ئەنجومەنی نوێنەران: کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق بڕیارێکە ناگۆڕدرێت
لاوان
١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
٧٥١
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆتاییھێنان بە ئەرکی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق، بڕیارێکی پرەنسیپییە و ناگۆڕدرێت، لەلایەن حکومەتی فیدڕاڵ و گەلی عێراقیشەوە پشتیوانی لێدەکرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، پێویستە بە زووترینکات سەرۆک وەزیران رێوشوێنەکانی کشانەوەی ھێزەکانی ئەمریکا لە عێراق دەستپێبکات و لەگەڵ ئەوەش کار بۆ بەرەوپێشبردن و بەھێزکردنی توانای ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بکات.
زیاتر لە چوار ساڵە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسای کۆتایھێنانی ئەرکی ھێزەکانی ھاوپەیمانانی لە عێراق پەسەندکردووە و تائێستا حکومەتی فیدراڵ بڕیارەکەی جێبەجێنەکردووە.