حکومەتی عێراق قەرز بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات
هیوا
٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٨٥٢
ئوسامە مەجید، بەڕێوەبەری کار و راھێنان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، پلانی پێدانی قەرز بە دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئەوانە دەگرێتە کە لە ئێستادا بێکارن و بەدوای کاردا دەگەڕێن، بڕیاریشە بەمزوانە بە ھەماھەنگی وەزارەتی خوێندنی باڵا پڕۆژەکە بکەوێتەبواری جێبەجێکردنەوە.
ئەوەشی خستوەتەڕو، لەگەڵ راگەیاندنی پڕۆژەکە لیژنەکەیەکیش چاودێری کارەکان دەکات و پلانەکەش قۆناغەکانی راھێنانی دەرچووان، پێدانی قەرز، چاودێریکردن و رەخساندنی ھەلیکار لەنێوان گەنجان و کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە خۆ دەگرێت.