کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئەو کەسانەی خوازیارن وەک کارمەندی کۆمسیۆن بەشێوەی گرێبەست دابمەزرێن بۆ چاودێریکردنی سندوقەکانی دەنگدان، رۆژی ١ی ئابی ٢٠٢١ دوا وادەیە و دەبێت ئەوانەی فۆڕمی دامەزراندنیان پڕکردۆتەوە بیگەڕێننەوە بۆ نزیکترین بنکەی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.
ئەوەش لە کاتێکدایە، بڕیارە ١٠ی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت.