سودانی: دابەزینی ئاستی ئاوی دیجلە و فوڕات دەستوەردانی نێودەوڵەتی بەپەلەی دەوێت
کوردسات نیوز
٦ی ئایاری ٢٠٢٣
١٬٠٦٩
محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیران رایگەیاند، قەیرانی ئاو لە ھەشتاکانی سەدەی رابردووەوە دەستیپێکردووە، ئێستاش رێوشوێنی زۆر گیراونەتەبەر بەتایبەت لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە سەرچاوەی ئاوی عێراقن، ھەوڵیشدراوە لە رێگەی گفتوگۆوە گرەنتی پشکی ئاوی عێراق بکرێت.
سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لەوەشکرد، لە ھەنگاوەکانی حکومەت بەتایبەت لە بواری ئاودێری کشتوکاڵ و بەکارھێنانی رێگای نوێی ئاودێری، ئاشکراشیکرد حکومەت کاردەکات بۆ دروستکردنی ئەنجومەنی باڵای ئاو، ئێستا کاری حکومەت کەمکردنەوەی مەترسییەکانە بۆ بەخشینی ژینگەیەکی باش لە نەوەکانی ئایندە.