لێپرسراوێکی عێراقی: ھەناردەی ئەم مانگەی نەوت ٣.٣ ملیۆن بەرمیل تێناپەڕێنێت
لاڤە
١٠ی ئایاری ٢٠٢٣
٣٠٨
لێپرسراوێکی عێراقی بە پێگەی "ئێس ئاند پی گڵۆباڵ کۆمیدتی" راگەیاندووە، پێناچێت تێکڕای ھەناردەی نەوت لە مانگی ئایار، ٣ ملیۆن و ٣٠٠ ھەزار بەرمیل لە رۆژێکدا تێپەڕێت، ئەوەش بەھۆی بەردەوامی راگرتنی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستانەوە، کە زیاتر لە مانگێکە وەستاوە.
بەپێی داتاکانی وەزارەتی نەوتی عێراقیش، مانگی رابردوو عێراق زیاتر لە ٩٨ ملیۆن و ٦٣٤ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە کە بەھۆی راگیرانی ھەناردەکردنی نەوتی کەرکوکەوە، فرۆشتنی نەوتی عێراق کەمیکردووە، واتا بە تێکڕا رۆژانە سێ ملیۆن و ٢٨٨ ھەزار بەرمیل نەوتی فرۆشتووە.