مەندەلاوی: داوا لە وڵاتان دەکەم پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بپچڕێنن
هیوا
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١١١
موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت لەمیانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی لوتکەی پەرلەمانی وڵاتانی ئیسلامی کە تایبەت بوو بە رەشی غەززە و لە تاران بەڕێوەچوو، ئاماژەی بەوەشکرد، دژی ئەو پێشێلکاریانەی بەرامبەر فەڵەستینییەکان ئەنجامیداوە، داوا لە تەواوی وڵاتانی ئیسلامی و وڵاتانی ناوچەکە دەکات بایکۆتی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل بکەن تا ئەو وڵاتە ناچار بە راگرتنی ئاگربەستی مرۆیی دەکرێت.
سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کۆچپێکردنی زۆرەملێی خەڵکی غەززە رەتبکاتەوە و ھاوکارییە مرۆییەکانیش بۆ خەڵکی شارەکە زیاتر بکات.