ئەنجومەنی نوێنەران داوا لە حکومەت دەکات بڕیاری چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان جێبەجێبکات
کوردسات نیوز
١٣ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤
١٧٥
موحسین مەندەلاوی، جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکرد، بڕیاری ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کۆتاییھێنان بە مانەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق بڕیارێکی نەگۆڕە و ئێستا بووەتە خواستێکی جەماوەریی.
داواشی لە محەمەد شیاع سودانی کرد بڕیارەکە وەک خۆی جێبەجێ بکات.
دوای بۆردومانکردنی ژمارەیەک پێگەی حەشدی شەعبی و کوژرانی فەرماندەیەکی ئەو ھێزە لەناو بەغداد لەلایەن ھێزەکانی ئەمریکاوە، داواکارییەکان بۆ چوونەدەرەوەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق تا دێت زیاتر دەبن.