عێراق

وەزارەتی تەندروستی عێراق سەبارەت بە بەرزبوونەوەی ئامارەکانی کۆرۆنا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: ڕێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا زیادی کردووە و چوونەتە ناو شەپۆلی سێیەمی پەتاکەوە، و ھیچ جێگرەوەیەکیش نیە بۆ ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی، جگە لە خۆپارێزی و بەکارھێنانی ڤاکسین نەبێت.


وەزارەتی تەندروستی عێراق داوا لە ھاووڵاتیان دەکات پەلە بکەن لە خۆکوتان بە ڤاکسینی کۆرۆنا، دەشلێت" بڕێکی زۆری ڤاکسین دەستەبەرکراوە و لە ھەفتەکانی داھاتووشدا بڕێکی زیاتر دەگات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی عێراقییە ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سورە لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گروپە تاوانکارییەکان و زیاتر لە ٣٠ ھەزار فەرمانی دەستگیرکردنیان لە دژی گروپەکانی تاوانکاری جێبەجێکردووە.


وتیشی، حکومەتی ئێستا دوای ١٧ ساڵ پشێوی و گەندەڵی ھاتووە و سورە لەسەر ئەنجامدانی چاکسازی و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی،  لە کاتێکدا لە ٥٠ ساڵی ڕابردوودا چاکسازی ئابوری لە عێراق نەکراوە.
ڕوونیشیکردەوە، وەرەقەی سپی چاکسازی ئاستی پشت بەستنی نەوتی لە بودجەدا لە ٩٥٪ەوە کەمکردووەتەوە بۆ ٧٠٪.


کازمی ڕاشیگەیاند، ھەر ژمارەیەکی بودجە کە دەستکاری کراوە و لە ئەنجومەنی نوێنەران یاری پێکراوە لە دادگای فیدراڵی تانەیان لێداوە. دووپاتیشیکردەوە، بڕیاری خۆکاندیدنەکردنی بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە یەکەم ساتەوە داوە و لێی پەشیمان نیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حەسەن سەلمان" بەڕێوەبەری راگەیاندنی کۆمسیۆنەکە دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر داواکاری ھەیە بۆ کاندید بوون بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق، تا ئێستاش ژمارەی تەواوی ئەو کاندیدانە دیاری نەکراوە کە کشاونەتەوە، بەڵام پێشبینی دەکرێت ژمارەی کاندیدە کشاوەکان بگاتە ١٠٠ کەس.
دەشڵێت، بڕیاری کشانەوەکان دەبێت بە رەزامەندی کاندیدەکە و حزبەکەی بێت، ئەگەر سەر بە حزب و ھاوپەیمانی بێت و کاندیدێکی سەربەخۆ نەبێت. 
بە وتەی "حەسەن سەلمان"، کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق ھیچ پەیوەندییەکی بە ھۆکاری کشانەوەی کاندیدەکان نییە، جا بە بڕیارێکی تاکە کەسی بێت یاخود لە ژێر فشاردا بوبێت، تەنھا ئەوەیان لەسەر رەزامەندی لەسەر کشانەوە بدەن. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەسەن نازم وتەبێژی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی ھەفتانەیدا رایگەیاند، ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ ھەرێمی کوردستان، بریاری ئەنجومەنی وەزیرانە و وەک سولفەیەکە بۆ پێدانی مووچە دەبێت، وتیشی، ناردنی ئەو بڕە پارەیە  کارە تەکنیکییەکانی ماوەو بەمزوانە رەوانە دەکرێت.


ھەفتەی رابردوو ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، بریاریدا مانگانە ٢٠٠ ملیار دینار رەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات و شەش مانگی ئەمساڵی بەسەریەکەوە رەوانە دەکرێت.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی کارنامەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای پاراستنی مافی فەرمانبەری مافپەروەر و ئەندامانی دادگای پێداچوونەوەی فیدراڵی بەڕێوەدەچێت، ھاوکات خوێندنەوەی یەکەم لەسەر بەیانی دارایی بۆ ئەمساڵی دارایی و پڕۆژەیاسای ئامار و سیستمی زانیارییە جوگرافییەکان دەکرێت.


ھەر لە چوارچێوەی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەم بۆ چوار پڕۆژەیاسای تر ئەنجام دەدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھەرێم کەمال ئاغا ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا بۆ "کوردسات نیوز" ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لیژنەکەیان لە بارەی ھێرشەکانی سوپای تورکیا بۆ خاکی ھەرێمی کوردستان و ئەو ڕاپۆرتەی لە کاتی سەردانی ناوچە سنورییەکانی ھەرێم ئامادەی کردووە کۆدەبێتەوە و دواتر ڕاپۆرتەکە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆکایەتی حکومەت دەکرێت.


دوپاتیکردەوە کە دەبێت ئەمجارە حکومەتی عێراق ھەڵوێستی جدی ھەبێت، چونکە بێ دەنگی بەردەوام گومانی ئەوە دروست دەکات کە تورکیا بە ئاگاداری حکومەتی عیراق ئەو کارانە بکات، ئەندامەکەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری نیگەرانیشی دەربری لەوەی کە حکومەتی ھەرێم تا ئێستا ھەڵوێستی جدی لەو بارەیەوە نەبوو
ە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕیاز حەلفی بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندووە، تا ئێستا کارمەندانی تەندروستی لە ھێڵی بەرگری یەکەمدان لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنادا و لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەشەوە تا ئێستا ٣٨ ھەزار و ٦٩٧ پزیشک و کارمەندی کەرتی تەندروستی تووشی کۆرۆنا بوون و ٢١٤شیان بەھۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لە دەستداوە. 


لە ماوەی ڕابردوودا حەسەن تەمیمی وەزیری پێشوی تەندروستی عێراق ڕایگەیاندبوو کە ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی ١٠ ملیۆن دینار بۆ خێزانی ئەو کارمەندانەی کەرتی تەندروستی کە بەھۆی کۆرۆناوە گیان لە دەستدەدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەلاح قەیسی بریکاری وەزارەتی پەروەردەی عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ئەیلولەوە دەوامی مامۆستا و فەرمانبەران لە خوێندنگاکان دەستپێدەکاتەوە و ڕۆژی ١ی تشرینی یەکەمیش یەکەم ڕۆژی دەوامی خوێندنی ساڵی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ دەبێت و سەرجەم خوێندنگاکانیش پابەند دەکرێن بە ڕێکارەکانی کردنەوەی خوێندنگەکانەوە.


لەلایەکی تریشەوە لیژنەی پەروەردەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، گرفتی کەمی بینای خوێندنگاکان لە دیارترین ئەو گرفتانەیە کە کەرتی پەروەردە لە عێراق ڕووبەڕووی دەبێتەوە و بۆ چارەسەری ئەو گرفتەش پێویستە ٢٠ ھەزار خوێندنگا لە پارێزگاکاندا دروست بکرێت.


ھەروەھا ئاماژە بۆ ئەوە کراوە، کە ٢٠١٩ەوە یەک ترلیۆن دینار بۆ دروستکردنی ژمارەیەک خوێندنگا تەرخان کراوە، بەڵام بەھۆی قەیرانە یەک لەدوایەکەکانەوە ئەو بڕە پارەیە تا ئێستا خەرج نەکراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی زانیارییەکان، ڕاکان جبوری بە نیاز بووە لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادەوە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام لەلایەن بەرپرسانی فڕۆکەخانەوەکە ڕێگەی گەشتکردنی پێنەدراوە، بەو پێیەی لە دادگا سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە.


لە ماوەی ڕابردووشدا گەشتی دەرەوە لە چەند بەرپرسێکی کەرکوک قەدەغەکراوە کە بە تۆمەتی گەندەڵی دارایی و ئیداری لە دادگا سکاڵایان لەسەر تۆمارکراوە. ھەروەھا ڕاکان جبوری پارێزگاری بە وەکالەتی کەرکوک زیاتر لە ٢٥ سکاڵای لەسەر تۆمارکراوە و تۆمەتبارکراوە بە گەندەڵی دارایی و ئیدارەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند: شەپۆلێکی گەرما ناوچە جیاجیاکانی گرتۆتەوە، رۆژی سێ شەممە لە پارێزگاکانی باشور و ناوەڕاستی  نزمترین پلە (٤٣) و بەرزترینیش (٤٩) پلەی سیلیزی بووە،  چاوەڕوانیش دەکرێت لەسەرەتایی ھەفتەی داھاتووە، پلەکانی گەرما بۆ سەرو (٥٠) پلەی سیلزی بەرزببێتەوە.
ھاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، سەعاتەکانی پێدانی کارەبای نیشتیمانی -یش کەبوونەتەوە، وەزارەتی کارەبای عێراقیش رایگەیاندووە، بەھۆی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، بزوێنەرەکانی بەرھەمھێنان لە چەند وێزگەیەک لەکارکەوتوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوە ئەمنییەکان رایانگەیاند، دوای بە ئامانجکردنی بنکەی سەربازی "عەین ئەسەد" بە مووشەک، ھەواڵگری عێراق ھەڵمەتێکی ئەمنی لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامدا و توانیویانە چوار کەس دەستگیر بکەن، کە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو ھێرشانەیان ئاڕاستە کراوە. 


 لە مانگی ئاداری رابردووەوە، نزیکەی ١٠ مووشەکی کاتیوشا ئاڕاستەی بنکەی عەین ئەسەد کراون، کە ھێزە بیانییەکانیان تێدا جێگیرکراوە، پەنجەی تۆمەتیش ئاڕاستەی گروپە چەکدارەکان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا سادق فەرەج بەرێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە عێراق رایگەیاندوە، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەدا لە ھەماھەنگی بەردەوامدان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری تەواو لەسەر سەرجەم ئەو کەسانەی لە عێراق داواکراون و زۆرینەشیان لە تورکیا و ئیمارات و ئوردنن.


 دوپایشیکردووەتەوە، ھەموو وڵاتان بەرپرسیارن لە رادەستکردنەوەی داواکراوان بە عێراق، لە ئێستاشدا پێشنیاریان کردوە بۆ ئەوەی لیژنەیەکی ھاوبەش لە نێوان دادگای عێراقیی و پۆلیسی ئینتەرپوڵ پێکبھێنرێت بۆ رادەستکردنەوەی داواکراوەکان .


بەرێوەبەری پۆلیسی ئینتەرپوڵ لە عێراق ئاشکراشیکردوە، فنلەندا رادەستکردنەوەی دووان لە تێوەگلاوانی تاوانی کۆمەڵکوژییەکەی سەربازگەی سپایکەری بە حکومەتی عێراق رەتکردووەتەوە .

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەکە وەزیرانی دەرەوەی یەکێتییەکە بەشدارن و فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراقیش لەگەڵ وەزیرانی دەرەوە بیروڕاکان ئاڵوگۆڕ دەکات. 


ئەو کۆبوونەوەیە ھاوکاتە لەگەڵ داواکاری عێراق بۆ کردنە دەرەوەی لە لیستی وڵاتە مەترسیدارەکان لە سپی کردنەوەی پارە، عێراق لە ٢٠١٢ەوە خراوەتە ئەو لیستەوە و لە ساڵی ٢٠١٨دا ھێنرایە دەرەوە، بەڵام لە مانگی شوباتی ساڵی ٢٠١٩ەوە جارێکی تر خرایەوە لیستەکە.


یەکێتی ئەوروپا ئەوەشی راگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە ٣٠٠ بۆ ٥٠٠ ملیار دۆلار بۆ وەبەرھێنان لە عێراق تەرخان کراوە، بەڵام حزبە سیاسییەکان سودمەند بوون لەو پارەیە و ھیچ پڕۆژەیەک نەکراوە، بەھۆی ئەوەشەوە عێراق خراوەتە لیستی مەترسیدارترین وڵاتان کە پارە سپی دەکەنەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"فەلاح حەسەن" لە راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستییەوە بڵاویکردەوە، وەزارەتەکەیان لیژنە و تیمی پزیشکی پێکھێناوە بۆ بەدواداچوون سەبارەت بە حاڵەتەکانی توشبوون بە کەڕووی رەش، وتیشی ئەگەرچی چەند حاڵەتێکی توشبوون ھەبووە بەڵام نەگەیشتۆتە ئەو ئاستەی ببێتە پەتا و بڵاوبوونەوەی مەترسی دروسا بکات. 
وەزارەتی تەندروستی عێراق داواشی لە ھاووڵاتیان کرد ھەر کاتێک نیشانەکانی توشبوونیان بە نەخۆشییەکە ھەبوو، خێرا سەردانی ناوەندە تەندروستییەکان بکەن بەتایبەت ئەو کەسانەی نەخۆشی درێژخایەت و شەکرەیان و کەمی بەرگرییان ھەیە و زیاتر مەترسی توشبوونیان لەسەرە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
"حەسەن سەلمان" بەرێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندوە ، ھۆکاری دوا کەوتنی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان تا ئێستا بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە بەپێی یاسای ھەڵبژاردن دەبێت ناوی کاندیدەکان بنێردرێت بۆ چەند لایەنێکی پەیوەندیدار بۆ پەسەندکردنیان ، بەڵام ژمارەیەک لەو لایەنانە دوا کەوتون لە پەسەندکردنی ناوەکاندا ، لە پێش ھەموشیانەوە دەستەی نیشتمانی لێپرسینەوە و دادپەروەری .
لێپرسراوەکەی کۆمسیۆن پێشبینیشی کردوە ئەم ھەفتەیە کۆمسیۆن ناوەکان یەکلا بکاتەوە و کاندیدەکان پەسەند بکات .


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...310311312313314...328