عەبدولزەھرە ھنداوی وتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق رایگەیاند، ژمارەی دانیشتووانی بەغدادی پایتەخت گەیشتووەتە ١١ ملیۆن کەس، پارێزگای موسەناش کەمترین ژمارەی دانیشتووانی ھەیە، بەڵام ھەژارترینە لە نێو پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا. 

عەبدولزەھرە ھنداوی راشیگەیاند، عێراق پێویستی بە زیاتر لە دوو ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار یەکەی نیشتەجێبوون ھەیە، بەپێی ھەڵسەنگاندنەکانیان بۆ چڕی دانیشتووان. 

لەلایەکی دیکەوە، وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، زیاتر لە ٤٦٧ ھەزار سەرۆک خێزانی ژن لە وڵاتەکەدا ھەن، پلانیشیان ھەیە بۆ ئەوەی رەوشی ئابورییان باشتر بکەن و ھاوکاریان بن.