاوکاری مرۆیی لە رێگەی میسرەوە گەیاندووەتە لێقەوماوانی غەززە و ئەمڕۆ بڕی دە ملیۆن تۆن سوتەمەنی رەوانەی میسر دەکەن بۆئەوەی لەرێگەی دەروازەی رەفەحەوە بگەیەنرێتە کەرتی غەززە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەریم علیوی، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکی رۆژانامەوانیدا رایگەیاند، سبەینێ سێشەممە، سەرۆکی فراکسیۆنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران، لە ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەک ئەنجامدەدەن و تیایدا گفتوگۆ لەبارەی دوو تەوەرەوە دەکەن، ئەوانیش ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی و دیاریکردنی وادەی دانیشتنی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.

ئەوەشی خستەڕوو، وەکو لیژنەی ئاسایش و بەرگری داواکارییەکیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران کردووە بۆ ئەنجامدانی دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەران سەبارەت بە ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ھێزەکانی حەشدی شەعبی، بەو پێیەی ھێزێکی ئەمنی رەسمین و سەر بە فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ھیچ پلانێکیان نییە بۆ کشانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق، کە لەئێستادا نزیکەی دوو ھەزار و ٥٠٠ سەربازی ئەمریکی لە عێراقن. ئەوەشی خستەڕوو، ھێزەکانی ئەمریکا بەردەوام دەبن لە مانەوەیان لە عێراق و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرستانی داعش لە ناوچەکە. جەختیلەوەشکردەوە، ھێزەکانی ئەمریکا لەسەر بانگھێشتی حکومەتی فیدراڵ لە عێراقن.

وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا، تائێستا عێراق وەزارەتی بەرگری ئەمریکای ئاگادارنەکردووەتەوە لە کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەی، سەرەڕای ئەوەش ئەمریکا ئامادەیە بۆ ھەر گفتوگۆیەکی دیپلۆماسی لەوبارەیەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد عوبێدی ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمیسیۆن بە ئاژانسی ھەواڵی رەسمی عێراقی راگەیاند، دوای راگەیاندنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دەرگای تانەدانیان بۆ ماوەی سێ رۆژ کردەوە و لە ٣١ی ١٢ کۆتاییھات. 

وتیشی، کۆمیسیۆن تانەکانی رەوانەی دەستەی دادوەری کردووە و چاوەڕێی وەڵامەکانە کە لە ماوەی ١٠ رۆژدا ئەنجامەکانی دەردەکەوێت، زۆرترین ئەو تانانەشی پێشکەش کراون سەبارەت بە کۆتا و سیستمی ھەژمارکردنی کورسییەکانە و ئەو تانانەی تۆمارکراون کاریگەرییان لەسەر ئەنجامەکان نابێت.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...5657585960...337