عێراق

عەبد عەون عەبادی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە ، بەھۆی ھاتنی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناوە ، رەوشەکە مەترسیدارە و رۆژانە ژمارەیەکی زۆر حاڵەتی توشبون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق تۆمار دەکرێت ، ھەربۆیە پێویستە لەم قۆناغەدا بۆ رێگریکردن لە زیاتربونی ئامارەکان ،  کەرەنتین رابگەیەندرێت .
ئەوە لەکاتێکدایە وەزارەتی تەندروستی عێراق ئامادەیی تەواوی بۆ روبەروبونەوەی شەپۆلی سێیەمی کۆرۆنا راگەیاندوە و دوپاتیکردۆتەوە کە دوای ئەم شەپۆلەش چەند شەپۆلێکی تری کۆرۆنا لە وڵاتەکەدا دروست دەبن . 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
کۆمسیۆنەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، خۆکاندیدکردن بۆ ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق کۆتاییھات و رایگەیاند، زیاتر لە ٨ ھەزار ناوەند و ٥٥ ھەزار وێستگە ئامادەکراوە، زیاتر لە ٢٤ ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان ھەیە و موالیدەکانی ٢٠٠١ و ٢٠٠٢ و ٢٠٠٣ لەخۆدەگرێت و ژمارەیان ٩٨٨ ھەزار و ٤٣٥ کەسە. بڕیاریشە رۆژی ٥ی تەمووز کۆمسیۆنەکە تیروپشک بۆ ژمارەی کاندید و حزبەکان بکات. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە راگەیەنراوی کۆتایی لوتکەی شامی نوێ کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، میسر و ئوردن پشتیوانی خۆیان بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق دەربڕی و رایانگەیاند، دەبێت کێبرکێ و ململانێکان دادپەروەری و شەفافیەت بھێنێتە ئاراوە.


ھاوکات عێراق و ئوردنیش، پشتیوانی خۆیان بۆ ھەڵوێستەکانی میسر نیشاندا  لەبەرامبەر بەنداوی نەھزە و گەرەنتیکردنی پشکی قاھیرە لەئاوی روباری نیل.


لە لوتکەی شامی نوێ عێراق و میسر و ئوردن، جەختیان کردەوە لەسەر جێبەجێکردنی شاری ئابوری "عێراقی-ئوردنی" و ئاڵوگۆڕکردنی وزەی کارەبا لەنێوان بەغداد-قاھیرە-عەممان، و بەستنەوەی تۆڕی غاز و نەوتی عێراق بە میسر لە رێگەی بەندەری عەقەبەی ئوردنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(نەجم جبوری) پارێزگاری نەینەوا ڕایگەیاند، لەسەر بڕیاری (مستەفا کازمی)، حکومەتی عێراق (٢٦) ملیار دیناری تری بۆ قەرەبووی زیانلێکەوتووانی ئۆپراسیۆنە سەربازییەکانی جەنگی دژی داعش ڕەوانە کردووە و لەم قۆناغەشدا تەنھا زیانلێکەوتووانی گەڕەکەکانی موسڵی کۆن دەگرێتەوە.


وتیشی، لە قۆناغی یەکەمدا (٣٥٠) ھاوڵاتی زیانلێکەوتوو قەرەبوو دەکرێنەوە، (٤) ھەزار کەسی تریش داوای قەرەبوویان پێشکەش بە دادگا کردووە.


بەڵام ھێشتا پڕۆسەی قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەتووانی (شەنگال و زوممار و ڕەبیعە و تەلەعفەر) دەستیان پێنەکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆلۆنێل (واین مارۆتۆ) وتەبێژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە مانگی حوزەیراندا بە ھاوبەشی لەگەڵ ھێزەکانی سوریای دیموکرات و سوپا و ھێزە ئەمنیەکانی عێراق، (٢٣) ئۆپراسیۆنیان لە دژی پاشماوە و شانە نوستووەکانی داعش لە عێراق و سوریا ئەنجامداوە.


وتیشی، ئۆپراسیۆنەکان پاڵپشت بووە بە زانیاری ھەواڵگری، بۆ شکستپێکھێنانی پیلانەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی و بە ئامانجگرتنی ھاوڵاتیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق نووسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی عێراق کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران داوا لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دەکات ناوی مامۆستایانی زانکۆ و پەیمانگەکان بە پێی فۆڕمێکی ئەلیکترۆنی، کە بۆ وەزارەت نێردراوە ڕەوانەی کۆمسیۆن بکەن، پێویستە لەگەڵ ناوی مامۆستایاندا، ژمارەی کارتی دەنگدانی ھەر مامۆستایەک ڕەوانە بکرێت بە مەبەستی ئەوەی بە پێی ئەو شوێن و ناوەندانەی دەنگدان دابنرێن، کە خۆیان سەر بەو ناوەندەن بۆ ئەوەی وەک بەڕێوەبەری ناوەندەکە یان وێستگەی دەنگدان دیاری بکرێن.


کۆمسیۆن بڕیاریداوە ڕۆژی ٥ی تەمموزی داھاتوو نووسینگەکانی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگاکان تیروپشکی پێدانی ژمارە بە کاندیدەکانی ھەڵبژاردن ئەنجام بدەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دادی عێراق، لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، ئەو تیرۆرستە عەرەبە یاخود بیانیانەی تری داعش، کە بەپێی ماددەی چواری تیرۆر حکومدراون و لە گرتووخانەکاندان، رادەستی وڵاتەکانی خۆیان ناکرێنەوە، تاکو ئەو کاتەی تەواوی حکومەکەیان لە گرتووخانەکانی عێراق تەواو دەکەن.


روونیشیکردووەتەوە، سەردانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و رێکخراوەکانی بواری مافی مرۆڤ بۆ گرتووخانەکان و لێکۆڵینەوە لە دەستگیرکراوەکانی داعش رێگە پێدراوە، بەڵام نزیکەی دوو ساڵە بەھۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ئەو پڕۆسەیە راگیراوە.


دوای تێکشانی گرووپی تیرۆرستی داعش، سەدان کەس لە ئەندامانی ئەو گرووپە لە عێراق دادگایی کران و بە تاوانی جەنگ سزادراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(عادل رکابی) وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایگەیاند، لەمساڵدا زیاتر لە (ھەزار) کرێکاری بیانییان دیپۆرتی وڵاتانی خۆیان کردووەتەوە کە بەشێوەی نایاسایی ھاتبوونە عێراق.


وتیشی، بەھۆی پابەند نەبوونیان بە یاساکان و بەگەڕنەخستنی دەستی کاری ناوخۆیی، دۆسیەی (٤٠٠) کۆمپانیای کەرتی تایبەت ڕەوانەی دادگا کراون، (٣٥٠) کۆمپانیاش ئاگادارکراونەتەوە.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕاشیگەیاند، تەواوی کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت پابەند کراون بۆ بەگەڕخستنی کۆمپانیاکانیان، پێویستە ٥٠٪ی دەستی کاریان، کرێکاری ناوخۆیی بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(بەدر زیادی) ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بە پێی دواین ڕاپۆرتی لیژنەکەیان، ھێزەکانی تورکیا (٧٠) بنکە و بارەگا و خاڵی چاودێری سەربازییان لە ناو سنوری ھەرێمی کوردستان دامەزراندووە.


ئەو ئەندامەی لیژنەی بەرگری ئاشکرایکردووە، تورکیا پلانی ھەیە لەو ناوچانە (٣٠) ھەزار سەرباز جێگیر بکات و زیادکردنی ئەو ژمارەیەش چاوەڕوانکراوە.


دەشڵێت، ڕێگرتن لەو لەشکرکێشی و ھێرشانەی تورکیا ئاسان نییە و پێویستە حکومەتی عێراقی ھەڵوێستی جدی ھەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند، گەورەترین گرێبەستی بۆ بەرھەمھێنانی ٢ ھەزار مێگاوات کارەبا بە تیشکی خۆر لەگەڵ کۆمپانیای "مەسدەر"ی ئیماڕاتی ئیمزاکردووە.
بە پێی گرێبەستەکە چەندین پڕۆژەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە تیشکی خۆر لە ناوەڕاست و باشوری عێراق جێبەجێ دەکرێن.


ڕاشیگەیاندووە، ئەو گرێبەستە بۆ زیادکردنی توانای بەرھەمھێنانی کارەبایە بۆ ئەوەی لەگەڵ خواستی ناوخۆی عێراق بگونجێت و قەیرانی کەمی کارەبا چارەسەر بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیئتیلافی وەتەنیە بە سەرۆکایەتی (ئەیاد عەلاوی) ڕایگەیاند، پێشھاتەکان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ھەڵبژاردنی پێشوەخت بە بێگەردی بەڕێوەناچێت، و قۆناغێکی نوێی سیاسی ھاتووەتە ئاراوە کە پێویستە گەل ڕووبەڕووی ببێتەوە بۆ ئەوەی ڕێگری بکرێت لە یاریکردن بە ئەنجامی ھەڵبژاردنەکان و لادان لە بنەما سەرەکییەکانی دیموکراسی.


ھاوپەیمانییەکەی (ئەیاد عەلاوی) ئاماژەی بەوەشکردووە، بێبەشکردنی نزیکەی (٧) ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی، بە پاساوی ئاوارەیی و نەبوونی کارتی بایۆمەتری و نیشتەجێبوونیان لە دەرەوەی وڵات، جێگەی گومانە و کارەکانی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی ناڕوونکردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبد عەون عەبادی ئەندامی لیژنەی تەندروستی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاندوە، بەھۆی پابەند نەبونی ھاوڵاتیان بە رێنماییە تەندروستییەکان، جارێکی تر ئامارەکانی کۆرۆنا لە عێراق بەرز بونەتەوە و لە ئێستادا رەوشەکە جێی نیگەرانییە. 


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردوە، لە رۆژانی داھاتوودا لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ئەو رێکارانە دەکات پێویستە لەم قۆناغەدا بگیرێتەبەر و بڕیاری نوێ بۆ ئەو مەبەستە دەدات

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای تاوانەکانی کەرخ دەستەی سێیەم، بڕیاری بۆ لە سێدارەدانی ١٣ تیرۆریستی داعش دەرکردوە. 


ئەو تیرۆریستانە دانیان بەوەدا ناوە پلانیان ھەبوە لە مانگی رەمەزانی ٢٠١٩دا چەندین پەلاماری تیرۆریستی لە عێراق ئەنجام بدەن، جگە لەوەش ئەو تیرۆریستانە تاوانبارن بە ئەنجامدانی چەندین تاوان و لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا چەندین چەک و ناسنامەی ساختەیان پێگیراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، بە نیازن رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیایەکی چینی بکەن بۆ کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لەپێناو پاراستنی تۆڕەکانی کارەبا، کە لەم دواییانەدا بە بەردەوامی روبەڕووی پەلاماری تیرۆریستانی داعش دەبنەوە.  


"مستەفا کازمی" سەرۆک وەزیرانی عێراقیش وتویەتی، گەیشتوونەتە ئاستێکی باش لە بەرھەمھێنانی کارەبا، بەڵام بە ئامانجکردنی تاوەرەکان بەشێوەیەکی بەردەوام و ئەنقەست، گرفتی کارەبای چەند پارێزگایەکی زیاتر کردووە و کاریگەری لەسەر سەعاتەکانی پێدانی کارەبا دروستکردووە. 


بە وتەی پسپۆڕانیش، عێراق لە ئێستادا نزیکەی ٢٠ ھەزار مێگاوات کارەبا بەرھەم دەھێنێت، بەڵام پێویستی بە دوو ھێندەی ئەو بڕەیە بۆ پڕکردنەوەی پێویستییەکانی خەڵک لە کارەبا. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی رازی وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاندوە، لە ٣ی ئەم مانگەوە وەفدێکی ھونەری وەزارەتەکە بە سەرۆکایەتی مەھدی رەشید حەمدانی وەزیری سەرچاوەکانی ئاو لە تورکیان و لەگەڵ لێپرسراوانی ئەو وڵاتە گفتوگۆ دەکەن سەبارەت بە بەشە ئاوی عێراق لە روباری دیجلە و دروستکردنی ناوەندێکی توێژینەوەی ھاوبەش لەنێوان ھەردوو وڵات، ھاوکات تاوتوێی ئەو پرۆتۆکۆڵە دەکەن کە وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوی عێراق ئامادەی کردوە و گرەنتی بەردانەوەی بەشە ئاوی عێراق دەکات لەروباری دیجلە لەلایەن تورکیاوە.

وتەبێژەکەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو راشیگەیاندوە، مانگێک پێش ئێستا لەگەڵ لێپرسراوانی سوریا کۆبوونەوەتەوە و بڕیاریشە لە سەرەتای مانگی تەموز لە بەغداد یان دیمەشق کۆبوونەوەیەکی دیکە لەگەڵ وەفدی سوریادا بکەن و باس لە بەشی ھەردوولا لە ئاوی فوراتدا بکەن، لە درێژەی وتەکانیدا دڵنیاییشی داوە لە ئێستادا ئاوی گلدراوە لە خەزان و بەنداوەکان زۆر باشە و بەشی وەرزی کشتوکاڵیی ھاوینە دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(ئیڤان فایەق) وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاند: گەڕاندنەوەی زۆرە ملێی پەنابەرانی عێراقی لە وڵاتانی دیکەوە ڕەتدەکەنەوە، بە تایبەتی ئەوانەی دوای پێدانی ڕەگەزنامە ڕەوانە دەکرێنەوە.


وەزیری کۆچی عێراق داوایکردووە "دۆسیەی پێدانی مافی پەنابەریەتی بۆ ھاوڵاتیانی عێراق ئاسایی بکرێتەوە بە تایبەتی بۆ ئەو عێراقیانەی کە لە ڕێگەی نوسینگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە (تورکیا و ئوردن)، زیاتر لە ٥ ساڵە چاوەڕێی وەرگرتنی ڕەزامەندین بۆ چوونیان بۆ وڵاتی سێیەم.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...309310311312313...328