چوارچێوەی ھەماھەنگی: دوو ھەفتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردن ئەنجومەنی پارێزگاکان پێکدەھێندرێت
کوردسات نیوز
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٩٩
عەلی فەتلاوی، سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پەیوەستە بە پەسەندکردنی ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە، ھەر کاتێک ئەنجامەکان پەسەندکران، بە دوو ھەفتە دوای پەسەندکردنی ئەنجامەکان، ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق پێکدەھێندێن.
ئەوەشی خستەڕوو، ھەوڵەکان بۆ پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان ئەرێنین و لێکتێگەیشتن لەنێوان ھێزە سیاسییەکاندا ھەیە بۆ خێراترکردنی پڕۆسەی پێکھێنانی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و تانەکانی ڕادەستی دەستەی دادوەری کردووە و بڕیارە لەماوەی ١٠ رۆژدا بڕیاری کۆتاییان لەبارەوە بدرێت.