کۆمسیۆن: کشانەوەی بەشێک لە لایەنەکان ھەڵبژاردن دواناخات
کوردسات نیوز
٢٩ی تەمووزی ٢٠٢١
٤٧٤
جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، کشانەوەی بەشێک لە ڕەوت و حزبەکان کاریگەری نابێت لەسەر کاتی ھەڵبژاردن و پڕۆسەکە لە کاتی دیاری کراوی خۆیدا ئەنجام دەدرێت.
غەلای باسی لەوەش کردووە، کۆمسیۆن کۆتایی بە پڕۆسەی پەسەندکردنی ناوی کاندیدەکان ھێناوە کە ژمارەیان ٣ ھەزار و ٢٤٩ کەسە و بەشێکی ئامادەکارییەکانیش بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا کۆتاییان پێھاتووە.