دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ جێگرەوەی حەلبوسی بۆ کاتێکی نادیار دواخرا
ئاکام
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٩٧٩
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، کۆبونەوەی ١٣ی ئەم مانگە کە تایبەت بوو بە ھەڵبژاردنی کەسێک وەکو جێگرەوەی حەلبوسی بەڕێوەچوو و بڕگەی گۆڕینی پەیڕەوی ناوخۆی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەستەی سەرۆکایەتیەوە بۆ سەرۆکایەتی دانیشتنەکە زیادکرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕی یەکەمی کۆبونەوەکە پێنج کەس کاندید بوون بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەندامانی ئەنجومەنەکە دەنگیان دا و شەعلان کەریم ١٥٢ دەنگ و سالم عیساوی ٩٧ دەنگ، تەڵاڵ زوبەیعی یەک دەنگ، عامر عەبدولجەبار شەش دەنگ و مەحمود مەشھەدانی ٤٨ دەنگی بەدەستھێنا و ١٠ دەنگیش بە بەتاڵی خرابونە ناو سندوقی دەنگدانەوە.
دەشڵێت، ھیچ یەکێک لە کاندیدەکان نەیانتوانی دەنگی پێویست بھێنن و دانیشتنەکە نیو کاتژمێر دواخرا و دواتر کۆبونەوەی تایبەت بە ھەڵبژاردنی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، دواخستنی دانیشتنەکە بەھۆی ناکۆکی و تێبینی فراکسیۆنەکان بووە لەسەر شەعلان کەریم.