سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا دەکەن
کوردسات نیوز
١ی ئابی ٢٠٢١
٧٥١
سێ سەرۆکایەتییەکەی عێراق و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەبارەی رەوشی سیاسی و بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبونەوە، نوسینگەی سەرۆکوەزیرانیش رایگەیاندوە، سەرۆکایەتییەکان و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان لەسەر ئەوە کۆکبوون ھەڵبژاردن لەوادەی خۆیدا ئەنجامبدرێت، داوا لەو لایەنانەش کراوە لە ھەڵبژاردن کشاونەتەوە، بەشداری بکەن و پێکەوە پرۆسەی دیموکراسی لە عێراق سەربخەن.
لە تەوەرێکی تری کۆبونەوەکەدا مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لەبارەی دەرەنجامی سەردانەکەی بۆ ئەمریکا رایگەیاند، بەپێی ئەو خشتە زەمەنییەی لەسەری رێککەوتون، لەکۆتایی ئەمساڵدا ئەمریکا ھەموو ھێزە شەڕکەرەکانی لەعێراق دەکشێنێتەوە.