شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد و بەدواداچوون و چاودێرییەکی بەردەوام، ھێزێکی تایبەتی دەزگای ھەواڵگری عێراق بەھاوکاری دەزگایەکی ھەواڵگری توانیویانە لە دەرەوەی سنور گەورە تیرۆریست (مستەفا خالید محەمەد مەکنی) ناسراو بە ئەبو تەڵحە دەستگیر بکەن کە چەند ساڵێکە بە دوایدا دەگەڕێن.
راشیگەیاندووە، ئەو گەورە تیرۆریستە پێشتر لێپرسراوی دیوانی جوند بووە لەناو گرووپی تیرۆریستی داعش کە بەکەتیبەی ئەو لەیسی ئەنساری ناسراو بووە لە سنوری پارێزگای نەینەوا، لە دوای کۆتایی ھاتنی ئەو گرووپە تیرۆریستییەش لە عێراق، ئەو گەورە تیرۆریستە سەرپەشتی سەرجەم پاشماوەکانی داعشی کردووە و پیلانداڕێژەری سەرجەم پەلامار و کردووە تیرۆریستییەکان بووە.
ئیدارەی زانیاری وزەی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، لەماوەی ھەفتەی رابردوودا ھەناردەی نەوت لە ھەشت وڵاتەوە بۆ ئەمریکا رۆژانە ٨٥ ھەزار بەرمیل کەمیکردووە، بەشێوەیەک ھەفتەی رابردوو ئەمریکا رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٠٦ بەرمیل نەوتی کڕیووە، بەڵام ھەفتەی پێشووتر رێژەکە زیاتر بووە و رۆژانە پێنج ملیۆن و ١٩١ ھەزار بەرمیل نەوتی ھاوردەکردووە، کەنەداش لە ھەفتەی رابردوودا زۆرترین نەوتی بۆ ئەمریکا ناردووە کە رۆژانە سێ ملیۆن و ٥٢٦ ھەزار بەرمیل بووە.
راشیگەیاندووە، ھەفتە لە دوای ھەفتە ھەناردەی نەوتی عێراق بۆ ئەمریکا کەمتر دەبێتەوە و لە ھەفتەی رابردوودا رۆژانە تەنھا ١٨٤ ھەزار بەرمیل نەوتی عێراق گەیشتووەتە ئەمریکا لەکاتێکدا ھەفتەی پێشووتر رۆژانە ٢٢٢ ھەزار بەرمیل بووە.
دەستەی کەسناسی عێراق پێشبینییەکانی کەشوھەوای بۆ دوو رۆژی داھاتوو بڵاوکردەوەو رایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم ناوچەکانی وڵات لە ساماڵەوە دەگۆڕێت بۆ نیمچە ھەور، لەگەڵ بارینی باران لە ناوچەکانی باکور، لەناوچەکانی باکور ناوەراستیش پلەکانی گەرما بەراورد بە رۆژانی رابردوو دادەبەزن، بەڵام لە ناوچەکانی باشور پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، خێرایی با لە مامناوەندەوە دەگۆڕێت بۆ خێرا ودەبێتە ھۆی بەرزبوونەوەی تۆز.
بۆ رۆژی دووشەممەش، لە سەرجەم ناوچەکان نیمچە ھەور دەبێت و لەناوچەکانی ناوەراست باران دەبارێت و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە، لە ناوچەکانی باکوریش بەراورد بە رۆژی رابردوو پلەکانی گەرما دادەبەزن.
داواکاری بۆ دروستکردنی پارێزگایەکی نوێ لە عێراق ئاراستەی سەرۆک وەزیران دەکرێت و ھۆکارەکانیشی روندەکرێتەوە و ناوی پارێزگا نوێیەکەش دیاری دەکرێت.
عادل روکابی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە نووسراوێکیدا کە ئاراستەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی کردووە رایگەیاندووە، سنوری پارێزگای زیقار زۆر فراوانە و بەپێی سەرژمێرییەکانیش چوارەم گەورەترین پارێزگای عێراقە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی زیاتر لە ٧٥٠ ھەزار کەسە، جگە لەوەش یەکە کارگێڕییەکانی زۆر دوورن لە یەکترەوە، بەتایبەتیش شار و شارۆچەکەکانی باکووری پارێزگاکە ١٥٠ کلیۆمەتر دوورن لە سەنتەری پارێزگای زیقارەوە.
روکابی داواشی لە سودانی کردووە رەزامەندی لەسەر ئەو نووسراوە دەرببڕێت و ئاراستەی ئەمیندارێتی ئەنجومەنی وەزیرانی بکات بۆ دەستپێکردنی رێکارەکانی تایبەت بە دروستکردنی پارێزگایەکی نوێ لە عێراق لەرێگەی جیاکردنەوەی چەند ناوچەیەک لە پارێزگای زیقار و پارێزگا نوێیەکەش ناوبنرێت سۆمەر.
د.نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارەکانی عێراق بەشداری بوون و گفتووگۆ لەسەر پشکی پارێزگاکانیان لە بودجەدا کراوە و راو بۆچوونیان وەرگیراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگاکارەکان ڕەخنە و تێبینی و داواکارییەکانیان لەبارەی پشکی پارێزگاکانیان لە بودجەدا خستەڕوو.
لە کۆبوونەوەکەدا پارێزگارەکانی ھەرێمی کوردستان بەشداری نەبوون، ئەوەش بەھۆکاری ئەوەی پشکی ھەرێمی کوردستان لە بودجە چەسپێنراوە و لەسەر ئاستی پارێزگاکان دەستکاری ناکرێت.
د.نەرمین مەعروف باسی لەوەکرد، بڕیارە لەگەڵ پارێزگارەکانی ھەرێمی کوردستانیش کۆبنەوە، چونکە پشکی پارێزگاکانی ھەرێم لە چوارچێوەی پشکی ھەرێمدایە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، قەیرانی ئاو لە ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئێستاش رێوشوێنی زۆر گیراونەتەبەر بەتایبەت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی ئاوی عێراقن، ھەوڵیشدراوە لە رێگەی گفتوگۆوە گرەنتی پشکی ئاوی عێراق بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، لە ھەنگاوەکانی حکومەت بەتایبەت لە بواری ئاودێری کشتوکاڵ و بەکارھێنانی رێگای نوێی ئاودێری، ئاشکراشیکرد حکومەت کاردەکات بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای ئاو، ئێستا کاری حکومەت کەمکردنەوەی مەترسییەکانە بۆ بەخشینی ژینگەیەکی باش لە نەوەکانی ئایندە.
د. نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، سەبارەت بە پرسی نەوت لیژنەکەیان لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق کۆبوەتەوە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی نەوت و گاز و بودجەی گشتی و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم.
وتیشی وەزیری نەوت لەکۆبوونەوەکەدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردوە، لە ئێستادا لەسەر و بەندی رێکخستنەوەی گرێبەستی فرۆشتنی نەوتن لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی نەوتی ھەرێم دەکڕن، بڕیارە لەچەند رۆژی داھاتوودا، دوای پێداچونەوە بە گرێبەستە نەوتییەکان ھەناردەی نەوتی ھەرێم دەستپێبکاتەوە.
وتیشی، وەزیری نەوت وادەیەکی دیاریکراوی بۆ ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم دانەنا، بەڵام جەختیکردووەتەوە دوای ئەوەی گرێبەستەکان تەواو دەکرێن ھەناردەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
د. نەرمین مەعروف راشیگەیاند، لەکۆبوونەوەکەدا وەزیری نەوت باسی لەوەشکردووە، رێککەوتن لەگەڵ ھەرێمی کوردستان خاڵی سەرەکی دەستپێکردنەوەی پڕۆسەی ھەناردەکردنی نەوتە و دوای چەند رۆژێکی تر ئەو پڕۆسەیە دەستپێدەکاتەوە.
د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لە بەردەوامی گفتوگۆکانی تایبەت بە پرۆژە یاسای بودجەی گشتی، لیژنەی دارایی میوانداری وەزیری نەوتی حکومەتی فیدڕاڵ و شاندێکی باڵای وەزارەتی کرد بۆ تاوتوێکردنی خەرجی و پرۆژەکانی وەزارەتی ناوبراو لە پرۆژە یاسای بودجەدا.
راشیگەیاند ھەر لەکۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی پەیوەست بە دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێم، و نرخی خەمڵێنراوی ٧٠دۆلار بۆ یەک بەرمیل نەوتی ھەناردە لە بودجە گفتووگۆیان لەبارەوە کراوە.
د.نەرمین مەعروف ئەوەشی خستەڕوو، چەند پرسێکی دیکەی پەیوەست بە کەرتی نەوت و گاز تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانبوو لەگەڵ وەزیر و شاندی یاوەری.
لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٢٣ لەسەر بڕیاری دادگای ناوبژیوانی پاریس تورکیا ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستانی ڕاگرت. سەرەڕای واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر دەستپێکردنەوەی ھەناردەکردنی نەوت، تا ئێستا پرۆسەکە دەستیپێنەکردووەتەوە.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی پێنج شەممە رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی سیاسی ئاستەنگ نیە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد ھەرکاتێک لایەنی تورکی ئاگاداریان بکاتەوە ھەناردەکردنەوەی نەوتی ھەرێم بۆ تورکیا دەستپێدەکاتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردبوو، ھەرێم و بەغداد باشترین پەیوەندییان ھەیە و دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستانیش بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کارەکەش لە شەش تەوەر پێکھاتووە کە دەنگدانە لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی تریش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتین لە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای جەژنی نیشتیمانی کۆماری عێراق و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە.
عامر جابری بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق رایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی رابردووەوە تا سەرەتای مانگی ئایاری ئەمساڵ، جیاوازی ھەبووە بەراورد بە دوو ساڵی رابردوو، چونکە لەو ساڵانەدا رێژەی بارانبارین کەم بووە و خۆڵبارین زیادیکردووە.
ئەوەشی خستەڕوو، بارانبارین لە ٢٢ی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە دەستیپێکردووە، لە کاتێکدا پێشبیان دەکرد لە مانگی تشرینی دووەمەوە دەستپێبکات، بەڵام ئەنجامەکان باش بوون و رێژەی بارانبارین زۆر بووە و ئاستی ئاوی روبار و بەنداوەکانی زیادکردووە و کوالێتی خاکەکەش باشتر بووە.
سەبارەت بە پێشبینییەکانی مانگی ئایاریش ئەوەی خستەڕوو، رەوشی کەشوھەوا نزیک دەبێت لە مانگی ئایاری ساڵی رابردوو، رەنگە جیاوازییەکی کەم ھەبێت و پلەکانی گەرما دابەزین بەخۆیانەوە ببینن.
عامر جابری باسی لەوەشکرد، ھەموو وڵاتان بەھۆی قەتیسبوونی گەرما و بەبیابانبوونەوە کاریگەرییان لەسەر دروستبووە و پێناچێت نزمبوونەوەی پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو رووبدات و پێشبینی دەکەن لە ئاستی ئاساییدا بێت.
باسم عەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، ھەڵسەنگاندن یەکێکە لە گرنگترین دروشمەکان، کە حکومەتی نوێی عێراقی لەسەر پێکھێندراوە، چەندین رێکاریش ھەیە بۆ ھەڵسەنگاندنی بەڕێوەبەرە گشتییەکان، کە بەشێکیان نزیکەی ١٢ ساڵە لە پۆستەکەیاندان و دەبێت بگۆڕێن.
ئاشکرشیکرد، نزیکەی ٤٣٩ بەڕێوەبەرایەتی ھەیە، کە نوێنەرایەتی دەوڵەت دەکەن و ھەڵسەنگاندنەکە خاڵە باشەکانیش دەگرێتەوە.
عەوادی ئاماژەی بەوەشکرد، ھەڵسەنگاندن یەکێکە لە دەروازە گرنگەکان و راوێژکارانیش دەگرێتەوە و ھیچ کەسێک لە قۆناغی داھاتوودا لەو ھەڵسەنگاندنە دەرناچێت و میکانیزم و گۆڕانکاری وزاری دەگەڕێتەوە بۆ محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق.
ھەفتەی رابردووش، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە دوورخستنەوەی نزیکەی ٦٠ بەڕێوەبەری گشتی لە پۆستەکانیان و پلەی وەزیفیشیانی دابەزاند، بەھۆی ئەوەی لەو ھەڵسەنگاندنە دەرنەچوون.
ئەحمەد مەزھەر جبوری ئەندامی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەی دارایی بەردەوامە لە کارەکانی و ستراتیژییەتی بۆ کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنانی بودجە ئەنجامدانی گواستنەوەکان.
رونیشیکردەوە، لیژنەکەیان دەکات کار بۆ بەدیھێنانی ھاوسەنگی لە نێوان خەرجی دارایی و دابەشکاری تەرخانکراوە داراییەکان بەشێوەیەکی دادپەروەرانە بەسەر ھەمواندا.
ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی راشیگەیاند، ھێشتا کات ھەیە بۆ کەمکردنەوەی خەرجییەکان بەتایبەت کە نرخی نەوت ناجێگیرەو ناکرێت پشت بە نرخی ئێستا ببەسترێت.
بەوتەی ئەحمەد جبوری، لە دوو ھەفتەی رابردوودا بەرچاویان رووندەبێتەوەو وادەیەک بۆ دەنگدان لەسەر بودجە دیاری دەکەن.
پەیامنێری کوردسات نیوز لە بەغداد رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی دووەمی بۆ پرۆژەیاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە کرد و لەئێستادا راوبۆچوونی فراکسیۆنەکان لەسەر پڕۆژەکە وەردەگیرێت.
فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەیانەوێت پێش پەسەندکردنی بودجە، یاسای بە پارێزگابوونی ھەڵەبجە پەسەندبکرێت بۆ ئەوەی لە یاسای بوجەدا، بودجەی تایبەتی بۆ تەرخانبکرێت.
رۆژی ١٣ـی ئازاری ئەمساڵ ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق پڕۆژەیاسای پارێزگای ھەڵەبجەی پەسەندکرد، رۆژی ٢ی نیسانیش ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەکە کرد.
جەختیشی کردەوە، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەرکە لەسەر حکومەتی فیدراڵی و بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی بەرپرسیارن لە دابینکردنی مووچە بۆ فەرمانبەرانی ھەرێم.
سودانی لە دیداری عێراق لە بەغداد بەشداری پانێڵێکی کردوو لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە ھۆکاری دوواکەوتنی دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێم رایگەیاند، ھیچ ھۆکارێکی سیاسی ئاستەنگ نیە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی ھەرێم و بەغداد بەڵکو پەیوەندی بە لایەنی ھونەرییەوە ھەیە لە بابەتی کردنەوەی ھەژماری بانکی و گرێبەستی کۆمپانیاکانی نەوت.
وتیشی، کۆمپانیای بۆتاشی تورکی ئاگاداریان کردوون پشکنین بۆ بۆرییەکە دەکەن و ھەرکاتێک لایەنی تورکی ئاگاداریان بکاتەوە دەستبە ھەناردەکردنەوەی نەوت بۆ تورکیا دەکەن.
سودانی جەختیشیکردەوە، بە چاوپۆشین لە نەوت و ھەناردەکردنی، دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم ئەرکی حکومەتی فیدراڵییە.
سەرۆککۆمار سەردانەکەی لە وەڵامی بانگهێشتێکی فەرمی بۆ بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمی تاج لەسەرنانی چارڵزی سێیەم، پادشای شانشینی بەریتانیا دێت.
خانمی یەکەم شاناز ئیبراهیم ئەحمەد و وەزیری ڕۆشنبیری و گەشتوگوزار، دکتۆر ئەحمەد فەکاک ئەلبەدرانی لەسەردانەکەدا یاوەری سەرۆککۆماری عێراق دەکەن.
محەمەد شیاع، سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دوورخستنەوەی ٥٧ بەڕێوەبەری گشتی کە لە ھەڵسەنگاندنەکانی شەش مانگی یەکەمی کابینەکەیدا دەرنەچوون، ھەنگاوی یەکەمی گۆڕانکارییەکانی لە کابینەکەیدا دەستپێدەکات و بڕیارە ژمارەیەک وەزیریش بکەونە بەر گۆڕانکارییەکان.
ھیشام روکابی راوێژکاری سەرۆک وەزیران رایگەیاند، میکانیزمی گۆڕینی پلە تایبەتەکان لە چوارچێوەی بەرنامەرێژی حکومەت و لەسەر بنەمای لێھاتوویی و دەستپاکی و پیشەییە، بە ئامانجی گەڕاندنەوەی زیندووێتیی بۆ دامەزراوەکانی دەوڵەت.
ھەروەھا تورکی عتێبی سەرکردەی چوارچێوەی ھەماھەنگی ئاشکرایکرد، گۆڕانکارییە وزارییەکان بە دوورخستنەوەی سێ وەزیر دەستپێدەکات و چاوەڕواندەکرێت سودانی لە کۆبوونەوەی داھاتووی چوارچێوەی ھەماھەنگی دیدێکی گشتی لەبارەی یەکەم گۆڕانکاری کابینەکەی بخاتەڕوو. وتیشی، تائێستا ھیچ لایەنێک دژایەتی خۆی بۆ گۆڕانکارییەکان رانەگەیاندووە.