د. بەرھەم ساڵەح سەرۆککۆماری عێراق لە کۆشکی سەلام لە بەغداد پێشوازیکرد لە مستەفا کازمی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و لە کۆبونەوەکەدا ئەنجامی سەردانە فەرمییەکەی کازمی بۆ ئەمریکا و دەرئەنجامەکانی دیالۆگی ستراتیژی تاوتوێکرا، ھاوکات ھەردوولا جەختییان کردەوە لە ئەنجامدانی ھەڵبژاردنەکان لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا و دابینکردنی گشت پێداویستییەکان تاوەکو ھەڵبژاردنەکان دوور لە ساختەکاری و فرتۆفێڵ بەڕێوەبچێت.


لەلایەکی ترەوە فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لە چەند رۆژی داھاتودا وەفدێکی باڵای عێراق بە سەرۆکایەتی د.بەرھەم ساڵح سەردانی تاران دەکات و گفتوگۆیەکی روون لەسەر  گۆڕانکارییە سیاسییەکان لەگەڵ ئێران ئەنجام دەدەن، بە تایبەت لەبارەی ھێزە بیانییەکان لە عێراق، مەبەست لێی کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ئەمریکایە.