وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، کاروانێکی نوێی ڤاکسینی ئەسترازێنیکا گەیشتووەتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغداد و دوای  چەند ڕۆژێکی تر سەرجەم ڤاکسینەکان بەسەر پارێزگاکاندا دابەش دەکرێت.


ھاتنی ئەم کاروانە ڤاکسینە لە کاتێکدایە "سەیف بەدر" وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دەڵێت، ئێستا ڕەوشی کۆرۆنا لە عێراق مەترسیدارترینە لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە و ڕۆژانە بەرزترین ئامار تۆمار دەکرێت کە لە شەپۆلەکانی تردا ھیچ کات نەگەیشتووەتە ئەو ئاستە و داواشی لە ھاوڵاتیان کرد ڤاکسین وەربگرن.