ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و شەش تەوەر تاوتوێ دەکات
٥ی ئایاری ٢٠٢٣
٣٤٧
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سەعات ١١ی پێشنیوەڕۆی رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و بەرنامەی کارەکەش لە شەش تەوەر پێکھاتووە کە دەنگدانە لەسەر چەند پرۆژەیاسایەک لەگەڵ خوێندنەوەی دووەم بۆ چەند پرۆژەیاسایەکی تریش.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوو تەوەری سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتین لە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای جەژنی نیشتیمانی کۆماری عێراق و خوێندنەوەی دووەم بۆ پرۆژەیاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیا ئەمنییەکان کە لەلایەن لیژنەی ئاسایش و بەرگرییەوە ئامادەکراوە.