عێراق

خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی عێراق دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن و لە ئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار تۆن گەنم بە بازاڕ دەکرێت.

وتیشی تائێستا بە سێ قۆناغ پارەیان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و بۆ ھەر قۆناغێکیش ٥٠٠ ملیار دینار بووە بەپێی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.

خالد نەداوی باسی لەوەشکرد، ئەم وەرزەی بە بازاڕکردنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بێسنور دەکرێت بەتایبەتی بۆ بە زوویی وەرگرتنی بەرھەمی جوتیاران و پێدانی شایستە داراییەکانیان لەماوەیەکی کەمدا، بەشێوەیەک ھەر ئەو رۆژەی جوتیاران گەنمەکەیان رادەست دەکەن یان رۆژی دواتر پارەکەیان وەردەگرن و ئەمەش جوتیاران ھان دەدات بۆ زیادکردنی کشتوکاڵکردن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید حسێن تەمیمی بەڕێوەبەری پرۆسەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراو سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، لەسەر بنەمای فەرمانەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ھەڵمەتێکی گەورەی لە بەغداد و پارێزگاکانی تر دەستپێکردووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار و دەیانەوێت دروشمی دینار ناسنامەیانە جێبەجێ بکەن.

وتیشی، ماوەی ھەفتەیەکە ھەڵمەتەکە بەردەوامە و رێوشوێنی یاساییش لە دژی سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر کە لە بری دینار بە دۆلار مامەڵە دەکەن و دواین کاریشیان پڕکردنەوەی بەڵێننامە بووە بە بازرگان و خاوەنی دامەزراوە بازرگانییەکان و پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بۆئەوەی تەنھا بە دیناری عێراقی مامەڵە بکەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لە وەزارەتی ناوخۆ راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری ئەو لیژنانە دەکات کە تایبەت بە چاودێری جێبەجێکردنی بڕیاری مامەڵەکردن بە دینار لە بری دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەکەی، محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی دەستپێکردنی ستراتیژیەتی نیشتیمانی بۆ پەروەردە و فێرکردن بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٢-٢٠٢٣) راگەیاندووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، سودانی پێنج ھەزار خوێندکاری بۆ خوێندنی باڵا دەنێرێتە دەرەوەی عێراق لە بوار و تایبەتمەندییە جیاجیاکاندا.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕیاروایە لیژنەی دارایی راپۆرتی کۆتایی خۆی لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ ئامادە بکات و ئەم ھەفتەیەش دەنگ لەسەر پڕۆژەیاساکە بدرێت.

وتیشی، ئەنجومەنی نوێنەران کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە دەکات و پەسەندی دەکات، چونکە یاسای بودجە گرنگە و ھاووڵاتیان لە ھەموو پارێزگاکانی عێراق چاوەڕوانی پەسەندکردنی دەکەن.

رۆژی ١٠ی ئەم مانگە ھاوپەیمانیی بەرێوەبردنی دەوڵەت، بە ئامادەبوونی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە و بڕیاریدا ١٧ی ئەم مانگە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدان لەسەر پرۆژەی یاسای بودجە بدات.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د. نەرمین مەعروف بۆ کوردسات نیوز رایگەیاند، تا ئێستا گفتووگۆکانی پرۆژەیاسای بودجە لە لیژنەی دارایی درێژەیان ھەیە چاوەڕێدەکرێت لە ١٧ بۆ ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٣ تەواو بن و پرۆژەکە بۆ دەنگدان ئامادەبێت لە پەرلەمانی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا گفتوگۆ دەکرێت لە سەر گواستنەوەی ئەو پشکانەی بۆ دامودەزگاکان تەرخانکراوە، ئەو دەزگایانەی پشکی زیادیان بۆ تەرخانکراوە دەگوازرێتەوە بۆ ئەو شوێنانەی پشکی کەمیان بۆ تەرخانکراوە، بەڵام بەشێوەیەکی گشتی بودجە کەمناکرێتەوە.

لەبارەی پشکی کوردەوە ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی دەڵێت: پشکی کورد گۆڕانکاری بەسەردانایەت، بەڵام ھەوڵدەدرێت ئەو بڕگانەی لەبەرژەوەندی کورد نین دەستکاری بکرێن یان لاببرێن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەنراوێکی ھێڵی ئاسمانی ماھان ئەیر، گەشتیاری عێراقی لە کاتی گەشتکردن لەسەر ھێڵی ئاسمانی ماھان ئەیر بۆ ئێران، پێویستی بە ڤیزا نابێت و ھیچ مۆرێک لەسەر پاسپۆرتەکەی نادرێت، بڕیارەکەش لە رۆژی شەممە ١٣ی ئایار چوەتە بواری جێبەجێکردنەوە.

راشیگەیاندوە، بڕیاردراوە بە ھەڵگرتنی پشکنینی کۆرۆنا و کارتی ڤاکسین بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت لە ھەریەک لە فڕۆکەخانەکانی ھەولێر، سلێمانی و کەرکوکەوە گەشتی تاران بکەن.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیخڵاس دلێمی جێگری دووەمی سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، دوای میوانداریکردنی زۆربەی وەزارەت و دەستەکان، گفتوگۆکانی پرۆژە یاسای بودجەی ٢٠٢٣ گەیشتوەتە قۆناغێکی پێشکەوتوو و تەنھا چەند شتێکی کەم ماوە.

وتیشی، لیژنەکەیان گەیشتووەتە ئەو بڕوایەی کەمکردنەوەی قەبارەی خەرجییەکان ئەستەمە، لەبەرئەوەی بۆیان دەرکەوتووە خەرجییەکان راستەقینەن و دەوڵەت پێویستییەتی.

ئەو ئەندامی لیژنەی دارایی رونیشیکردەوە، قەبارەی بودجە ١٩٨ ترلیۆن دینارەو زۆر ئەستەمە کەمبکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا ھەوڵدەدەن بە زیادکردنی داھات قەبارەی کورتھێنان کەمبکەنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەر کەرعاوی بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیران، وەزارەتی دارایی ١٠ رۆژ جارێک گوژمەیەکی ٥٠٠ ملیار دیناری دەداتە وەزارەتی بازرگانی بۆ خەرجکردنی شایستەی دارایی جوتیاران و تائێستاش دوو گوژمەیان وەرگرتووە و چاوەڕێی گوژمەی سێیەمن.

وتیشی، رێکارەکانی خەرجکردنی شایستە داراییەکان، لە رۆژی وەرگرتنی دانەوێڵە یاخود رۆژی دواتر تەواودەکرێت، ئەوەش جاری یەکەمە لە عێراق روودەدات.

بەڕێوەبەری کۆمپانیای گشتی بازرگانی دانەوێڵە ئاماژەی بەوەکرد، پرۆسەی وەرگرتنی دانەوێڵە دوو ھێندە زیادیکردووەو ھەر پارێزگایەک پێشتر ١٠٠ بارھەڵگر دانەوێڵەی رادەستکردبێت ئەمساڵ بۆ ٢٠٠ بارھەڵگر زیادکراوە، ھیچ گرفتێک لە وەرگرتنی دانەوێڵەی جوتیاران رووینەداوە و بەھۆی باراینی بارانی باش و بەکارھێنانی ئامێری نوێ بۆ ئاودێری ئەمساڵ باشترین بەرھەمی دانەوێڵەیان دەبێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حەیدەر ئیسماعیل قائیمقامی قەزای (بەلەد)_ی سەربە پارێزگای سەڵاحەدین رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە قەزاکەیاندا تۆمارکراوە کە سیانیان بەخێوکەری ئاژەڵ و دووانیشیان پزیشکن و بەرکەوتەی ھاووڵاتیە تووشبووەکانن.

وتیشی، فەرمانگەی تەندروستی قەزاکەیان ژووری کەرەنتینەی بۆ تووشبووەکان دروستکردووە، ئەو ناوچەیەشی نەخۆشییەکەی تێدا تۆمارکراوە دابڕێنراوە و چێشتخانەیەکی نزیک شوێنەکەش داخراوە و لەگەڵئەوەشدا ھەڵمەتی شتن و دەرمانکردنیش ئەنجامدراوە، ھاوکات رێگەنادرێت ئاژەڵ و مەڕوماڵات بێتە قەزاکە.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق لەسەرەتای ئەمساڵەوە نزیکەی ٤٠ حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمارکراوە، تائێستاش حەوت تووشبووش گیانیانلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەزگای راگەیاندنی ئەمنی عێراق لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سامەڕا پەلامارێکی تیرۆریستانی داعشیان بۆ سەر بنکەیەکی پۆلیسی سامەڕا شکستپێھێناوە و لە رووبەروبوونەوەیەکیشدا سێ تیرۆریست کوژراون کە یەکێکیان پشتێنی تەقینەوەی بەستبوو، بەڵام بەرلەوەی خۆی بتەقێنێتەوە کوژراوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەفسەرێکیش کە بۆ پاراستنی بنکەکە لە ناوچەکەدا بووە کوژراوە.

ھەروەھا لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، ئوپراسیۆنەکان لە سامەڕا بەردەوام دەبن تا رێگە بە تیرۆریستان نەدرێت جموجۆڵ بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موزەر کەرەوی ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کورتھێنانی دارایی لە بودجەی ٢٠٢٣ لە پێشینەی کارەکانی لیژنەی داراییە لەبەرئەوەی قەبارەکەی زیاتر لە ٣٠٪ کە بڕەکەی زیاتر لە ٦٣ ترلیۆن دینارە و بەرزترین قەبارەی کورتھێنانە لە دوای ساڵی ٢٠٠٣_ وە.

وتیشی، لە سێ رۆژی داھاتوودا بڕی کورتھێنانی بودجە دیاریدەکرێت، ئەوەش دوای تەواوکردنی کۆبوونەوەکان لەگەڵ وەزارەت و دەستەکان و گەیشتن بە نەخشە رێگایەکی تەوافوقی لەسەر کەمکردنەوەی قەبارەی کورتھێنان .

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە پێدەچێت قەبارەی کورتھێنان بۆ ٢٠٪ کەمبکرێتەوەو پشتیوانی بژاردەکانی کەمکردنەوەی کورتھێنان دەکەن لە پێناو بەھێزکردنی تواناکانی حکومەت لە رووبەرووبونەوەی ھەر قەیرانێک بەتایبەت کە تا ئێستا نرخی نەوت جێگیر نیە و ئەگەری زۆرە دابەزێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئەمین نوێنەری جووتیارانی سەرگەڕان بە کوردسات نیوزی راگەیاند، ھێزەکانی سوپای عێراق دەستیان وەرداوەتە کێشەی جووتیارانی کورد لە پێنج گوندی سەر بە ناحیەی سەرگەڕان و ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کتوپڕ ھێزێکی فەوجی چواری لیوای ٣٢ی سەر بە فرقەی ٨ی سوپای عێراق ھەڵیکوتاوەتە سەر جوتیارانی کورد لەو ناوچەیە.

بە وتەی محەمەد ئەمین، بڕیاری راگرتنی کاری کشتوکاڵی جوتیارانی کورد لەسەرگەڕان لەئێستادا بۆ پێنج گوندی کوردنشین دەرچووە کە ئەوانیش گوندەکانی پەڵکانە و سەربەشاخ و گابەڵەکە و خەرابە و شەناغەیە و روبەروی زەوی ئەو گوندانە لەنێوان ٥٠-٦٠ ھەزار دۆنم زەویدایە کە کێڵدراون. 

وتیشی، ھێزەکە بە ھەمەرەوە چوونەتە سەر جووتیاران و ئاگاداریانکردوون، دەستبەجێ ھەموو کارێکی کشتوکاڵی رابگرن و سێ جووتیاریشیان دەستگیرکردووە کەسەرقاڵی کاری کشتوکاڵی خۆیان بوون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لێپرسراوێکی عێراقی بە پێگەی "ئێس ئاند پی گڵۆباڵ کۆمیدتی" راگەیاندووە، پێناچێت تێکڕای ھەناردەی نەوت لە مانگی ئایار، ٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تێپەڕێت، ئەوەش بەھۆی بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە، کە زیاتر لە مانگێکە وەستاوە.

بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقیش، مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە بەھۆی راگیرانی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوکەوە، فرۆشتنی نەوتی عێراق کەمیکردووە، واتا بە تێکڕا رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیوا تەحسین خەفاجی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق ئاماژەی بەوەداوە، لە میانی ئەو ئۆپەراسیۆنانەی کە لە سەرەتای ئەمساڵەوە تائێستا بۆ سەر تیرۆریستانی داعش لە ناوچە جیاجیاکانی عێراق ئەنجامدراون، ١٠٠ تیرۆریست کوژراون.

وتیشی، زۆربەی ئەو تیرۆریستانەی داعش کە لە میانی ئەمساڵدا کوژراون، ھەڵگریی رەگەزنامەی عێراقین.

لیوا تەحسین خەفاجی باسی لەوەشکردووە، ساڵی ٢٠٢٣، ساڵێکی تایبەتە لەڕووی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە، بۆیە کوژرانی ئەو ١٠٠ تیرۆریستەی داعش، دەستکەوتێکی باشە بۆ ھێزە ئەمنییەکان.

ھاوکات وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، راشیگەیاندووە، ئۆپەراسیۆنەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی تیرۆریستانی داعش لەو ناوچانەی عێراق کە خۆیان تیایدا حەشارداوە لەناودەبرێن.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد خوزاعی، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق لە لێدوانێکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، وەزارەتەکەیان پلانی فراوانی ھەیە بۆ زیادکردنی روبەڕوی کشتوکاڵ، ئەوەش کاریگەری ھەبووە لەسەر زیادبوونی بەرھەمی گەنم لەمساڵدا.

باسی لەوەشکردووە، ئەگەر بەرھەمی ئەمساڵی گەنم بەشی تێکڕای پێداویستی ناوخۆی نەکرد، رێژەیەکی سنوداری گەنم لە دەرەوە ھاوردە دەکرێت.

حکومەتی عێراق بڕیاریداوە بۆ ئەمساڵ ھەر تۆنێک گەنم بە 850 ھەزار دینار لە جوتیاران بکڕێتەوە، بڕیاریشە لە دوو ھەفتەی دوای رادەستکردنی گەنم بە سایلۆکان، پارەی گەنمی جوتیاران خەرجبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کازم فەیاز،ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لە بەرژەوەندی گشتیدایە کە کورتھێنانی بودجە کەمبکرێتەوە، ئەویش لە رێگەی گەشەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ و کۆکردنەوەی سەرجەم داھاتی وەزارەتەکان کە تائێستاش بەشێکیان ناچنە خەزێنەی دەوڵەتەوە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەگەر سیاسەتی ھەڵەی حکومەت بۆ کۆکردنەوەی داھاتە نانەوتییەکان باشتر بکرێت، دەتوانرێت داھاتی ساڵانەی دەوڵەت  ٣٠ ترلیۆن دینار زیادبکرێت.
لیژنەی دارایی پێوایە لە رێگەی جێبەجێکردنی سیستمێکی کارای گومرگ و باجیشەوە، دەکرێت کورتھێنانی بودجە بەشێوەیەکی بەرچاو کەمبکرێتەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...130131132133134...339