ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی بە بڕی پێنج ملیار دۆلار ھاوکاری عێراقی کردووە
کوردسات نیوز
٣١ی تەمووزی ٢٠٢١
٥٠٨
(واین مارۆتۆ) وتەبیژی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ڕایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٤ەوە تا ئێستا، بە بڕی زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار ھاوکاری ھێزە ئەمنییەکانی عێراق کراوە.
وتیشی، ئەو ھاوکاریانە ڕاستەوخۆ لە ڕێگەی حکومەتی بەغداد و لەسەر سندوقی پشتیوانی ئەمریکا بووە بۆ جەنگی داعش.
وتەبێژەکەی ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، پشتیوانی ھاوپەیمانان بۆ ھێزە ئەمنییەکانی عێراق لە داھاتووشدا بەردەوام دەبێت، لە دۆخێکیشدا ئەگەر ئەمریکا ھێزە شەڕکەرەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە، بەردەوامی ھاوکاری و پشتیوانییەکان بەجێدەھێڵرێت بۆ بڕیاری حکومەتی عێراق و ئەمریکا.ا