فارس ئەلفارس، سەرکردە لە ھاوپەیمانی عەزم لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، تائێستا رێککەوتنی لەناوماڵی سوننە رێککەوتنی سیاسی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران نەکراوە، بەو پێیەش ھەر ھێزێکی سیاسی سوننی کاندیدێک بۆ ئەو پۆستە پێشنیاز دەکات.
ئەوەشی خستەڕوو، وەکو ھاوپەیمانی عەزم کاندیدیان بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بریتییە لە مەحمود مەشھەدانی.
ھاوکات، فەرمانگەی راگەیاندنی ھاوپەیمانی عەزم رایگەیاندووە، بە ئامادەبوونی موسەنا سامەڕائی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم، ھاوپەیمانێتییەکە دانیشتنێکی نائاسایی ئەنجامداوە و تیایدا جەختلەوەکراوەتەوە، مەحمود مەشھەدانی کاندیدێکی بە ئەزموونەوە بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران.ئەوەش لەکاتێکدایە. بڕیارە رۆژی شەممەی داھاتوو دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بەڕێوەبچێت و تیایدا سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵببژێرێت
بەگوێرەی نوسراوێكی بانكی ناوەندیی كە ئاڕاستەی سەرجەم بانكە مۆڵەت پێدراوەكانی كردووە، داواكاری سەرجەم بانكەكان بۆ پێدانی دۆلار بەشێوەی كاش پەسەندكراوە و پێویستی كڕیاران لە دۆلاری نەختینە دابین دەكات.
هاوكات بانكی ناوەندیی ئیمەیڵێكی بۆ وەرگرتنی داواكارییەكان دیاریكردووە و لەمەولا كڕیارەكان دەتوانن لە ڕێگەیەوە داواكاری پێشكەش بكەن.
بەپێی ئەو خشتەی کارەی بڵاوکراوەتەوە، کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەعات سێی پاش نیوەڕۆ دەستپێدەکات و تەنھا یەک بڕگە لەخۆدەگرێت، کە ھەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێیە بۆ ئەنجومەنی نوێنەران.
بەپێی ئەو زانیارییانەشی میدیاکانی عێراق لە زاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانەوە بڵاویدەکەنەوە، ھێشتا گفتوگۆکان بۆ یەکلاکردنەوەی کاندیدەکان بۆ پڕکردنەوەی ئەو پۆستە بەردەوامە.
لە کۆتاییەکانی ساڵی رابردوو، محەمەد حەلبوسی بە بڕیاری دادگای فیدراڵی و لەسەر سکاڵای پەرلەمانتارێک، لە ئەندامێتی ئەنجومەنی نوێنەران دوورخرایەوە.
فوئاد حسێن بە کەناڵی "حەدەس"ی راگەیاندووە، دەبێت ھێرشەکان لەلایەن ئەمریکا و گروپە چەکدارەکانەوە رابگیرێن، چونکە ئێران و حزبوڵای عێراق نایانەوێت جەنگ لە غەززە فراوان ببێت.
وتیشی، لەگەڵ گواستنەوەی ناکۆکی ئێران و ئەمریکا نین بۆ گۆڕەپانی عێراق، چونکە باجی ئەوە دەدەن و دەبێت لێکەوتەی جەنگی ئێران و ئەمریکا لە گۆڕەپانی عێراقی دوور بخرێتەوە.
فوئاد حسێن ئاماژەی بەوەشدا، بەشێک لەو کێشانەی عێراق پێوەی دەناڵێنێت ھۆکارەکەی ناکۆکی ئەمریکا و ئێرانە و پێویستیان بە گفتوگۆی دانایانە ھەیە سەبارەت بە سەروەری و ئاسایش.
فوئاد حسێن سەبارەت بە ھێرشەکانیش بۆ سەر بنکەی ھەریر وتی، ھێرشەکان تەنھا بۆ سەر ئەو بنکەیە نییە، بەڵکو شوێنی نیشتەجێبوون و بنکەی گرنگی لە ھەرێمی کوردستان کردووەتە ئامانج، دەستدرێژییەکانیش بۆ سەر نێردە دیپلۆماسییەکان بە واتای پێشێلکردنی رەوشی ئەمنی عێراق دێت.
بە وتەی فوئاد حسێن، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بەردەوام کاردەکات لەگەڵ سەرجەم لایەنەکان بۆ ھێورکردنەوەی رەوشەکە، بەمنزیکانەش وادەی دەستپێکردنی دانوستانەکان لەسەر ئاستی باڵا لەگەڵ واشنتۆن بۆ کشانەوەی ھێزەکان رادەگەیەنین، لایەنی ئەمریکیش وتویەتی ناکرێت گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی بکرێت کە لە حاڵەتی پێکدادانی چەکدارییدایە.
عەقیل فەتلاوی، ئەندامی فراکسیۆنی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکانی ئەنجومەنی نوێنەران پێویست دەکات سەرۆکێکی نوێ ھەڵبژێردرێت، لەم روشەوە ھەرچەندە سوننەکان جوڵەیان دەستپێکردووە بەڵام تائێستا لەسەر کاندیدێک نەگەیشتوون بە رێککەوتن.
باسی لەوەشکردوە، ئەگەر سوننەکان لەسەر سەرۆکی ئەنجومەن نەگەنە رێککەوتن، لە یەکەم دانیشتنی ئەم وەرزە یان دووەم دانیشتندا لەسەر بنەمای لێکتێگەیشتن و رێککەوتنی لایەنەکان، بە دەنگدان پرسەکە یەکلایی دەکەنەوە.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆککۆمار...
پرسە و سەرەخۆشی دڵسۆزانەمان ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی روداوی ئاگرکەوتنەوە ئازاربەخشەکەی ناو نەخۆشخانەی منداڵبون لە پارێزگای دیوانیە دەکەین، کە تێیدا ژمارەیەک منداڵ بونە قوربانی و ژمارەیەکی دیکەش برینداربون.
لەکاتێکدا جەخت لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ رێوشوێنی سەلامەتی و خۆپارێزی لە نەخۆشخانەکان و سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا دەکەینەوە، داوای لێپرسینەوە لەو کەسانەش دەکەین، کە کەمتەرخەم بون و پێویستە ھەنگاوی کاریگەر بنرێت بۆ رێگریکردن لە دوبارەبونەوەی ئەو جۆرە روداوانە.
د.لەتیف جمال رەشید
سەرۆک کۆمار
٢٠٢٤-١-٩
فەرمانگەی راگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار
عامر عەبدولجەبار، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران عێراق بڵاویکردەوە، ئەو کەشتییە کە ئاڵای تەنزانیای ھەڵگرتووە، نەوتی تێدابووە و لە ئیماراتەوە بەرەو بەسڕە ھاتووە، کاتێکیش کەشتییەکە لە ئاوە ھەرێمایەتییەکاندا بەرەو عێراق ھاتووە، ھێزی دەریایی ئێران دەستی بەسەرداگرتووە.
وەزارەتی گواستنەوەی عێراقیش ھەواڵەکە پشتڕاستدەکاتەوە و ئاشکرای دەکات کە کەشتییەکە لە ئاوە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتدا بووە و نەگەیشتووەتە سنوری دەریایی عێراق، جەختیش دەکاتەوە کە نازاندرێت کەشتییەکە چی ھەڵگرتووە.
مانگی ئەیلولی ساڵی رابردووش سوپای پاسدارانی ئێران لە ئاوەکانی کەنداودا دەستی بەسەر دوو کەشتی نەوتیدا گرت و تۆمەتباریکردن بەوەی ویستویانە ملیۆنێک و ٥٠٠ ھەزار بەرمیل نەوتی دەستبەسەرداگیراوی وڵاتەکەی بۆ بازاڕەکانی جیھان بگوازنەوە.
نەوفەل سلێمان، بەڕێوەبەری سەرژمێری لە نەینەوا رایگەیاند، رێژەی ھەژاری لە پارێزگاکە لە بەرزترین ئاستدایە و گەیشتووەتە ٨٥%.
وتیشی، بەردەوام کار دەکەن بۆ ھەڵسەنگاندنی رەوشی ئابووری و کۆمەڵایەتی و دیاریکردنی رێژەی بێکاری، چونکە بێکارییەکی زۆر گەنجانی پارێزگاکەی بە گشتی گرتووەتەوە، بە تایبەت لە موسڵ.
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی کە تایبەت بوو بە رەشی غەززە و لە تاران بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامیداوە، داوا لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەکە دەکات بایکۆتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بکەن تا ئەو وڵاتە ناچار بە راگرتنی ئاگربەستی مرۆیی دەکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە رەتبکاتەوە و ھاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ خەڵکی شارەکە زیاتر بکات.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ئاشکرایکرد، لیواکە فەوجەکانی پۆلیسی ئامادە لە کەرکوک لەخۆدەگرێت کە ژمارەیان چوار فەوجن و پەیوەندییان بە فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگاکانیانەوە نامێنێت و دەخرێنە سەر فەرماندەیی ھێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.
سەرچاوەکە بە کوردسات نیوزی وت، ئەو چوار فەوجەی پۆلیسی ئامادە لە چوارچێوەی لیواکەدا رێکدەخرێنەوە و دەچنە سەر فەرماندەیی پۆلیسی فیدڕاڵی عیراق.
بەپێی بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی عیراق پێویستە ئەو لیوایە لەماوەیەکی دیاریکراودا دروست بکرێت.
بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەتی داد ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو سێ کارمەندە بەھۆی سەرپێچی دوورخراونەتەوە و سەرپێچییەکانیش لە کاتی سەردانێک بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە لەلایەن بەڕێوەبەری گشتی تۆماری خانووبەرە بۆ کاروباری یاسایی تۆمار کراوە.
ھەروەھا دەڵێت، وەزیر بەردەوامە لە جێبەجێکردنی یاسا دژ بەو کەسانەی کە سەرپێچی دەکەن و پلە و پۆستەکانیان خراپ بەکاردەھێنن.
عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ بڕیار لە دەستەی دادوەرییەوە سەبارەت بە تانەی ھەڵبژاردنەکان دەرچووە و یەکلاکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا وەڵامی ھەموو بڕیارەکان لەسەر تانەکان دەدەنەوە.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند و پشتڕاستیکردەوە کە ئەنجامی دەستی و ئەلیکترۆنی ھاوتای یەکن.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئێران کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دواین ھەنگاو و پلانەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان بەغداد و تاران و رایگەیاندووە، خودی سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بەو ئەو رێککەوتنانە دەدات و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەفدی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئێران جەختیانکردووەتەوە لەسەر زیاتر پاراستنی سنورەکان و رێگریکردن لە ھەموو کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی لەسەر سنورەکان.
وەفدێکی باڵای حکومەتی عێراق لەگەڵ وەفدێکی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد کۆبوویەوە، بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی نەوتی عێراق، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کراوە لەبارەی دیاریکردنی خشتەی جێبەجێکردنی بودجە بۆ ئەمساڵ و نرخی نەوت و داھاتی پێشبینیکراو.
وەزیری نەوت جەختی لەسەر پەرۆشی حکومەت کردەوە بۆ تەواوکردنی ئەو کارنامانەی لە چوارچێوەی بودجەی ئەمساڵدان و پەسەندکردنیان لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانەوە، بە لەبەرچاوگرتنی بڕی ھەناردەکراوی نەوت بە پشکی ھەرێمی کوردستانیشەوە.
لە بەرامبەردا کەمال محەمەد، وەزیری سامانە سروشتیەکانی ھەرێمئامادەیی حکومەتی ھەرێمی بۆ ھاوکاری لەو بوارەدا نیشانداوە بەپێی ئەوەی لە یاسای بودجە پەسەند کراوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئاژانسی ھەواڵی رۆیتەرزی وتووە، دەیانەوێت ھێزە بیانیەکان بە ڕێبەرایەتی ئەمریکا، لەڕێی دانوستانەوە بەپەلە خاکی عێراق جێبھێڵن، بەبێ ئەوەی کاتێک دیاری بکات.
سودانی دەشڵێت، پێویستە ئەم پەیوەندییە لەگەڵ ئەمریکا ڕێکبخرێتەوە بۆ ئەوەی ئامانج و پاساوێک نەبێت بۆ ئەوەی ھیچ لایەنێک چ ناوخۆیی بێت یان دەرەکی دەستکاری سەقامگیری عێراق و ناوچەکە بکات.
بانگەوازە بەردەوامەکانی لایەنە شیعەکان بۆ چوونە دەرەوەی ھێزەکانی ھاوپەیمانان و ئەمریکا لەعێراق، دوای زنجیرەیەک ھێرشی ھەردوولا دێت بۆسەر یەکتر، لە ئێستاشدا شەڕی غەززە ترسی ئەوەی دروستکردووە کە جارێکی دیکە عێراق ببێتەوە گۆڕەپانی ململانێیەکی ناوچەیی.
عائید ھیلالی سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان بە رۆژنامەی عەرەبی جەدیدی راگەیاندووە، لە چەند سەعاتی رابردوودا لە ئەنجامی گفتوگۆی نێوان لایەنەکان بۆ یەکلاکردنەوەی جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رێککەوتن کراوە و چاوەڕوان دەکرێت، رۆژی شەممەی داھاتوو دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی جێگرەوەی حەلبوسی بەڕێوەبچێت.
وتیشی، لە ئێستادا بۆ بەدەستھێنانی پۆستەکە کێبڕکێی بەھێز لە نێوان شەعلان کەریم کاندیدی حزبی تەقەدوم و سالم عیساوی کاندیدی ھاوپەیمانی سیادە و مەحمود مەشھەدانی کاندیدی ھاوپەیمانی عەزمدایە.
جەختیشیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی پەرلەمانتارەکانی سەرپشک دەکات بۆ دەنگدان بە ھەر کاندیدێک، بەڵام ئەگەر ھیچ یەکێک لە کاندیدەکان لە قۆناغی یەکەمدا دەنگی پێویستیان بەدەست نەھێنا، ئەوا لە قۆناغی دووەمی دەنگداندا پەرلەمانتارانی چوارچێوەی ھەماھەنگی دەنگ بەو کاندیدە دەدەن کە لە قۆناغی یەکەمدا زۆرترین دەنگ بەدەست دەھێنێت.