عێراق

محەمەد جەمیل مەیاحی، پارێزگاری واست رایگەیاند، ھەموو پارێزگاکانی عێراق پلانی پرۆژەکانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٣ ئامادەیە و چاوەڕوانی پەسەندکردنی پرۆژەیاسای بودجەی عێراقن، داواشیان کردووە بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان لە پرۆژەیاسای بودجەدا زیاد بکرێت، چونکەی ئەوەی ئێستا دیاریکراوە بڕێکی زۆر کەمە و سەرجەم پارێزگارەکانیش رەخنەو گلەییان لێی ھەیە و داوای زیادکردنیان کردووە.

وتیشی، ئەگەر ئەوەی لە پرۆژەیاسای بودجەدا بۆ پەرەپێدانی پارێزگاکان تەرخانکراوە وەک خۆی پەسەند بکرێت، بۆ پارێزگایەکی وەک واست بەشی ٣٠% پێداویستییەکانی و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ناکات کە پلانی پێشوەختیان ھەیە و ھەموو ئامادەکارییەکیشیان کردووە.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وزاری بۆ وزە بە سەرپەرشتی حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوت پێنج بڕیار دەرکراون، وەزیری نەوتیش دەڵێت، بڕیارەکان گرنگ و ستراتیژین لە بواری نەوت و وزەدا کە بریتین لە دانانی چوارچێوەیەکی گشتی بۆ پلانەکانی وەزارەتی کارەبار و کاراکردنەوەی گرێبەستی ژمارەیەک پرۆژەی تایبەت بە بەرھەمھێنانی کارەبا بە وزەی خۆر.

ئاماژە بەوەشکراوە، بڕیاردراوە پرۆژەی بۆری سێیەمی دەریایی جێبەجێ بکرێت کە یەکێکە لە پرۆژە ستراتیژییەکانی عێراق بۆ زیادکردنی ھەناردەی وزە بە نزیکەی ٥٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە، لەگەڵ جێگیرکردن و خستنەکاری یەکەی چارەسەری نەوت بۆ کێڵگەی ناسریە کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر زیادبوونی بەرھەمھێنانی نەوت و غاز لەکۆمپانیای نەوتی زیقار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەمیر مەعموری، ئەندامی سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رەشنوسی پڕۆژەیاسای بودجە سەپاندنی باج بە بڕی ٢٥ ھەزار دینار بۆ ھەر ھاووڵاتییەکی عێراقی لەخۆدەگرێت، کە بیەوێت گەشت بۆ دەرەوەی وڵات بکات. 

وتیشی، ئەو باجە ناوی باجی فڕۆکەخانەی لێنراوە و ھێشتا نازانن چۆن ئەو پارەیە لە ھاووڵاتیان دەسەنرێت، کە ئایا لەڕێی تکتی فڕۆکەوە دەبێت یاخود لەڕێی باجی ناو فڕۆکەخانە و دەروازە سنورییەکان. 

مەعموری باسی لەوەشکرد، بەشێک لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران نیگەران و ناڕازین لەسەر ئەو بڕگانەی باج لەسەر ھاووڵاتیان زیاد دەکەن، بە تایبەت ئەم باجە نوێیە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

د.نەرمین مەعروف ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی راگەیاند، کارەکانی ئێستای لیژنەی دارایی لەسەر پرۆژەیاسای بودجە گەیشتووەتە دەنگدان لەسەر بڕگە و ماددەکانی پرۆژەیاساکە و بەشێکی زۆریشیان تەواوکراون، تەنھا ھەندێ بیرۆکە و پێشنیاز ماون زیادبکرێن و پێشبینیش دەکەن بۆ کۆتایی ئەم ھەفتەیە رەشنووسی کۆتایی پرۆژەیاسای بودجە ئامادەبێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، ماددەکانی ١٢ و ١٣ و ١٤ کە پەیوەندییان بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە، ماددەی ١٢ دەنگی لەسەر دراوە، بەڵام بڕگەکانی ھەردوو ماددەی ١٣ و ١٤ بەشێکیان تەواوبوون و بەشێکیشیان بۆچوونی جیاوازیان لەسەرە و دەیانەوێت دوای تەواوکردنی ئەو دوو ماددەیە و پێش ئەوەی دەنگی لەسەر بدەن، جارێکی تر بۆچوونی ھەردوو حکومەتی ھەرێم و عێراقی لەسەر وەربگرن، چونکە وەک لیژنەی دارایی نایانەوێت کارێک بکەن پێچەوانەی رێککەوتنەکەی ھەرێم و بەغداد بێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەزھەر محەمەد ساڵح راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ کاروباری دارایی رایگەیاند، دەستی کاری بیانی لە عێراق ئازادییەکی تەواوی ھەیە شایستەکانی لە کرێ و مووچەی مانگانە بگوازێتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆی دوای دانی باج و رەسمی یاسایی، لەھەمانکاتیشدا پێویستە وڵاتانی بیانی رێگە بە عێراقییەکانی دەرەوە بدەن پارەکانیان بگوازنەوە بۆ عێراق.

وتیشی، لەکاتێکدا بێکاری راستەقینە دەگاتە ١٦٪_ی کۆی ھێزی کار لە دانیشتوانی چالاکی ئابوری و ژمارەیان دەگاتە شەش ملیۆن کرێکار لە بازاڕی کاردا جگەلە فەرمانبەرانی حکومی، وڵات پڕە لە کرێکاری بیانی  کە زۆرینەیان لە کەرتی خزمەتگوزاری سنوردار و بەرھەمھێنەری لاواز کاردەکەن و دەکرێت بە ئاسانی بە کرێکاری عێراقی شوێنەکانیان پڕ بکرێتەوە.

راوێژکاری سەرۆکوەزیران رونیشیکردەوە، ساڵانە کرێکارانی بیانی ٦٠٠ ملیۆن دۆلار لە عێراق دەبەنە دەرەوە، ئەوەش بووتە ھۆی بەھەداردانی سەرچاوەیی دارایی وڵات و داھاتەکەی.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کاروان یاروەیس ئەندامی لیژنەی گواستنەوە و پەیوەندییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەماوەی رابردوودا بەھاوکاری لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە و پەیوەندییەکانی عێراق توانییان باجی سەرکارتی مۆبایل کەمبکەنەوە، بەڵام ئێستا جارێکی تر لە پرۆژەیاسای بودجەی ٢٠٢٣دا بە رێژەی ١٠٪ باج خراوەتەوەسەر کارتی مۆبایل کە قورساییەکی زۆر لەسەر ھاووڵاتیان دروست دەکات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران داوای لەسەرجەم پەرلەمانتاران کرد لەکاتی دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، دەنگ بەو بڕگەیە نەدەن و رەتیبکەنەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھیچ کێشە و ئاستەنگێک لەبەردەم بریاردان لە پرۆژەی بودجە نییە و ھەموو ھێزە سیاسییەکانیس رازین بە پەسەندکردنی.

وتیشی، ھەر لەسەر ئەو بنەمایە رۆژی دوو شەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ  لەسەر پرۆژەکە دەدات.

پرۆژەی یاسای بودجەی گشتی عێراق لە ١٣_ی ئازاری رابردوودا لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەران کرا و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

غازی فەیسەڵ لێپرسراوی پەیوەندییەکانی مەڵبەندی مەخموری یەکێتی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ ھێزێکی زۆری عێراق بە مەبەستی دانانی چەند بنکەیەکی سەربازیی لە دەوروبەری کەمپی مەخمور گەیشتە ناوچەکە و وتویانە ئامانجیان پاراستنی کەمپەکەیە، بەڵام ناڕەزایی دانیشتووانی کەمپی مەخموری لێکەوتووەتەوە و خۆپیشاندانکراوە. 

وتیشی، تائێستا کێشەکە چارەسەر نەکراوە و دانیشتووانی کەمپی مەخمور لە بەرامبەر ھێزەکەی عێراق وەستاون و رێگە نادەن بنکەی سەربازیی دروست بکەن کە زیاتر لە دوو ساڵە حکومەتی عێراق ئەو پلانەی ھەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە خورماتوو رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمرۆ لە سنوری قەزای ئامرلی و گوندی قەرەناز و ناوچەی زەرگە بەھۆی ھەورە بروسکەوە، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیاران کەوتووەتەوە، رۆژی ھەینیش  لە گوندەکانی زەنجەلی و عەبود، بەھەمان شێوە دەغڵودانی جوتیاران سوتاوە.

نیوز راشیگەیاند، بەھۆی ھاتنی شەپۆلێکی باران بارین و دروستبوونی ھەورە بروسکە، رۆژی پێنج شەممەی رابردووش، ئاگر لە دەغڵودانی جوتیارانی گوندی سنگور کەوتەوە.

بە پێی خەمڵاندنەکانی بەرگری شارستانی خورماتوو لە ماوەی سێ رۆژدا ٤٠٠ بۆ ٥٠٠ دۆنم دەغڵودانی جوتیاران سوتاوەو ھۆکاری کەوتنەوەی سەرجەم ئاگرەکانیش ھەورە بروسکە بووە.

بەشێک لەو جوتیارانیش نیگەرانن لە دواکەوتنی دروێنەی دانەوێڵەکانیان و دەڵێن، ھێزە ئەمنییەکان رێگەنادەن بە شەو دروێنە بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی بەغدادی پایتەخت گەیشتووەتە ١١ ملیۆن کەس، پارێزگای موسەناش کەمترین ژمارەی دانیشتووانی ھەیە، بەڵام ھەژارترینە لە نێو پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا. 

عەبدولزەھرە ھنداوی راشیگەیاند، عێراق پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان بۆ چڕی دانیشتووان. 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٤٦٧ ھەزار سەرۆک خێزانی ژن لە وڵاتەکەدا ھەن، پلانیشیان ھەیە بۆ ئەوەی رەوشی ئابورییان باشتر بکەن و ھاوکاریان بن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەعد عەواد توبی ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە رۆژنامەی سەباحی راگەیاندووە، لیژنەکەیان چەند برگەیەکی پڕۆژەی بودجەی ھەموارکردووەتەوە، لەوانەش پێشنیازیانکردووە مۆڵەتی پێنج ساڵ بە مووچەی بنەڕەتییەوە بدرێت بە فەرمانبەران و دەشتوانن لەو ماوەیەدا لە کەرتی تایبەت کاربکەن، بەڵام ئەگەر لەو ماوەیەدا فەرمانبەر بخوێنێت بڕوانامەکەی بۆ ھەژمارناکرێت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو قەرزەی بانکی کشتوکاڵی دەیدات بە جوتیاران بە مەرجێک بڕەکەی لە ٢٠٠ ملیۆن دینار کەمتر بێت، پێشنیازیان کردووە دانەوەی ئەو پارەیە بۆ ماوەی سێ ساڵ دوابخرێت.

یەکێکی دیکە لە پێشنیازەکانی لیژنەی دارایی بۆ کەمکردنەوەی کورتھێنانە ٦٣ ترلیۆن دینارییەکەی بودجە، دووبارە دانانەوەی باجە لەسەر کارتی مۆبایل، ھەرچەندە ئەنجومەنی وەزیران لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوودا ئەو باجەی ھەڵوەشاندووەتەوە، بەلڕم جێگیرکردنەوەی ئەو باجە پەیوەست دەبێت بە دەنگدانی ئەنجومەنی نوێنەران.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ جاری ٤٦م بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣ و ٢٠٢٤ و ٢٠٢٥ی عێراق کۆبووەوە و دەنگیدا لەسەر زۆرینەی بڕگە و ماددەکانی پڕۆژە یاساکە.

ھەر لە کۆبوونەوەکەدا عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی رایگەیاند، لیژنەکەیان گەیشتووە بە قۆناغی کۆتایی بۆ یەکلاییکردنەوەی پڕۆژە یاسای بودجەی گشتی.

پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵانی ٢٠٢٣، ٢٠٢٤، ٢٠٢٥ی عێراق، چەند لە ئەنجومەنی نوێنەرانە و خوێندنەوەی یەکەم و دووەمی بۆ کراوە و ئێستا لە لیژنەی دارایی وردبینی بۆ ماددەکانی دەکات، چاوەڕوانیش دەکرێت ھەفتەی داھاتوو لە ئەنجومەنی نوێنەران دەنگی لەسەر بدرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیران بڵاویکردەوە، لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران جەختی کردووەتەوە لەسەر پێشکەشکردنی ھەموو پاڵپشتییەک بۆ کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکان، بۆ ئەوەی لە ئەرکەکەیدا سەرکەوتوو بێت بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی پارێزگاکان.

ئاماژەی بەوەشدا‌وە، سەرکەوتنی کار و ئەرکەکانی کۆمیسیۆن لە رێکخستن و ئەنجامدانی ھەڵبژاردەکان، پابەندوونی حکوومەت بە ئەنجامدانی پرۆسەکە دووپات دەکاتەوە.

رۆژی ٢٦ی مانگی نیسانی رابردوو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکانی پەسەند کرد، شەشی تشرینی دووەمی ئەمساڵی بۆ ئەنجامدانی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دیاریکرد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بانکی نێودەوڵەتی راپۆرتێکی سەبارەت بە لێکەوتەکانی نەبوونی ئاسایشی خۆراک لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بڵاوکردۆتەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، پێداویستییەکانی عێراق لە ساڵی 2022 بۆ دەستەبەرکردنی پێداویستییەکان لە کۆمەکی پەرەپێدانی کورتمەودا بۆ ئەو کەسانەی گیرۆدەی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوون  2 ملیار و دوو ملیۆن دۆلار بووە و پێشبینی دەکرێت بۆ ساڵی 2023 بگاتە 2 ملیار و 330 ملیۆن دۆلار.

بانکی نێودەوڵەتی ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو کەسانەی گیرۆدەی توندی نەبوونی ئاسایشی خۆراک بوون، بەو کەسانە دەوترێن ژەمەکانی خواردنیان کەمبووتەوە و بەھۆی نەبوونی پارە و سەرچاوەکانی تر بەدرێژایی رۆژێک ژەمێک خواردنیان دەستنەکەوێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەمید حسێن تەمیمی بەڕێوەبەری پرۆسەکان لە بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراو سەر بە وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراقی راگەیاند، لەسەر بنەمای فەرمانەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ھەڵمەتێکی گەورەی لە بەغداد و پارێزگاکانی تر دەستپێکردووە بە مەبەستی بەرزکردنەوەی بەھای دینار لە بەرامبەر دۆلار و دەیانەوێت دروشمی دینار ناسنامەیانە جێبەجێ بکەن.

وتیشی، ماوەی ھەفتەیەکە ھەڵمەتەکە بەردەوامە و رێوشوێنی یاساییش لە دژی سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر کە لە بری دینار بە دۆلار مامەڵە دەکەن و دواین کاریشیان پڕکردنەوەی بەڵێننامە بووە بە بازرگان و خاوەنی دامەزراوە بازرگانییەکان و پیشانگاکانی ئۆتۆمبێل بۆئەوەی تەنھا بە دیناری عێراقی مامەڵە بکەن، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی تاوانی رێکخراویش لە وەزارەتی ناوخۆ راستەوخۆ سەرپەرشتی و چاودێری ئەو لیژنانە دەکات کە تایبەت بە چاودێری جێبەجێکردنی بڕیاری مامەڵەکردن بە دینار لە بری دۆلار.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خالد نەداوی بەڕێوەبەری گشتی بەرھەمھێنانی دانەویڵە لە وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانیان بەرھەمی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی عێراق دەگاتە زیاتر لە چوار ملیۆن تۆن و لە ئێستاشدا رۆژانە نزیکەی ٤٠ ھەزار تۆن گەنم بە بازاڕ دەکرێت.

وتیشی تائێستا بە سێ قۆناغ پارەیان لە وەزارەتی دارایی وەرگرتووە و بۆ ھەر قۆناغێکیش ٥٠٠ ملیار دینار بووە بەپێی رێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران و بەسەر جوتیاراندا دابەشکراوە.

خالد نەداوی باسی لەوەشکرد، ئەم وەرزەی بە بازاڕکردنی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پاڵپشتی و پشتیوانییەکی بێسنور دەکرێت بەتایبەتی بۆ بە زوویی وەرگرتنی بەرھەمی جوتیاران و پێدانی شایستە داراییەکانیان لەماوەیەکی کەمدا، بەشێوەیەک ھەر ئەو رۆژەی جوتیاران گەنمەکەیان رادەست دەکەن یان رۆژی دواتر پارەکەیان وەردەگرن و ئەمەش جوتیاران ھان دەدات بۆ زیادکردنی کشتوکاڵکردن

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...129130131132133...339