عێراق و ئێران جەخت لە جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوانیان دەکەنەوە
کوردسات نیوز
١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٢٩٩
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە بەغداد لەگەڵ وەفدێکی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئێران کۆبووەتەوە بۆ گفتوگۆ لەبارەی دواین ھەنگاو و پلانەکانی تایبەت بە جێبەجێکردنی رێککەوتنە ئەمنییەکانی نێوان بەغداد و تاران و رایگەیاندووە، خودی سەرۆکوەزیرانی عێراق گرنگی بەو ئەو رێککەوتنانە دەدات و سەرپەرشتی جێبەجێکردنی سەرجەم خاڵ و بڕگەکانی دەکات.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەو کۆبوونەوەیەدا راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و وەفدی باڵای ئەمنی و سەربازیی ئێران جەختیانکردووەتەوە لەسەر زیاتر پاراستنی سنورەکان و رێگریکردن لە ھەموو کارێکی نایاسایی و قاچاخچێتی لەسەر سنورەکان.