کۆمیسیۆن: ھیچ بڕیارێک لە دەستەی دادوەرییەوە دەرنەچووە بۆ ژماردنەوەی دەنگەکان
یەحیا
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٩٨
عەلی فەیسەڵ، ئەمینداری گشتی دەستەی کۆمیسیارانی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٨٠ بڕیار لە دەستەی دادوەرییەوە سەبارەت بە تانەی ھەڵبژاردنەکان دەرچووە و یەکلاکراوەتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەی چەند ڕۆژی داھاتوودا وەڵامی ھەموو بڕیارەکان لەسەر تانەکان دەدەنەوە.
پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان ئەنجامی کۆتایی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی ڕاگەیاند و پشتڕاستیکردەوە کە ئەنجامی دەستی و ئەلیکترۆنی ھاوتای یەکن.